ئاکرۆپۆلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاکرۆپۆلیسی ئاسۆس
ئاکرۆپۆلیسی ئەتینا

زاراوەی ئاکرۆپۆلیس (بە یۆنانی: Ακρόπολις; akros, akron واتە: شاری بەرز)، نیشاندەری قەڵایەکی لەسەر گردێکە، کە لە ڕوانگەی تۆپۆگرافییەوە بەسەر زۆرێک لە شارەکانی یۆنانی کەونارا زاڵە. بە ھۆی دووپات بوونەوەی ئەم دیمەنە سەختانە، شار لە جیھانی یۆنانی کۆن، لە سیسیلییەوە بۆ دەریای ڕەش، زۆرجار بۆخۆیان لەسەر زەوییە بەرزەکان و بەرزاییەکان بنیات نراون، دواتر لە لێژەکانەوە بۆ ناوچەکانی خوارەوە دابەزیون و بڵاو بوونەتەوە. ھەرچۆنێک بێت، ھەمووی شارەکان لەسەر ئەم جۆرە زەوییانە ھەڵنەکەوتوون؛ ھەندێکیان لەسەر زەوی تەخت، یان لە درێژەی ڕۆخی دەریا یان دەشتەکان ھەڵکەوتوون و ئاکرۆپۆلیسیان نییە. ئەگەرچی ئاکرۆپۆلیس لە پلەی یەکەمدا بۆ بەرگری و پتەوکردن چێکراوە، بەڵام کردی ئاکرۆپۆلیس تەنیا ئەمە نییە. وەھا گردێک دەتوانێ بۆ ئامانجی جیاواز بەکار بھێنرێ: بۆ نیشتنگەیە وەک ماڵەکان، بگرە کۆشک و وەک ناوەندێکی ئایینی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Hutchison, Ray(2010), Encyclopedia of Urban Studies, Sage Publication.