ئیمپراتۆریەتیی ساسانی
ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە زمانی پاڵەوی: ئێرانشەھر - بە زمانی فارسی: شاهنشاهی ساسانی) دوایین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە. بنەماڵەی ساسانی لە ساڵی ٢٢٤ی زایینی بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان حکوومەتەکەیان پێک ھێنا و ھەتا ساڵی ٦٥١ واتە بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ یەکێک لە زلھێزەکانی سەردەم بوون و بەرامبەرکێێ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیان کرددوە.
یەکەم شای ساسانی، ئەردەشیری یەکەم بووە کە لە ناوچە پارس (پارێزگای فارس لە ئێستای ئێران) شۆڕشی کردووە و ئیمپراتۆریەتییەکەی دامەزراندووە. دوایین شای ساسانی یەزدگێردی سێیەم بووە کە چەند شەڕی گەورەی لەگەڵ سوپای ئیسلام لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتتابدا کردووە و لە ھەموویاندا دۆڕاوە.
سەردەمی ساسانییەکان وەک سەردەمی زێڕینی چاندی ئێرانیی پێش ئیسلام ناسراوە و کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر ئەوەی کە دواتر وەک ھونەر و چاندی ئیسلامی ناسرا. ئایینی زەردەشتی و زانایانی ئایینی، ڕۆڵی گرنگی و کاریگەریی زۆریان ھەبووە لەسەر شێوازی حکوومەتدا.
مێژوو[دەستکاری]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئایین[دەستکاری]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
زمان[دەستکاری]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ھونەر[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
گرێدان بۆ دەرەوە[دەستکاری]
- ئینسایکڵۆپیدیای ساسانیکا (بە ئینگلیزی)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |