بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەحیا سینوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەحیا سینوار
یحیی السنوار
سینوار لە ساڵی ٢٠١١
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
لە پۆستدا بووە
٦ی ئابی ٢٠٢٤ – ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
جێگر خەلیل حەیە
پێشینە ئیسماعیل ھەنییە
پاشینە خالید مەشعەل (کاتی)
ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە
لە پۆستدا بووە
١٣ی شوباتی ٢٠١٧[١] – ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆک وەزیران
پێشینە ئیسماعیل ھەنییە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢
خان یوونس، کەرتی غەززەی داگیرکراوی میسر
مردن ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (٦١ ساڵ ژیاوە)
پەناگەی تەل سوڵتان، پارێزگای ڕەفەح، کەرتی غەززە، دەوڵەتی فەلەستین
نەتەوە فەلەستینی
پارتی سیاسی حەماس
ھاوسەر(ەکان) سەمەر محەممەد ئەبوو زەمەر (ھاوسەرگیری ٢٠١١)
منداڵ(ەکان) ٣
پەروەردە زانکۆی ئیسلامیی غەززە (بھ)
خەڵاتەکان
نازناو(ەکان) ئەبوو ئیبراھیم (کونیە)
دڵسۆزی  حەماس
خزمەت/لق کەتیبەکانی قەسام
ساڵانی خزمەت ١٩٨٧–٢٠٢٤
شەڕەکان

یەحیا سینوار (بە عەرەبی: يحيى السنوار؛ ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢ – ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)[٢] ڕێبەری سیاسی، خەباتکارێکی فەلەستینی و سەرۆکی حەماس بوو. ئەو لە ئابی ٢٠٢٤دا وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و لە شوباتی ٢٠١٧دا وەک ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە ھەڵبژێردرا،[٣] لە ھەر دوو پۆستەکاندا جێگەی ئیسماعیل ھەنییەی گرتەوە و ھەتا کاتی کوژرانی ئەو پۆستانەی پێبوو.[٤]

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٢ لەژێر دەسەڵاتی میسر لە کەمپی پەنابەرانی خان یوونس لە غەززە لە دایکبووە، خێزانەکەی لە شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئەلمەجدال عەسقەلان دەرکراون یان ھەڵاتوون. خوێندنی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە تەواو کردووە و لەوێ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی عەرەبی وەرگرتووە.[٥]

بەھۆی ڕێکخستنی ڕفاندن و کوشتنی دوو سەربازی ئیسرائیلی و چوار فەلەستینی کە بە ھاوکار دەزانران، لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەن ئیسرائیلەوە چوار سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا، لەو ژمارەیەش ٢٢ ساڵ تا ئازادکردنی لەنێو ١٠٢٦ کەسی دیکەدا لە ئاڵوگۆڕێکی دیل بۆ سەربازی ئیسرائیلی گیلعاد شەلیت لە ساڵی ٢٠١١دا بەسەر برد. سینوار یەکێک بوو لە ھاودامەزرێنەرانی دەزگای ئەمنی حەماس. لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک سەرۆکی حەماس ھەڵبژێردرا، و بانگەشەی کرد کە ساڵی دواتر «بەرخۆدانی ئاشتیانە و جەماوەری» بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ھەڵوێستێک کە دواتر وازی لێھێنرا. ئەو لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤، لەدوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە لە تاران، وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس ھەڵبژێردرا و ھەتا ئەو کاتەی لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا ئەو پۆستەی پێبوو.

دامەزراندنی ئامێری مەجد

[دەستکاری]

لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سینوار، ڕێبەری فەلەستین، پێی وابوو کە شکاندنی داگیرکاری تەنھا بە نەھێشتنی ھەموو ئامرازەکانی بە بریکار و سیخوڕەوە بەدی دێت. سینوار لەو کاتەدا چەند بیرۆکەیەکی بۆ شێخ ئەحمەد یاسین پێشنیاز کرد کە لایەنی ئەمنی بەرخۆدان بەھێزتر بکات، دیارترینیان دامەزراندنی دەزگای ئاسایش و تەبلیغی مەجد بوو، کە مامەڵە لەگەڵ فایلەکانی ئاسایشی ناوخۆدا دەکرد. پاشان سینوار توانی سەرکردایەتی کۆمەڵێک کادیری ئەمنی بکات و شوێنپێی ژمارەیەک بریکار بگرێت کە بۆ ئیسرائیل کاریان دەکرد، "ئامێری مەجد" دواتر بوو بە یەکەم ناوک بۆ دامەزراندنی سیستمی ئاسایشی ناوخۆی حەماس، و ڕۆڵی حەماس، جگە لە بەڕێوەبردن لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بریکارەکانی ئیسرائیل، بوو بە شوێنپێھەڵگرتنی شوێنەواری ئەفسەرانی ھەواڵگری و خودی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل.

کەمپ و زیندان

[دەستکاری]

دەستگیرکردن

[دەستکاری]
  • یەکەم ئەزموونی دەستگیرکردنی سینوار لە ساڵی ١٩٨٢ بوو، ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار مانگ لە دەستبەسەری ئیداریدا ھێشتیانەوە.
  • ساڵی ١٩٨٥ دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دامەزراندنی دەزگای ئەمنیی حەماس کە بە "مەجد" ناسراوە، بۆ ماوەی ھەشت مانگ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.
  • ساڵی ١٩٨٨ دیسان سینوار دەستگیرکرایەوە و بە چوار سزای ھەتاھەتایی سزادرا.  دوای ئەوەی تۆمەتی پەیوەندیدار بە دامەزراندنی ئامێرێکی ئەمنی و بەشداریکردن لە دامەزراندنی یەکەم ئامێری سەربازیی بزووتنەوەکە کە بە "موجاھیدینی فەلەستینی" ناسرابوو، خرایە پاڵ.
  • سینوار لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی گرێبەستێکی "دڵسۆزی ئازادەکان" لەگەڵ زیاتر لە ھەزار زیندانی فەلەستینی لە بەرامبەر ئازادکردنی سەربازی ئیسرائیلی گیلعاد شەلیت ئازادکرا.
  • دوای ئازادبوونی لە زیندان، سینوار لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکەدا کرد، و دواتر ئەندامێتی لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەدا بەدەستھێنا، ھەروەھا بەرپرسیارێتی سەرپەرشتیکردنی ئامێری سەربازی کەتیبەکانی عیزەددین قەسامی لە ئەستۆ گرت.

زیندان

[دەستکاری]

لە ماوەی ساڵانی زیندانی کردنیدا، سینوار چاودێری کۆمەڵگەی ئیسرائیلی دەکرد، بەردەوام شوێنکەوتووی ئەو شتانە بووە کە لە میدیای عیبریدا بڵاودەکرانەوە، ھەروەھا چەندین لێکۆڵینەوەی خوێندەوە کە بە زمانی عیبری نووسرابوون و باسیان لە بارودۆخی ناوخۆیی ئیسرائیل کردووە، کە زۆر ڕەنگدانەوەی لەسەر شێواز و مامەڵەکانی بووە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئیسرائیل. ھەروەھا سینوار بووە یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماس چەند کاتژمێرێک قسەی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان کردووە و "ئاڵوودەی کەناڵە ئیسرائیلییەکان بووە"، وەک بەرپرسێکی باڵای پێشووی دەزگای زیندانەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە لە زیندانەکەیدا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤، سینوار ڕۆمانێکی بە ناوی (دڕک و مێخەک) بڵاوکردەوە کە واقیعی فەلەستینی لە سەردەمی پاشەکشەی ساڵی ١٩٦٧ تا سەرەتای ڕاپەڕینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٠دا وێنا دەکات.

ڤیدیۆیەک کە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلییەوە گیراوە، یەحیا سینوار پێش مردنی بە برینداری نیشان دەدات کە لەسەر مۆبڵێک دانیشتووە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و ئامێری ئەمنی گشتی ڕایان گەیاند کە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا سینوار لەنێو ئەو سێ کەسە دایە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە غەززە کوژراون کە ڕۆژی پێشوو ڕوویدا، ھەرچەندە نە ئیسرائیل و نە حەماس ھیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمییان نەکردووە.  سەربازانی ئیسرائیل کە لێکۆڵینەوەیان لە ھێرشێک بۆ سەر ئەندامانی حەماس دەکرد، تەرمێکیان دۆزییەوە کە لە سینوار دەچێت و نموونەی دی ئێن ئەی کۆکرایەوە. بەپێی ڕادیۆیکان، تەرمی سینوار و ھاوکارەکانی بە پارە و چەک و ناسنامەی ساختە دۆزراونەتەوە.

ئیسرائیل لەڕێگەی شیکاری دی ئێن ئەیەوە پشتڕاستی کردەوە کە سینوار ڕۆژێک پێشتر لە غەززە لەکاتی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کوژراوە. پۆلیسی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە، تەرمی ئەو کەسە لەگەڵ تۆماری ددان و پەنجەمۆرەکانی سینواردا دەگونجێت. بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند، مردنی سینوار سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بەبێ حووکمڕانی حەماس بەسەر غەززەدا، و داوای لە خەڵکی غەززە کرد کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ ڕزگاربوون لە ستەمکارییەکەی، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی بارمتەیان گرتووە ئەگەر خۆیان ڕادەست بکەن و ئازادیان بکەن، ڕزگاریان دەبێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Israeli occupation's threats against Hamas officials reflect political impasse». Hamas. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ http://nabdapp.com/t/144667743
  3. ^ «یەحیا سنوار: زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر تونێلمان لە غەززە ھەیە + ڤیدیۆ و وێنە - ھەواڵەکانی جیھانی ئیسلام» (بە کوردی). دەزگای ھەواڵەکانی جیھانی ئیسلام. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١. {{cite news}}: soft hyphen character لە |url= لە 39 (یارمەتی)
  4. ^ «ئیسڕائیل بەفەرمی كوژرانی یەحیا سینواری راگەیاند» (بە کوردی). کوردستان تیڤی. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ «سەرکردە سەرەکییەکانی حەماس کێن؟». Voice of America (بە کوردی). بی بی سی. ١٤ی تشرینی یەکەمی 2023.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]