بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:زانستی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٩٥١ وتار لە دەروازەی زانستی کۆمپیوتەردا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

زانستی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان. زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بیرکاری و ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەیە. زانای کۆمپیوتەر لێکۆڵینەوە لە تیۆری ھەژماردن دەکات، ھەروەھا بەرپرسە لە داڕشتن بۆ دانانی نەخشەی سیستمی نەرمەواڵە. بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر دابەش دەبن بەسەر بەشەکانی تیۆری و پراکتیکیدا. تیۆری ئاڵۆزی ژماردن (شێوازی پۆلێنکردنی گرفتەکانی کۆمپیوتەر و ژماردن) زیاتر ئاستەم و واتاییە، لە کاتێکدا ھێڵکاری کۆمپیوتەر بایەخ دەدات بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی ڕۆژانە.

وتاری ھەڵبژێردراو

ئەندازیاری کۆمپیوتەر خوێندنە، کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سوفتوێر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاھێنانیان بۆ دەکرێت، واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و ڕەقامێردا ئیش دەکەن. لەوانە: میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سوپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بەکار بھێنن. ھەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی، داڕشتنی ھەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. ھەروەھا ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

پێکھاتەی ڕەقامێرە بنچینەیییەکانی کۆمپیوتەرێکی کەسیی ھاوچەرخ، بریتییە لە مۆنیتەرێک، مادەربۆردێک، سی-پی-یوویەک، ڕامێک، دوو کارتی فراوانبوون، سەرچاوەیەکی وزە، وەگەڕخەرێکی دیسکی بینایی، وەگەڕخەرێکی دیسکی ڕەق، تەختەکلیلێک و ماوسێک

وتار

ڕەقامێر بەھەموو کەرەستەیەکی ڕەق دەوترێت کە لە ماددەیەکی کانزایی دروست کرابێت. بەشی فیزیاییی سیستمی کۆمپیوتەری، لەبەرگرەوەی ھەموو دەزگا و خولگە ئەلەکتریکی و ئەلەکترۆنییەکان، دەزگا ئەلەکترۆمیکانیکییەکان و، بەشە میکانیکییەکان و جەستە، ھەروەھا وەکوو لقێک لە زانستی کۆمپیوتەر، کە خەریکی خوێندنەوەی ئەم باسلێکراوانەیە، وەک مۆدێم، تەختەکلیل، چاپکەر و کارتە ھەمە جۆرەکانی کۆمپیوتەر. ڕەقامێری کۆمپیوتەر لە ئامێرە داخلکەرەکان و ئامێرە دەرکەرەکان (Input/Output Devices) پێکدێت.

زیاتر...

وتار

بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)، پێکھاتە (جەبر)، بۆشایی (ئەندازە)، و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری). ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە. بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.

زیاتر ...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان