دەروازە:کەنەدا
پێشەکیکەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.
وتاری ھەڵبژێردراوکۆمەڵگەی کەنەدایی بۆ ئەندازیاریی شارستانی (بە ئینگلیزی: Canadian Society for Civil Engineering) ناسراو بە سی ئێس سی ئی بە ئینگلیزی: CSCE ڕێکخراوێکی پێکھاتوو لە ئەندازیارانی شارستانییە کە لە ساڵی ١٨٧٧دا دامەزراوە. سەرەتا ناوی کۆمەڵگەی کەنەداییی ئەندازیارانی شارستانی بوو و دواتر لە ١٩١٨دا ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆمەڵگەی کەنەدایی بۆ ئەندازیاریی شارستانی. ئەم ڕێکخراوە ھەوڵ بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئەندازیاریی شارستانی دەدات. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڕەی فلیچەر فارکەھارسن (بە ئینگلیزی: Ray Farquharson) پزیشک و توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆی کەنەدی بوو. خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو، خاوەنی پلەی خانەدان بوو لەناو ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی، کە لەپلە ھەرەبەرز و نایابەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو. لە ٤ئابی ١٨٩٧ لە شاری کالیدن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا لەدایک بوو. بەتەواوی ژیانی مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی تۆرنتۆ، ھەروەھا مامۆستای کرداری و ڕاھێنەر بوو لە نەخۆشخانەی گشتیی تۆرەنتۆ. یاریدەدەری توێژەر ئارتەر سکوایرەز بووە. داھێنەری بارێکی تەندروستییە کە پێی دەڵێن دیاردەی فارکەھارسن. داھێنەری چەند بنەمای گرنگە لە بواری لینجەڕژێنەکان بەجۆرێک تێخستنی ھۆرمۆنەکانی لەڕێی دەرزی ئاژنینەوە ڕوون کردەوە کە چۆن ئەنجامێکی دروستی دەبێت و بەشێوەی ئاسایی لە جەستە کاردەکات. ئایا زانیوتە؟
دەڤەر و شارەکانی کەنەداکوێستان و باغی نیشتمانی کلوێن (بە ئینگلیزی: Kluane National Park and Reserve) کوێستانەکانی باکوری خۆڕئاوای کەنەدایە، کەوتۆتە ھەرێمی یووکان، تێکەڵ بە سنوورەکانی ئەلاسکا، لە ١٩٧٢ دامەزراوە، ڕووبەرەکەی ٢٢،٠١٣ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. کوێستانەکە بڵندترین لوتکە چیای کەنەدای تێدایە کە بەرزیەکەی ٥،٩٥٩ مەتر بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە بەناوی لوتکەی مۆگان، ھەروەھا لوتکە چیاکانی سەینت ئیلیاس و گلەیشەرس کەوتونەتە ئەم کوێستانەوە، دارستان و کەژ و دۆڵ و تاڤگە و ڕووبای زۆڕی تێدایە ناوچەیەکی سروشتی دڵڕفێنە. زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەستەواژە کەنەدیەکان
کلیک: (Click) بەدووری هەر کیلۆمەترێک دەوترێت پتر شوفێران بەکاری دێنن. عـ پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |