بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆت نێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیاگرامی بۆت نێتی شتاکڵدڕات ھێرشێکی دی دۆس نیشان دەدات (تێبینی: ئەمە ھەروەھا نموونەیەکە لە جۆرێکی مۆدێلی کڕیار-سێرڤەری بۆت نێت.)

بۆت نێت گرووپێکە لە ئامێرە پەیوەستکراوەکانی ئینتەرنێت، کە ھەریەکەیان یەک یان زیاتر بۆت بەڕێوەدەبەن. بۆت نێتەکان دەکرێت بەکاربھێنرێن بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ڕێگریکردن-لە-خزمەتگوزاری دابەشکراو (دی دۆس)، دزینی داتا،[١] ناردنی سپام، و ڕێگەدان بە ھێرشبەر بۆ دەستگەیشتن بە ئامێرەکە و پەیوەندییەکەی. خاوەنەکەی دەتوانێت بۆت نێتەکە بە بەکارھێنانی نەرمامێری فەرمان و کۆنترۆڵ (سی ئێند سی) کۆنترۆڵ بکات.[٢] وشەی "بۆت نێت" وشەیەکی لێکدراوە لە وشەکانی "ڕۆبۆت" و "تۆڕ". دەستەواژەکە بە شێوەیەکی گشتی بە واتایەکی نەرێنی یان زیانبەخش بەکاردێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Security | IBM». Security Intelligence. ٢٠ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. «What is Botnet? Definition, How It Works & Types». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.