ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر
لقیزیانامێر، digital organism
ناونراوە لەدوایڤایرۆس
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/virus

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی دەرەکی زیان بەخشە، کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامێکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجێک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.

تایبەتمەندیەکانی ڤایرۆس[دەستکاری]

1- توانای خۆ کۆپی کردنەوەی ھەیە Replication.

2- ڤایرۆس خۆی بە بەرنامەی ترەوە دەبەستێتەوە Host.

٣. توانای گواستنەوە لە کۆمپیوتەرێکی توش بوو بۆ یەکێکی سەلامەت.

پێکھاتەی ڤایرۆس[دەستکاری]

ڤایرۆس بەشێوەیەکی سەرەکی لە چوار “میکانیزم”بەش پێک دێت:

1- The Replication Mechanism. توانای لە بەر خۆ گرتنەوە، ھەر ئەم میکانیزمەیە کە وای لێ دەکات زۆر بڵاوببێتەوە.

2- The Protection Mechanism. میکانیزمی خۆشاردنەوەو پارێزگاریکردن لە خۆ.

3- The trigger Mechanism خۆچالاککردن، وا لە ڤایرۆس دەکا کە خۆی بڵاو بکاتەوە پێش ئەوەی ھەستی پێ بکرێت.

4- The Payload Mechanism. میکانیزمی بەجێگەیاندن، کە ڤایرۆس دەست بە جێبەجێکاری کارەکانی دەکا پاش چالاک بوونی.

یەکەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوو دا[دەستکاری]

یەکەم ڤایرۆس بەناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە لە لایەن دوو برای پاکستانی بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق دروستکرا، کە ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت، بەلام کاری نادکردە سەر ھارد درایڤەکان، ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ناسرابوو بە لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی_براین. وە لە مارچی ١٩٨٨ دا یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھێنرا بۆ لەناوبردن و سرینەوەی ڤایرۆسی براین.

زمانەکانی کە ڤایرۆسی پێ دادەرێژرێت[دەستکاری]

زمانەکانی ڤیژوال بەیسک و ڤیژوال سی پلاس پلاس و سی…

جۆری ئەو فایلانەی کە توشی ڤایرۆس دەبن بەشێوەیەکی گشتی پرۆگرامە جی بەجێکاریەکان و فایلە کۆدکراوەکان توشی ڤایرۆس دەبن:

1- پرۆگرامە جی بەجی کاریەکانی کە پاشگری “exe , bat, cmd” ھەیە

2- VOLUME BOOT RECORD،MASTER BOOT.

٣- فایلاتی باچ و سکریپتەکان لە ویندۆز و فایلەکان لە یونیکس.

٤- فایلە بەکاربراوەکانی ئۆفیسی ئەکسس، ئەکسل، وۆرد.

٥- داتا بەیس و فایلات کە لە رێگەی ئاوتلوکەوە و ئیمێلەوە.

٦- فایلاتی ئەکرۆبات پی دی ئێف و بەشاراوەیی لە نێو ئێچ تی ئێم ئێل.

٧- لە فایلە ھەڵگیراوەکانی رار، زیپ.

جۆرەکانی ڤایرۆس[دەستکاری]

ڤایرۆس-کرم- ترۆجان

ڤایرۆس[دەستکاری]

ئەم جۆرە لەناو ھۆست کارەکانی دەکا، واتە بەشێوەی ئەپلیکەیشن کە دەتوانرێ ناوببرێت بە پرۆگرامێکی جێبەجێ کاری لەناو فایلە جیبەجێکاریەکانی کە پاشگرەکانی..scr,.pif,.bat,.exe ,.com کە جۆرێکی ترسناکە توانای لە بەرخۆگرتنەوەی ھەیە وە گواستنەوەی خۆیی لە کۆمپیوتەری توش بوو بۆ کۆمپیوتەری توش نەبوو ئەمەش لە رێگەی سی دی و فلاش.

کرمەکان[دەستکاری]

ئەمە لە رێگەی ھێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە بە ھێلەکان دا لە رێگەی ئیمێلی ئەلیکترۆنی وە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەم جۆرە ھەیە ھەندێک لە شارەزایان بە ڤایرۆسی دادەنێن ھەندێکیش تەنھا بە پرۆگرامی شاراوە و لەناوبەری دادەنێن. کرمەکان ھیچ کردەیەک ناکەن کە زیان بگەیەنێت تەنھا دوای بڵاوبونەوەیان و زۆربونی ژمارەیان بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠٠ ئەوا دەبنە کێشە بۆسیستەمی ئامێرەکان، کرمەکان بەشێکی تایبەتن لە ڤایرۆس. بەشێوەیەکی سەرەکی کار دەکەنە سەر نێتوۆرک بەشێوەی خۆحەشاردەر لە ناو فایلی تر. وەکو مایکرۆسۆفت وۆرد.

ئەسپی ترۆجان[دەستکاری]

ئەم جۆرەیان ناو نراوە بە ئەسپی تروادە “ترۆجان” کە دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆن کە لە ناو ئەسپی تروادە دا سوپای یۆنان خۆیان حەشاردابوو، کە دواتر لەم رێگەیەوە توانیان دەست بەسەر شاری تروادە بگرن و سوپاکە لە ناو ببەن، بەھەمان شێوە ئەم ڤایرۆسە وەکو بەشێک لەگەل پرۆگرامەکە خۆی حەشارئەدات بێ ئەوەی بەکاربەر ھەست بکا. ترۆجان خۆی خۆی بەکار دەخات ئەبێتە ھۆی لەدەست دانی داتا و زانیاری ھەروەھا دزینی زانیاری گرنگ کە لە ھارد درایڤ دا سەیڤکراون و ھەڵگیراون.

خێرایی ڤایرۆس[دەستکاری]

ڤایرۆسەکان دەکرین بەچەند بەشێکەوە؛ ڤایرۆس ھەیە خیرایە لە بڵاوبوونەوە ھەیە زۆر سستە لە بڵاوبوونەوە لە رووی چالاک بوونەوەش ھەیانە لە کاتی دیارکراو چالاک دەبن. نمونەی ڤایرۆس

File virus*.

.Boot sector virus*.

Macro Virus*.

Virus Hoax*.

بڕۆنتۆک[دەستکاری]

ئەم ڤایرۆسە ھەڵبژاردنەکانی فایلەکان دەشارێتەوە لە ریجستری کە وای لێ دێت لە ژێر کۆنترۆلی کۆمپیوتەرەکە دەردەچێت وە دەبێتە ھۆی دوبارە بوونەوەی فایلەکان ” واتە لەبەرگرتنەوەی فایلەکان”کە وادەکات نەزانرێت کامیان فایلە سەرەکیەکەیە ھەروەھا پەنجەرەی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکاتەوە وە ھەڵدەستێت بە کردنەوەی پەنجەرەیەکی سەوز بەشێوەیەکی بەردەوام و دەبێتە ھۆی سستی سیستەمی کارکردنی کۆمپیوتەرەکە.

ئۆتۆرەن[دەستکاری]

ئەم جۆرە وا دەکات کە نەتوانی درایڤەکان بکەیتەوە بە کرتە کردن لەسەری بۆ کردنەوەی پێویستە ریگەی تر بگریتە بەر وەک کردنەوە لەگەڵ گەرا

ترایڤیال[دەستکاری]

ئەم جۆرە ھیچ کاریگەری و زیانێکی نیە بۆ زانیاریەکان وەکو ڤایرۆسی رێپلیکەیشن تەنھا زۆرکردن نەبێت replication.

مینۆڕ[دەستکاری]

executable file کاریگەری نیە بەسەر زانیاریەکان تەنھا دووچاری فایلە جیبەجێ کاریەکان دەکات

مۆدیرەیت[دەستکاری]

ئەم جۆرە ھەموو فایلەکانی سەر دیسک تێک ئەدا و لەناو ئەبات بە ئالوگۆرکردنی زانیاریەکان Disk killer چارەسەری ئەمەش دیسک کیلەرە.

ئەنلیمەتید[دەستکاری]

ئامانجی پێکانی ھێلەکان، تۆرەکان فایلە ھاوبەشەکانە، بە ڤایرۆسی بێ سنوور ناسراوە، شارەزایانی بواری کۆمپیوتەر ھەڵسەنگاندنیان بۆ ژمارەی کۆمپیوتەرەکان کە بەم کرمە توش بوون چارەگە ملێونێک بوو تەنھا لە یەک رۆژ دا، کە مای دۆم بوو لە ساڵی ٢٠٠٤.

بۆچی بەکاربردنی ڤایرۆس؟[دەستکاری]

پرۆگرامسازەکان ھەڵدەستن بە دروستکردنی ئەم پرۆگرامە بەتوانایانە کە توانای کۆنترۆلکردن ودزەپێ کردنی زانیارییەکانی ھەیە یان لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە دێتە بەرھەم ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆر ھۆ لەوانە: بازرگانی، تەکنەلۆژی، سەربازی، …….. و ھەندێک لە پرۆگرامسازەکانی ئەم بوارە تەنھا وەکو ھونەر خوو بەکارەکەوە دەگرن یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس بۆ ئامانجی بازرگانییە ئەمەش بە دروستکردنی ڤایرۆس ولەناوبەری ڤایرۆسیش چونکە دوای ئەوەی کە ڤایرۆسەکە بڵاویەبێتەوە ئەو کات بەکار بەر پێویستی بە بەرنامەی دژە ڤایرۆس دەبێت بۆ لەناودان و خۆ رزگارکردن لە ڤایرۆس.

بوارەکانی بەکاربردن[دەستکاری]

سەربازی[دەستکاری]

ھەوڵ دانە بۆ چونە ناو سیستەمی بەرامبەر و دەستگرتن بەسەر ئامێرەکانی دوژمن، بەدەستھێنانی زانیاری و پلانەکان. وە سیخوریکردن بەسەر بەرامبەرەوە.

تاوانکردن[دەستکاری]

بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری و ژمارەی نھێنی کارتی و ژمارەی بانکیەکان چوونە ناو کۆمپیوتەرەکان و ژمارە بانکیەکان.

لە ڕووی یاساییەوە[دەستکاری]

ھەر کەسێک کە ڤایرۆس دروست دەکات و بڵاوی دەکاتەوە بۆ ھەر مەبەستێک بێت لە رووی یاساییەوە ئەو کەسە تاوانبارە وە دروستکردنی ڤایرۆس تاوانە بە پێی ئەو یاسایانەی کە ھەیە.

لیستی نوێترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر[دەستکاری]

OPRAH WINFREY VIRUS

AT&T VIRUS

PAUL REVERE VIRUS

JIMMY HOFFA VIRUS

PAUL REVERE VIRUS

POLITICALLY CORRECT VIRUS

RIGHT TO LIFE VIRUS

ROSS PEROT VIRUS

MARIO CUOMO VIRUS

TED TURNER VIRUS

ARNOLD SCHWARZENEGGER VIRUS

DAN QUAYLE VIRUS #2

GOVERNMENT ECONOMIST VIRUS

NEW WORLD ORDER VIRUS

FEDERAL BUREAUCRAT VIRUS

GALLUP VIRUS

TERRY RANDALL VIRUS

TEXAS VIRUS

ADAM AND EVE VIRUS

CONGRESSIONAL VIRUS

AIRLINE VIRUS

FREUDIAN VIRUS

ELVIS VIRUS

OLLIE NORTH VIRUS

NIKE VIRUS

SEARS VIRUS

CONGRESSIONAL VIRUS #2

KEVORKIAN VIRUS

IMELDA MARCOS VIRUS

STAR TREK VIRUS

HEALTH CARE VIRUS

GEORGE BUSH VIRUS

CLEVELAND INDIANS VIRUS

LAPD VIRUS

CHICAGO CUBS VIRUS

ORAL ROBERTS VIRUS

PBS VIRUS

ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر لە مێژوو دا[دەستکاری]

جیروسالم[دەستکاری]

یەکێکە لە یەکەم ڤایرۆسەکانی مایکرۆسۆفت_دۆس لە مێژوو دا کە کاریگەری ھەبوو لە زۆربەی وڵاتان و زانکۆ و کۆمپانیاکان لە سەرتاپای جیھان لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٨ ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە دەرکەوت لە ئەوروپا و ئەمریکا، رۆژھەلاتی ناوین، ناوەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، بۆ یەکەم جار کە لە زانکۆی جیروسالم دەرکەوت.

مۆریس[دەستکاری]

ئەم جۆرە کاریکردە سەر نزیکەی ٦٠٠٠ سیستەمی کۆمپیوتەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکو کرم کە توانای خۆ بلاو کردنەوەی ھەیە، توانی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ماوەیەکی کەم دا. ھەروەھا دەیتوانی ژمارەی نھینی بەکاربەر ببات.

سۆلەر سەنرایس[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٨ دا جۆرە ڤایرۆسیک سەری ھەڵدا، کە توانی بچێتە نێو سیستەمی کۆمپیوتەری زیاتر لە ٥٠٠ بەکارھێنەر و کۆنترۆلی بکات کە ئەم کۆمپیوتەرانەش کۆمپیوتەری سوپا بوون، بەشێکی تایبەت و پاریزراوی حکومەت، لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم جۆرەش بە سەن سۆلاریس ناسرا.

سی ئای ئێچ[دەستکاری]

لە سالێ ١٩٩٨ لە وڵاتی تایوان دەرکەوت، بە یەکێ لە ڤایرۆسە ترسناکەکان دانراو کە کاری دەکردە سەر ویندۆزی ٩٥ و ٩٨ و ویندۆز می، وە فایلە جێبەجێ کارییەکان. چوونە ناو میمۆری و دەسکاریکردنی بایۆس.

مێلیسا[دەستکاری]

لە ٢٦ مارچی سالێ ١٩٩٩ ڤایرۆسی مێلیسسا دەرکەوت، کە توانای لە کارخستنی سیستەمی مەیلی ئینتەرنێتی ھەبوو، کە بەشێوەی کرمی کاری دەکرە سەرئیمێل و بلۆکی دەکرد، مێلیسا لەلایەن داڤید ئێل. سمیس ھاتە کایەوە، لە نیو جێرسی. دوای بڵاوبونەوەی میلیسسا لە لایەن تیمی ئێف بی ئای دروستکەرەکەی گیرا و ٢٠ مانگ زیندانی کرا لە زیندانی فیدرالی، وە بە سزادانی بری ٥٠٠٠$، میلیسا توانای خۆر زۆرکردنی ھەبوو لەسەر مایکرۆسۆفت وۆرد ٩٧ و٢٠٠٠ھەروەھا ئەکسلی ٩٧، ٢٠٠٠، ٢٠٠٣ دا. میلیسسا بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو فایلێ بوو بەناوی.List.Doc

خۆشم دەوێی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٠ دا ڤایرۆسی خۆشم دەوێی “ئای لۆڤ یوو” دەرکەوت. ھاوشێوەی میلیسا ئەم ڤایرۆسە کاریگەری ھەبوو بە ملیۆنان کۆمپیوتەرلەسەرتاپای جیھان وەکو مێلیسا بەناردنی وشەی نھێنی و ناوی بەکاربەر، دواتر دەرکەوت کە خویندکاریکی گەنجی فلیپینی لە پشت ئەم ھێرشەوە بووە.

کۆد رێد[دەستکاری]

لە جولای ساڵی ٢٠٠١ دا کۆد رێد بووە ھۆی زیان گەیاندن بەبری خەملێنرا کە گەیشتە دوو بلیۆن دۆلار، لەسەر کۆمپیوتەرەکانی کە بە سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز و ویندۆز سێرڤەر ٢٠٠٠ کاری دەکرد. کۆد رێد بەمەبەستی بەکارھینانی ھێزی ھەموو کۆمپیوتەرە توشبووەکان لە دژی نوسینگەی کۆشکی سپی بنیات نرابوو.

نیمدا[دەستکاری]

لە دوای ١١ی سێپتەمبەری سالی ٢٠٠١ ەوە ئەم ڤایرۆسی کۆمپیوتەرە کاری کردە سەر ھەزاران کۆمپیوتەری جیھان نیمدا وادانرابوو ببێتە یەکێک لە ھەرە ڤایرۆسە زیانبەخشەکان، کە پێنج رێگەی ھەبوو بۆ کارکردنە سەر کۆمپیوتەر و توشبوونی سیستەمی کۆمپیوتەر بەم جۆرە، و توانای خۆ دروستکردنەوە و کۆپی کردنەوە.

داونئەدئەپ[دەستکاری]

دوا دانە و مەترسیدارترین ڤایرۆس کرمی داونئەدئەپ بوو، کە بە کۆنفیکەریش ناو ئەبرا. کە بووە ھۆی زیانگەیاندن بە ٣٫٥ ملیون کۆمپیوتەر لە سەرتا سەری جیھان. ئەم پرۆگرامە زیانبەخشە توانی بە خێرای خۆی بڵاو بکاتەوە لە رێگەی تۆرەکانی نێت، کۆمپانیای ئێف_سیکویرتی بواری پاریزگاری و سیکویرتی وڵاتەکانی چین و بەرازیل و رووسیایی بە زۆرترین بەرکەوتوو لە ریژەی تووشبوون لەقەڵەم دا.

چۆنیەتی پاراستنی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس[دەستکاری]

  • داگیرساندنی فایەروۆڵ لەسەر کۆمپیوتەر.
  • ئۆپەرەیتنگ سیستەمی کۆمپیوتەر پێویستە بەسەر چوو نەبێت.
  • داگرتنی دژە ڤایرۆسێکی بەھێز لە سەر کۆمپیوتەر
  • بەکارھێنانی دژە ڤایرۆسی بەسەر نەچوو.
  • بەکاربردنی دژە سپای وێری بەسەر نەچوو.
  • بە وریایی مامەلە کردن لەگەل ئیمێل و ئەتاچمێنتەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]