لێدوانی بەکارھێنەر:Aram

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٥ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،
بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت! حەز دەکەم ڕای @Calak و Serchia: وەرگرین و قسەیەک لەم بارەوە بکەن. من کەمێک سەرم لێ تێک چووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شایەنی نییە براکەم، منیش تازە فێری ئەوە بووم، دەستی بەڕێزتان خۆش بێت ھۆکارەکەی ئێوە بوون، لەشتان ساخ بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئێستا بەدیاریکراوی کێشەکە لەکوێ دروست بووە. بۆ گۆڕینی ساڵی کۆچی بە زایینی، ئەوەی بزانم حسابێکی ئاسانی نییە و کێشە لە ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. ھەرچۆن بێت، باشترە ویکیی عەرەبی یان ئینگلیزی بکرێتە سەرچاوە لەم بابەتە. سەرچیا‏١٨:٢٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ مام @Calak: تۆ سەر لەم باسە دەردەکەی؟ زۆر دەمێکە ئەم بەشەم لە چوونە نێو ئەرشیڤەکان ڕاگرتووە. گەر ئێوەش نایزانن یان ناتانەوێت قسەی لێوە بکەن، بێزەحمەت قورنچکێ لە یەکێکی شارەزا بگرە و سپاسیش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری نشتینگە

سڵاو کاک ئارام، دەستکاری یان چاکسازی لە داڕێژەی زانیاری نشینگە کراوە و لە ئێستادا نەخشەکان پیشان نادات و پۆتانەکان ون دەبن، بەئەرک نەبێت چارەسەرێکی بکە یان بیگێڕەوە سەر باری پێشوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @MFTG: دروستە و ھۆکاری سەرەکیی ئەم نوێکردنەوەیەش ئەوە بوو کە لەمەودوا نەچین ھەشت دانە پارامەتر بۆ پۆتانەکان پڕ بکەینەوە بەڵکوو تەنیا بە یەک دانە کارەکە بکەین. لە ئێستادا کوردییەکە کێشەی ھەیە چونکە بەڕاستی کارێکی زۆر وردی دەوێت، بەڵام ھەر بەپێی کاتی خۆم کاری تێدا دەکەم؛ داڕێژە ئینگلیزییەکە چارە کراوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم دەستکارییەم لە وتاری کۆیە کە وێنەکە پیشان دەدات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام بۆیە لە وتاری کۆیەدا پیشانی دەدات، چونکە Infobox settlement لە جیاتی زانیاری نشتینگە بەکار ھێناوە، ھیوادارم چاکی بکەن، یان وەک خۆی لێبکەنەوە سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٥:١٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانم کاک @MFTG: کوردییەکەش لەژێر کاردایە، بەڵام نازانم چەند دەخایەنێت تا تەواوی دەکەم. ئەم شێوازە نوێیە بۆ تۆیش خۆشترە. لەکوێ ٨ پارامەتر پڕ بکەیتەوە و لەکوێ یەک دانە پڕ بکەیتەوە؛ سپاس بۆ خۆڕاگریتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش بێت، بەڵام من خەمی ئەوەمە لەسەر ئەمە کاربکەم و دوای ھەمووی پوچ دەرچن، دوای ناتوانین ئەم ھەمووە بگۆڕین. سوپاس MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: پێم باشە لەمەودوا پۆتانەکان ڕاستەوخۆ لە ویکیی ئینگلیزییەوە وەرگریت وەک ئەوەی من لە وتاری کۆیە کردبووم. بۆ نوێکردنەوەکانیش، بە ئەستۆی من و ئیشەڵڵا من نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام جا کە نوێیان بکەیتەوە بۆچی بچینە سەر ویکی ئینگلیزی، ھەر بە کوردییەکە دەیکەین. MFTG (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: نا، مەبەستم ئەوە بوو پارامەتری پۆتانەکان لەوێ وەرگرە وەک ئەوەی لە کۆیە کردم نەک بە ھەشت پارامەتر پڕیان بکەیتەوە. گەر داڕێژە کوردییەکە بەکاردێنیت، ناوی پارامەترەکە بکە بە پۆتانەکان، بەڵام ئیگلیزییەکە پێویستی بە دەستکاری نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش برام MFTG (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام تاقیم کردەوە نایکات، ئەگەر دەتوانیت وتاری سەعدیەم بۆ والێبکە بزانم چۆن دەیکەیت. MFTG (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @MFTG: وەک ئەم دەستکارییەم بکە و دروست دەردەچێت، بەڵام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا لە ئێستادا کوردییەکە نوێ نەکراوەتەوە بۆیە پیشانی نادات، بەڵام کاری لەسەر دەکەم. کە کارەکانیم تەواو کرد، ڕاستەوخۆ پیشانی دەدات. لە ئێستادا ئینگلیزییەکە بێکێشەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش ھەر پیشانی نادات، بەئەرک نەبێت زوو تەواوی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: دەزانم پیشانی نادات. ئیش وا نابێت؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکە تا کوردییەکەش بەتەواوی دەخەمە سەر پێ چونکە ئیشکردن و نوێکردنەوەی وەشانە کوردییەکە ھێندە خۆش و ئاسان نییە بەڕاستی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش ھاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏٠٤:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @MFTG، وا دیارە بیرم چووە بانگت بکەمەوە. ساڵێک و سێ مانگە کێشەی زانیاریدانی نیشتنگە و پۆتانەکان چارەسەر بووە. وەختی خۆی وتت سەعدیە چارەسەر بکە و پۆتانەکان ئیش ناکات. ئێستا سەیری بکە. ئەگەر دەزانی کێشەیەکی تر نییە، ئەوا ئاگادارم بکەوە با ئەم بەشە ئەرشیڤ بکەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٩، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام ئێستا کێشەی تیادانییە دەستت خۆش MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٤٣، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: مادام تەواو، با بەرەو ئەرشیڤکردن بڕوات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فۆنتی سەربەشەکان

سڵاو کاک ئارام، تێبینیم کردووە فۆنتی سەردێڕی بەشەکان گۆڕاوە (کرۆمی دیسکتۆپ). ویستم بزانم لای ئێوەش وایە، تا ئەگەر وا بێت چارە بکرێت. (وێنە) سەرچیا‏١٥:١٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Serchia: من و کاک @Kushared: ئاگادارین. منیش چاوەڕێی وەڵامێکم لە کاک محەممەدەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Viruuiەوە (‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ،هەنێک وتار هەیە دەربارەی نەخۆشی و بابەتی تەندروستی و وڵاتان ،بەڵام وتارەکە بە ئینگلیزییە و من دەمەوێ وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی بەڵام ناتوانم وەریبگێڕم بۆ زمانی کوردی ،،،بۆچی ناتوانم ؟ --Viruui (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Viruui بەخێربێیت و ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕێک کێشەی نەتوانینی وەرگێڕانەکەت چییە؟ بۆچی ناتوانیت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیتی عەرەبی

سڵاو کاک ئارام، بە نیازم وتاری گوندەکانی پارێزگای کەرکووک بنووسمەوە، لێرەدا کێشەی هەندێ ناوی گوندمان بۆ دێتە پێش کە پیتە عەرەبییەکانی تیادایە وەک(ض، ظ، ذ، ص) چۆن بەکاریان بهێنم؟ MFTG (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @MFTG: بەخوا ئەوە پەیوەندیی بە زمانەوە ھەیە و باشترە قسە لەگەڵ Calak، Pirehelokan، Gejeluk، Serchia و ئەوانە بکەیت. تاکە شت کە لە وتووێژەکانەوە من بیزانم ئەوەیە کە پیتی «ث» گەر لە عەرەبییەوە وەرمان گرتبوو، بە «س» دەنووسین و گەر لە ئینگلیزیشەوە بوو، بە «ت» دەینووسین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٣، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بزنێک بۆ تۆ!

سڵاو کاک ئارام، بەھۆی بەشدارییەکانت ئەو بزنەتان پێشکەش دەکەم، تـکـایــــە چاکتان ئاگا لێ بێت:)

Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: زۆر سپاس! زۆر ژیکەڵەیە! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٤٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێک!!

سڵاو کاکە @Aram، وتووێژێکتم لەسەر کۆمەڵەوتارەکان خوێندەوە کە گوایە کەسانێک هەبن یارمەتیدەرت بن لەسەر پڕۆژەکە، من لێرەم، گەر شتێک پێم دەکرێت پێمی بڵێ. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت! حەتمەن گەر پێویست بوو، بانگت دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٥٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێک!

دەم باش، برا ئەو ماوەیەی کە لە ویکی‌فارسی بووم، لەوێ شتێکم زۆر پێ جالب بوو، کاکە لەوێ شوێنێکیان ساز کردووە کە دەستکاری ئەم دواییە نیشان دەدات، یەعنی هەر ئەو کاتەی من وتارێک دەستکاری دەکەم، لەوێ نیشانی دەدات، ئەوەیان ساز کردووە کە لەگەڵ خراپکارەکان بەشەڕبێن(بەکارهێنەرەکان بە ڕچاوگرتنی الفبای ئینگلیزی و فارسی، ناوی خۆیان لە خوارەوە بە عنوانی پاسەوانی ئەو شتە زیاد دەکەن)، ئێسە بڕۆ لە ویکی‌فارسی ئەوە سێرچ بکە «وپ:نگهبانی تغییرات اخیر»، من زۆر لە ویکی کوردی گەڕام نەمدیتەوە، ئەگەر تێیدایە پێمی نیشان بدە، ئەگەڕیش تێی دانیە بۆی ساز بکەین زۆر باش دەبێ، بە سوپاسەوە سينا خزری لێدوان ‏١٨:٣٢، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sina Khezrii: سپاس بۆ پێشنیارەکەت. پڕۆژەی جوان زۆرن، بەس بەکارھێنەر کەمن. دواتریش زۆر بە پێڕستی ناوەکان ھەڵنەخەڵەتێین؛ کورد واتەنی «گۆزەی تازە ئاوی خۆشە.» ئەو گشتە ناوە، چارەکێکیشی بەشداری بکەن، بەسە. لە زۆربەی زۆری پڕۆژەکان، زۆر کەس تەنیا ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بەس ھیچ بەشداری ناکەن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٥٩، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ دەزانم، قسەیەکی زۆر جوان و بەجێت کرد، من دو.سێ ڕۆژ بەکوپ لەسەر ئەو شتە بووم و خراپکاریەکانم پوچەڵدەکردنەوە( لە مێژووی دەستکاریەکانم لە ویکی‌فارسی دیارە)، باوەر بفەرمو ۹۵٪ ئەوانی خۆیان تۆمار کردووە و ناویان لەوێ نوسیوە، بەشداری ناکەن، بەس بۆ فشە خۆیان تۆمار کردووە، من خۆم پێشتر هیچم لە ویکیپیدیا نەدەزانی، خراپکاری ئەسل بووم، کە وتارێکم خراپ دەکرد، ۳۰چرکەی نەدەگرت پوچەڵیان دەکردەوە(لە ویکی‌فارسی)، زۆرم بۆ پرسیار بو کە چۆن دەزانن من لێرە خراپکاری دەکەم، تا ئەوەیکە ئەو شتەم بینی، برا پێموانیە ئەوە وەکوو پڕۆژە بێت، بە رای من ئەوە یەکێک لە پێویستە گرینگەکانی ویکیپیدیای کوردیە، بەڕاستی شتێکی زۆر باشە و قازانجێکی زۆری بۆ ویکیپیدیای کوردی هەیە، بەشداریش نەکەن، خۆ باشترێکە کە دەزانین لەکوێ خراپکاری کراوە و تەواوی وتارەکان لە ژێر چاودێری بەکارهێنەرەکان دایە. سينا خزری لێدوان ‏١٩:٥١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii شتێکیش تێبینی بکەن لێرە خراپکاری بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت و بە چاو لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانرێن پووچەڵ بکرێنەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بۆمن ناکرێتەوە، شایەد لەبەر ئەوەیە مافی وەم نیە کە سەیری بکەم، بەڵام ئەگەر لە ئیختیاری بەکارهێنەرانی بنێن، زۆڕ باش دەبێ( وەکوو ویکی فارسی) سينا خزری لێدوان ‏٢٠:٠١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii: لە ھەموو ویکییەک خراپکاری ھەر ھەیە، بەس ئیتر دەبێ ھەر کەسە و لەلای خۆیەوە چاکسازی بکات. من خۆم وەک جاران چاودێریی دوایین گۆڕانکارییەکان ناکەم، بەس ئەو پەڕانەی کە لە ژێر چاودێریمدان، ھەر کە دەستکاری بکرێن، بە ئیمەیڵ بۆم دێت و ئینجا گەر زانیم خراپکارییە، پووچەڵی دەکەمەوە. ئێوەش دەتوانن ئەو پڕۆژەی ویکیی فارسی ھاوردەی ئێرە بکەن، بەس لە منەوە ڕاستییەک بزانە کە کەس بەشداریی تێدا ناکات (مەگەر ئێ چۆنھا). ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sina Khezrii من بچمە درەوەش لە ھەژمارەکەم ئەتوانم دوایین گۆڕانکارییەکان ببینم ئەوە مانای ئەوەیە ھەموو کەسێک بەشێوەیەکی ئاسایی توانای بینینی ھەیە، لەوانەیە کێشە لە ھێڵی ئینتەرنێتەکەت بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٧، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان

سڵاو کاک ئارام لە بەشی ناوەڕۆکی ٢ی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/شارەکانی ئێران چەند تێبینییەکم باس کردووە، ھیوادارام بەجێ بن. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Nskoalj:، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، بەشەکەم کردە ناوەڕۆکی ٣ و وەڵامی سەرجەم خاڵەکانم دایەوە. ئازادیش بن لە دەستکاریکردنی بەکارھێنەر:AramBot/شارەکانی ئێران. لە دەستکارییەکەم بانگی ئێوە و سێ بەکارھێنەری ترم کرد، بەس بەداخەوە ئاگاداریتان پێ نەگەیشتووە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٣٣، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، جێبەجێیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ تۆیش! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٠٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە د. توانا ع. بەرزنجیەوە (‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو، بەکارهێنانی ڕێنووسی نا ستاندارد واتای چی؟ دوایین دەستکاری لە زنجیرەی ڕزگاربووە دیاریکراوەکە من کردوومە بەبێ بوونی هەژمار، تاگکراوە بە ڕێنوسی ناستاندارد. تێبینی / بە کیبۆڕدی کوردی IOS دەستکاریمکردووە. --د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: ببوورە، نازانم باسی کام وتارە دەکەیت. گەر بکرێ، ئاماژە بە تەواوی ناوی وتارەکە بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام،
https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?title=%DA%95%D8%B2%DA%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95_%D8%AF%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%DB%95_(%D8%B2%D9%86%D8%AC%DB%8C%D8%B1%DB%95%DB%8C_%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%DA%A4%DB%8C%D8%B2%DB%8C%DB%86%D9%86%DB%8C)&action=history
ئەمە لینکەکەیەتی، تەنها پسیارەکەم ئەوەبوو نووسەی ناستاندارد واتای چی؟ چۆن و بەچ ڕێنووسێک دەستکاری بابەتەکان بکەم؟ سوپاس. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ ناوی وتارەکە. وا دیارە پیتی «ه» زیاد کراوە. لە ویکیپیدیا پیتی «ھ» بۆ ھێ بەکاردێت، نەک «ه». بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە ئێرە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵامەکەت یارمەتیدەربوو، سوپاس🫡 د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@د. توانا ع. بەرزنجی شایەنی نییە و پرسیاری تریشت بۆ ھاتە پێش، بپرسە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە Rokanmhamadەوە (‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣)

سڵاو ئوستاز گیان باشیت .. چۆن بابەت بڵاوکەمەوە لە ویکیپیدیا گەر بتوانیت یارمەتیم بەیت سوپاستەکەم --Rokanmhamad (لێدوان) ‏١٦:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Rokanmhamad: سپاس و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی وتار لە ویکیپیدیا، تکایە چاوێک لەم ڤیدیۆیە بکەن و بە نێو ڤیدیۆکانی تری کەناڵەکە بگەڕێن تا زیاتر فێر بن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لکاندنی وشەی لێکدراوەکان

دەم باش کاک ئارام، پرسیارێک! ئێمە دەتوانین بە بۆت وشە لێکدراوەکانی نێو وتارەکان پێک بلکێنین؟ بۆ نموونە کورتە چیرۆک بکەینە کورتەچیرۆک.

سەرناو نا هەر وشەکانی بەکارهاتوو لە وتارەکاندا Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Keenîî: ئەرێوەڵا، بۆ نا؟ دەتوانین بە بۆت و تووڵامڕاز و ئامڕازی تریش بیانکەین گەر بمانەوێت، بەڵام ئەم جۆرە کارە دەبێ بەکارھێنەرانی وەک ئێوەمانانمان لەگەڵ بێت ئەگینا بە تەنیا ناکرێت. لە وشەی سەرناو تێنەگەشتم کە ئاماژەت پێ دا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم بڵێن چیم لەدەست دێت و چۆن دەتوانم هاوکاری بکەم. مەبەستم ناوی وتارەکان بوو کە شایەت نەکرێت بە بۆت هەڵەکانیان چارەسەر بکرێن و پێک بلکێندرێن Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: بۆ ناوی وتارەکانیش شتێک دەکەین. ئەوەی ئێوە لە دەستتان دێ تەنیا قانوونەکەم بۆ بنووسن. بۆ نموونە بنووسن ئەگەر وا بوو، وای لێ بکە. وەک نموونە بڕوانە ئێرە، بەڵام جارێ لەو پڕۆژەیە داوا پێشکەش مەکە تا لێرە دەگەینە شوێنێک. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کۆمەڵە وتار ← کۆمەڵەوتار
کورتە چیرۆک ← کورتەچیرۆک
کورتە ڕۆمان ← کورتەڕۆمان
بەڵگە فیلم ← بەڵگەفیلم
کورتە فیلم ← کورتەفیلم
جار و بار ← جاروبار
هات و چۆ ← هاتووچۆ
ژانە سەر ← ژانەسەر
ژانە زگ ← ژانەزگ
سەرۆک کۆمار ← سەرۆککۆمار
جێ بەجێ ← جێبەجێ
جێ بە جێ ← جێبەجێ
تەختە کلیل ← تەختەکلیل
مانگە شەو ← مانگەشەو
بەرزە فڕ ← بەرزەفڕ
دەر بەدەر ← دەربەدەر
دەر بە در ← دەربەدەر
کورد زمان ← کوردزمان
نیشتمان دۆست ← نیشتماندۆست
نیشتمان پەروەر ← نیشتمانپەروەر
زانست پەروەر ← زانستپەروەر
ئایین پەوەر ← ئایینپەروەر
گوڵە بەڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
گوڵە بە ڕۆژە ← گوڵەبەڕۆژە
ڕۆژنامە نووس ← ڕۆژنامەنووس
یەک شەممە ← یەکشەممە
دوو شەممە ← دووشەممە
سێ شەممە ← سێشەممە
چوار شەممە ← چوارشەممە
پێنج شەممە ← پێنجشەممە
ڕەنگاو ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ڕەنگا و ڕەنگ ← ڕەنگاوڕەنگ
ژنە پێشمەرگە ← ژنەپێشمەرگە
ڕۆژ هەڵات ← ڕۆژهەڵات
شەو چرا ← شەو چرا
چوار چرا ← چوارچرا
Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî سپاس! ھەر ئەوەندە بوون؟! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٢٦، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئادی کاک ئارام گیان. هەر ئەوانە لە فکرمدان. Keenîî (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: حەزت کرد، چاوێ لە وتووێژی پۆل:خانمەکتەرە تورکەکانی فیلم و ئێرەش بکە. نموونەی تر زۆرن وەک شەمشەمەکوێرە، قەلەڕەش، گوڵەگەنم، گوڵەبەڕۆژە، شەڕەتۆپەڵ، شینەکەر، ڕانەمەڕ، ڕەوەگورگ، بەچکەپشیلە، (ھەرچەندە نازانم ھەموویان وان یان نا) و مەرجیش نییە ھەموو شتێ لە ویکیپیدیا بەکار بێت. با ھاوڕێیانیش @Calak، Serchia، Pirehelokan، Aza، و Gejeluk: قسەی خۆیان بکەن ئەگەر ویستیان. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام گیان چەند نموونەی تر کە ئەگەری بەکارهاتن لە ویکیپیدیایان هەیەم، زیاد کرد. پێتان وایە بەس بێت؟ Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوانە گشتیان دەبێ بەسەریەکەوە بنووسرێن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٣:٥٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]