نوێنەرایەتیی زەینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نوێنەرایەتیی زەینی (mental representation، وەرگێڕانەکانی تر: نواندنەوەی زەینی، نوێنەرایەتیکردنی زەینی)، لە بوارەکانی سایکۆلۆجی و زانستی دەمار و فەلسەفەی زەین و زانستگەلی ناسیارەکیدا، بریتییە لە ھێما یا وێنە یا پێکھاتەیەک کە گوایە لە ناو زەیندا دروست دەبێ و واقیعی دەرەوەی زەین دەنوێنێتەوە. بە مانایەکی تر، باوەڕ ئەوەیە کە لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی زەین و جیھان، ھێما یا پێکھاتە یا وێنەگەلێک لە ناو زەیندا دروست دەبن کە نوێنەری واقیعی دەرەوەن، یا جیھان و ئەوەی تێیدایە نوێنەرایەتی دەکەن.[١][٢]

ئەمە، ھەر لە کۆنەوە، یەکێک لە زاڵترین و پەسەندکراوترین ڕێگاکان بووە بۆ ڕوونکردنەوەی سروشتی ئیدیاکان و تێگەیشتەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Morgan, Alex (2014). "Representations Gone Mental" (PDF). Synthese. 191 (2): 213–44. doi:10.1007/s11229-013-0328-7. S2CID 18194442.
  2. ^ Marr, David (2010). Vision. A Computational Investigation into the Human Representation and Processing of Visual Information. The MIT Press. ISBN 978-0262514620.