بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کورتەباسی کڵاو ڕەشەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورتەباسی کڵاو ڕەشەکان (کە بە گشتی بە بلک ھات ناودەبرێت) کۆنفرانسێکی ئاسایشی کۆمپیوتەرە کە ڕاوێژکاریی ئاسایش، ڕاھێنان، و کورتەباس پێشکەش بە ھاککەرانی ئاسایش، کۆمپانیاکان، و دەزگا حکومییەکانی سەرانسەری جیھان دەکات. بلک ھات کۆمەڵێک خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەکاتەوە کە ئارەزووی ئاسایشی زانیارییان ھەیە، لە کەسانی ناتەکنیکی، بەڕێوەبەران، ھاککەرەکان، و پیشەگەرانی ئاسایشەوە. کۆنفرانسەکە بە شێوەیەکی بەردەوام لە لاس ڤێگاس، بارسێلۆنا، لەندەن و ڕیاز بەڕێوەدەچێت بەڵام لە ڕابردووشدا لە ئەمستەردام، تۆکیۆ، و واشینگتن دی سی میوانداری کراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Black Hat». blackhat.com.
  2. «Computer Security Conferences Attract Both Hackers, Anti-Hackers». Fox News. ٤ی ئابی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.