تەتەڵەی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەتەڵەی سپی یا پەڕەی سپی بریتییە لەو ئەندێشەیە کە دەڵێ زەینی مرۆڤ لە کاتی لەدایکبووندا ھەر وەک تەتەڵەیەکی ھیچ تیا نەنووسراو، بۆش و ناوبەتاڵ و سپییە و، ھەموو ماریفەتی مرۆڤ، یانی ھەرچی کە مرۆڤ دەیزانێ، دوایی وردەوردە بەرھەم دێ، ئەویش لە ڕێگەی ھەستپێکردن بە ھۆی ئەندامانی لەش و، ئەزموونە ھەستییەکانەوە. ئەمە بە ھەڵوێست و ڕوانگەی ناوەندیی ئیمپیریزم یا ئەزموونباوەڕی دەژمێردرێ. ئیمپیریستەکان یا ئەزموونباوەڕان دژایەتیی ئاوەزباوەڕان و فیترەتباوەڕان دەکەن کە دەڵێن مرۆڤ کە لە دایک دەبێ، زەینی بۆش و ناوبەتاڵ نییە و، زووتر، بە ماریفەت و زاناییەیەکی تایبەت تەیار کراوە.

لە فەلسەفەی مۆدێرندا، ئەم تیۆرییە زۆرتر لە پاڵ جۆن لۆک دەدرێ. ئەو دەیوت زەین سەرەتا پەڕەیەکی سپییە و، سەرچاوکەی ھەموو زاناییمان بە ھەموو بەربڵاوی و ئاڵۆزییەکەوە کە ھەیەتی، ئەزموونە و، لە مامەڵەی زەین لەگەڵ شتەکانی دەرەوەدا، دوو جۆر سیفەت دیاری دەکرێ: ئەو سیفەتانەی کە جێگرتوون، وەک شێوە و ژمارە و جووڵە و بەرفرەیی و، ئەو سیفەتانەی کە پەیوەندییان بە ھەستی ئەندامەکانی لەشەوە ھەیە، وەک ڕەنگ و بۆن و تام.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ جمادی, سیاوش (1385). زمینه و زمانه پدیدارشناسی. ققنوس. p. 40.