ئایدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەفلاتوون، لە یەکەمین فەیلەسووفانێ کە بەوردی باسی ئایدیاکانی کردووە. ئەرەستوو ئەڵێ زۆرێ لە ڕوانگەکانی ئەفلاتوون لە بنەڕەتدا فیساگۆرسین.

لە فەلسەفەدا، ئایدیا دوو مانای تا ڕادەیەک لێکجیاوازی ھەیە: [١]

لە سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم بەم لاوە، ئایدیا بەو وێنەیە ئەوترێ کە کاتێ مرۆڤ بیر بکاتەوە لە زەینیدا درووست ئەبێ. [٢] بەڵام، لە فەلسەفەی ئەفلاتووندا، «ئایدیاکان» یان «فۆرمەکان» زەینی نین، بەڵکوو بوونەوەری عەینی و نەگۆڕ و ناماددین کە زەین بە چەشنێ لیان تێ ئەگا و بۆ پۆلاندنی شتەکانی ناو ئەم دنیایە بە کاریان دێنێ؛ دنیایەک کە ئەفلاتوون پێی وایە گشت دیاردەکانی، لاسایییەکی زڕ و کز لەو ئایدیا و فۆرمانەن.[١]

ئێتیمۆلۆژی[دەستکاری]

وشەی ئایدیا لە ἰδέα -ی یۆنانییەوە دێ کە بە مانای فۆرم و نوێنەکە و، ئەویش خۆی لە ڕیشەی ἰδεῖν (ئیدێین) بە مانای دیتنە. [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b Glossary of Philosophical Terms - Oxford University Press
  2. ^ Cambridge Dictionary of Philosophy
  3. ^ "پێناسەی idea". فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد. بڵاوگەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. ٢٠١٤.