دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکیە و پیانۆژەنێکی کلاسیکییە، بە فەرمی بە ئەیمی لی ناسراوە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنس بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە وەک تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی و دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە و بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە. لی کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە وەک دەیڤد ھاجێز و سیزەر و کۆرن، لی ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشوەکەی ئێڤەنێسنس، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسیەوە کە پێکھاتبوون لە وار ستۆری (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: دە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەدا
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوھایاو میازاکی دەرھێنەرێکی سەرکەوتووی ئەنیمەیشنی ژاپۆنییە کە بە (ئەنیمی) ناسراوە. لە ڕۆژی٥ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤١ لە تۆکیۆ پایتەختی وڵاتی ژاپۆن ھاتۆتە دنیاوە. لەساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچنە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لەساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نوسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات ، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) کە بە (عەدنان و لینا ) ناسراوە لەساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواترا لە لایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی ( ستۆدیۆ گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت. ژێرپەڕەئامێریی بەناوبانگترین گۆرانی ١٩٢١. دواتر بەکارھێنراوە وەک پشتینەگۆرانی بۆ سەرۆککۆمار ھاری ترومان.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |