پێزانین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گوڵدانی ڕوبین و شەشپاڵووی نیکەر بە زۆرتر لە یەک شێواز پێدەزانرێن.

پێزانین، جیا لە بەکارچوونی بە مانای "لەبەرچاوگرتنی چاکەی کەسان"، بریتییە لە ڕێکخستن، دەسنیشانکردن و، لێکدانەوەی زانیاریگەلی بەدەستھاتوو لە ڕێگەی ھەستی ئەندامانی لەشەوە بە مەبەستی ئاگارداربوون و تێگەیشتن لە ژینگە و دەوروبەر. [١] [٢] کاتێ لەم مانا دووەمەدا بەکار ببرێ، پێحەسیان و ھەستپێکردن -یشی پێ ئەوترێ.[٣]

بۆ ئەوەی پێبزانرێ پێویستە ئەندامە ھەستییەکانی لەش، وەکوو چاو و گوێ و پێست، ئەوەی لە جیھانی دەرەوە وەری ئەگرن بیکەن بە سیگناڵ و بینێرن بۆ سیستەمی دەماری؛ کە ئەمەش بە نۆبەی خۆی پێویستیی بەوە ھەیە کە ئەندام بە شێوەی کیمیایی یا فیزیکی ھان بدرێ. وەک نموونە، بۆ بینین پێویستە ڕووناکی لە تۆڕینەی چاو بدرێ، یا بۆ بۆنکردن ئەبێ مۆلیکیولەکانی بۆن بچنە ناو لووتەوە و، بۆ بیستن پێویستە شەپۆلەکانی دەنگ لە گوێدا بلەرێنەوە.

پێزانین تەنھا وەرگرتنی ساردوسڕی سیگناڵەکان نییە، بەڵکوو ئەمە فێربوون، ڕابینین و چاوەڕانبوون، بەیادسپاردن و وەیادھێنانەوە و، سەرنجدانە کە شێوەی پێ ئەبەخشن. [٤] [٥]

لە پێزانیندا ئەتوانرێ دوو پێواژۆک (پرۆسە) لێک جیا بکرێنەوە [٥] یەکەم ئاژۆتنە بە تێخراوە ھەستییەکانەوە بۆ ئەوەی ئەم زانیارییە ئاست-خوارانە بگۆڕدرێن بۆ زانیاریگەلی ئاست-بەرز (وەکوو میناک، دەرکێشانی شێوەکان یا ناسینەوەی تەنەکان). دووەم، ئاژۆتنە بەو شتانەوە کە بە تێگەیشتە و چاوەڕوانییەکان (زانایی) و، میکانیزمەکانی ھەڵبژاردن (سەرنج)-ەوە گرێ دراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Schacter, Daniel (2011). Psychology. Worth Publishers
  2. study.com : پێزانین لە ڕەوانناسیدا بە چی ئەڵێن؟ تیۆری و پێناسە
  3. فەرھەنگی زاراوە، بەدران ئەحمەد حەبیب، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، ھەولێر، ٢٠٠٢، لاپەڕەی ١٥، بەرامبەرە کوردییەکانی وشەی إدراك.
  4. Gregory, Richard. "Perception" in Gregory, Zangwill (1987) pp. 598–601
  5. a b Bernstein, Douglas A. (5 March 2010). Essentials of Psychology. Cengage Learning. pp. 123–124.