پیتاگۆرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پەیکەری پیتاگۆرس
وێنەی گڕافیکی بیردۆزی پیتاگۆرس

پیتاگۆرس (ئینگلیزی: Pythagoras) (ماوەی ژیان: ٥٧٠ تا ٤٩٥ی پێش زایینی) پیتاگۆرس نزیکی ٧٥ ساڵ ژیاوە. ناوبراو فەیلەسووف و بیرکاریزانی یۆنانییە، لە دوورگەی سامۆس (‏Samos‏) لەدایکبووە، داھێنانێکی مەزنی لە بیرکاریدا کردووە، ئەویش دۆزینەوەی بیردۆزی پیتاگۆرسە، زۆربەی زانیارییەکان سەبارەت بە بیردۆزەکەی دوای چەند سەدەیەک دوای مردنی نووسراونەتەوە. جگە لەو بابەتانەی کە خۆی ئەزموونی تێیاندا ھەبوو کاری لە گەردوونناسی و بیردۆزی میوزیکدا کردووە.

بیردۆزی پیتاگۆرس[دەستکاری]

Article icon.svg وتاری سەرەکی: دیتانەی پیتاگۆرس

لێکۆڵینەوەکانی پیتاگۆرس لەسەر سێگۆشەی گۆشەوەستاودا ئەوەی دەرخست، ڕووبەری چوارگۆشەی سەر لای ژێی سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاو یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی ڕووبەری دوو چوارگۆشەی سەر دوو لای تری سێگۆشەکە، دواتر ئەو ڕێسایە پەیوەندی پیتاگۆرس یان بیردۆزی پیتاگۆرس ناونرا بە دەستەواژەیەکی تر، لە سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاودا دووجای ژێ یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لای تری سێگۆشەی گۆشەوەستاو.