بۆ ناوەڕۆک بازبدە

توندوتیژیی سیاسیی فەلەستینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

توندوتیژیی سیاسیی فەلەستینی ئاماژەیە بۆ قۆناغی نێوان دەستپێکردنی داگیرکاریی بەریتانیا بۆ سەر فەلەستین لە ساڵی ١٩١٨ی زایینی تا ئەمڕۆ کە دیارترینیان شۆڕشی ١٩٣٦ و ڕاگەیاندنی مانگرتنی گشتییە، لە دوای ساڵی ١٩٤٨ و لەناوبردنی بەرھەڵستکاران و ئاوارەبوونی دانیشتووان، ئەو لایەنە فەلەستینییانەی کە سروشتێکی سیاسییان ھەبوو دەستیان کرد بە دەرکەوتن و بەکارھێنانی زاراوەی «خەباتی چەکداری» بۆ ئاماژەکردن بە شێوەکانی بەرخۆدانی چەکداری. دەستەواژەی «بەرخۆدانی فەلەستین» لە ئاستی نێونەتەوەیییدا بەکاردێت و لە وتاری فەلەستینیدا لەلایەن ڕێکخراوی ڕزگاریخوازەوە بەکارھێنراوە. دەستەواژەکە بووە بەشێک لە ناسنامەی لایەنە فەلەستینییەکان، تا ئەو ڕادەی بوو بە بەشێک لە ناوەکەیان، وەک بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) لە ساڵی ١٩٨٧.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]