فلس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فلسێک لە دیمەشق لە نێوان ساڵانی ٦٩٦ بۆ ٧٥٠ دروست کراوە
فلسی مەئموون، ٢١٩ی کۆچی (٨٣٤/٥ زایینی)، ئورشەلیم.
فلسی مەنسووری کوڕی نوح، لە بوخارا، لە ٣٥٣ی کۆچی (٩٦٤ی زایینی) دروست کراوە

فلس (بە عەرەبی: فلس‎، لاتینی: fals) دراوێکی مسی سەدەکانی ناوەڕاست بوو کە بۆ یەکەمجار لەلایەن خەلافەتی ئومەوییەوە (٦٦١–٧٥٠) بەرھەم ھێنرا و لە کۆتایی سەدەی حەوتەمەوە دەست کرا بە دروستکردنی. ناوی دراوەکە لە فۆلیس وەرگیراوە کە دراوێکی مسی ڕۆمانی و دواتر بێزەنتینی بووە.[١] بەزۆری فلسەکان لە ھەردوو لادا ڕازاندنەوەی ڕێنووسی عەرەبییان تێدابووە. تا سەدەی نۆزدەھەم جۆرەھا فلسی مسین بەرھەم دەھێنران. جۆر و کێشیان جیاواز بووە، لە ١ گرامەوە بۆ ١٠ گرام یان زیاتر دەردەچوو.

ھێشتا ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی مۆدێرن بۆ پارە بەکار دەھێنرێت،[٢] ھەروەھا وشەی فولوسیش (fulus) لە زمانی مالاییدا دەگرێتەوە

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Urban network evolutions: towards a high-definition archaeology. Aarhus: Aarhus University Press. 31 December 2018. p. 118. ISBN 9788771846386.
  2. ^ Stephen Album, Checklist of Islamic Coins, Santa Rosa, CA, 2011, third edition, p. 7