دانیێل دەی لێویس
دانیێل دەی-لێویس Daniel Day-Lewis | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧ |
پەروەردە | قوتابخانەی شانۆیی بریستۆل |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٠–۲۰۱۷ (کارەکانی وەستاندووە) |
ھاوسەر | ڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩)، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢) |
سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندییە.[١] دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و ھەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.[٢]
دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی ھەبێ[٣][٤]، زۆربەی دەرھێنەرەکانی ھۆڵیوود ھەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی.[٢][٥] دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنھا بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستھێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.[٦][٧]
دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردووەتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام ھەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە)، بۆ ھەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لە ساڵی ١٩٨٩،[٨][٩] و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لە ساڵی ٢٠٠٧، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln)،[٨][٩] لە ساڵی ٢٠١٢. ھەروەھا توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران)، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەھۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.[١٠][١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Appelo، Tim (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Daniel Day-Lewis Spoofs Clint Eastwood's Obama Chair Routine at Britannia Awards (Video)». The Hollywood Reporter. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
I know as an Englishman it's absolutely none of my business.
- ^ ئ ا Gritten، David (٢٢ی شوباتی ٢٠١٣). «Daniel Day-Lewis: the greatest screen actor ever?». The Telegraph. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Simkins، Michael (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «Actors usually envy each other. But Daniel Day-Lewis is a class apart». The Guardian. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
Most of us would start any list of those few truly exceptional actors – the shape-shifters as they are sometimes called, individuals who can inhabit another character in its entirety without ever lapsing into impersonation – with Marlon Brando, then veer off into a truculent debate about whether Laurence Olivier was the greatest of them all or just an old ham with stale tricks. Robert De Niro would get a mention of course – Meryl Streep, no doubt. But almost everyone would finish with Day-Lewis.
- ^ «Daniel Day-Lewis aims for perfection». The Daily Telegraph. London. ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٨. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Parker، Emily (٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). «Sojourner in Other Men's Souls». The Wall Street Journal. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Hirschberg، Lynn (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «The New Frontier's Man». The New York Times. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Rainey، Sarah (١ی ئازاری ٢٠١٣). «My brother Daniel Day-Lewis won't talk to me any more». The Telegraph. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Film star Daniel Day-Lewis retires from acting». BBC News. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Daniel Day-Lewis announces retirement from acting». The Guardian. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «No. 61320». The London Gazette. 11 August 2015. لاپەڕە 14934.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Daniel Day-Lewis knighted by the Duke of Cambridge». The Daily Telegraph. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی لەندەن
- دەروازەی شانۆ
- لەدایکبووانی ١٩٥٧
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی شانۆی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- زیندووان
- جووە ئینگلیزەکان
- جووە ئەگنۆستیکەکان
- سوارچاکانی شانشینی یەکگرتوو
- ئەکتەرەکان کە خەڵاتی شوڕشگێڕیان پێبەخشراوە
- باشترین ئەکتەرانی براوەی خەڵاتی نێونەتەوەییی ئەی ئەی سی تی ئەی
- براوەکانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بافتا
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ئیتالیا
- کەسایەتییە بەڕیتانییەکان بە ڕەگەز ئێرلەندی
- ڕێبازەکانی ئەکتەران
- براوەکانی خەڵاتی نمایشی نایاب لەلایەن ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵێکی پێشەنگی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە