ئاسایشی لۆڵز
ڕواڵەت
| بەشە زنجیرەیییەکان لەسەر |
| ھاککەری ئاسایش |
|---|
لۆڵزسێک (کورتکراوەی لۆڵز سیکیوریتی)[١] گرووپێکی ھاککەری کۆمپیوتەریی کڵاوی خۆڵەمێشییە کە بەرپرسیارێتیی چەندین ھێرشی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە، لەوانەش زیانگەیاندن بە ھەژماری بەکارھێنەرانی تۆڕی پلەیستەیشن لە ساڵی ٢٠١١. گرووپەکە ھەروەھا بەرپرسیارێتیی لەکارخستنی ماڵپەڕی سی ئای ئەیی لە ئەستۆ گرتووە.[٢] ھەندێک لە پیشەگەرانی ئاسایش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لۆڵزسێک سەرنجی بۆ سەر سیستەمە نائەمنەکان و مەترسییەکانی دووبارە بەکارھێنانەوەی وشەنھێنی ڕاکێشاوە.[٣] بەھۆی ئامانجە گەورەکانی و ئەو پەیامە گاڵتەجاڕانەی کە لە دوای ھێرشەکانی بڵاوی کردوونەتەوە، سەرنجی زۆری بەدەستھێناوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Weisenthal، Joe (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١١). «Notorious Hacker Group LulzSec Just Announced That It's Finished». Business Insider. Silicon Alley Insider. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «LulzSec hackers claim CIA website shutdown». BBC. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Is There a Hacking Epidemic?». ٢١ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئاسایشی لۆڵز تێدایە.