بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژەکانی سوقرات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیکەری سوقرات

وتووێژەکانی سوقرات (بە یۆنانی: Σωκρατικὸς λόγος یان Σωκρατικὸς διάλογος) ناوی ھەندێک نووسراوەی کۆنە کە لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە بە جێ ماوە و وتووێژەکانی سوقرات لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی (بە تایبەت ئەفلاتوون) و خەڵکی تر لە خۆ دەگرێت.

دیالۆگەکانی ئەفلاتوون

[دەستکاری]

ئەفلاتوون بەناوبانگترین قوتابیی سوقرات بووە و، سوقرات کاریگەریی زۆری بە سەر بۆچوونەکانی ئەودا بووە. ھەرچەندە ھاوڕێیەتییان تەنیا نۆ ساڵی خایاندووە، ئەفلاتوون نیوەی تەمەنی لە ژێر ئەم کاریگەرییە بەسەر بردووە. لە زۆربەی دیالۆگەکانی ئەفلاتووندا سوقرات پاڵەوانی سەرەکییە و بووە بە ناوەندی دەربڕینی بۆچوونە فەلسەفییەکانی. لە ھەندێ دیالۆگ، بە تایبەت دیالۆگەکانی قۆناغی سەرەتایی، ئەندێشە فەلسەفییەکانی سوقرات زاڵە. لە دیالۆگەکانی قۆناغەکانی دووەم و سێیەمدا ئەفلاتوون بۆچوونی خۆی لەسەر زاری سوقرات بە خوێنەر دەگەیەنێ. لە ھەر سێ قۆناغدا، بێچگە لە یەک دیالۆگ، سوقرات پاڵەوان و پێشەنگی مشتومڕە فەلسەفییەکانە.[١]

سەرجەم سی و پێنج دیالۆگ دەدرێنە پاڵ ئەفلاتوون کە بە ڕەسەن دانراون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ کەمال، محەمەد (٢٠١٠). فەلسەفەی ئەفلاتوون. سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. لاپەڕە ١١.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)