لێدوانی بەکارھێنەر:Sina Khezrii
بەخێربێیت
[دەستکاری]
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣٢٥ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
Kurd2021 (لێدوان) ٠٩:٢٤، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 سڵاو بۆ تۆش ، بەڵام زۆر گیر مەدە ، بەهیوام تەواوی وتارەکانی ویکیپیدیای فارسی هەلگێرمەوە کوردی Sina Khezrii (لێدوان) ٠٩:٥٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 خەجالەتم ، برێکم ناحەز قسە کرد ، داوای لێ بردن دەکەم Sina Khezrii (لێدوان) ٠٩:٥٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
سپی بەفری و حەوت چکۆلەکان (ڤیدیۆی ١٩٣٧) بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
[دەستکاری]ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.
لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.
تاگێک لەسەر سپی بەفری و حەوت چکۆلەکان (ڤیدیۆی ١٩٣٧) دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٥ی سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وتارەکە وا دەردەکەوێت کە ھەمووی یان زۆرینەی لەڕێگەی وەرگێڕی مەکینەوە وەرگێڕدرابێت و، وشە و/یان ڕستەی بێمانای تێدا بێت کە توانای تێگەیشتن لێی ئاسان نییە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، وەھا وتارگەلێک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. Kurd2021 (لێدوان) ٠٩:٢٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 مرۆڤێکی وەکوو تۆ لە ویکیپیدیا کوردی دایە ، بۆیە پنجاویک هەزار وتاری زیاتر نیە Sina Khezrii (لێدوان) ٠٩:٤٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sina Khezrii دیارە بەڕێزت نوێیت و شارەزایی یاسا و ڕێنماییەکان نیت،دەتوانی یەکەمجار ئەوا بخوێنیتەوە.دووەم ئامانج زیانکردنی وتارێک نییە کە پڕیەتی لە کەم و کوڕی.هیوادارم پێش ئەوەی قسە بکەیت بیربکەیتەوە.وەرگێڕانی گوگڵ بەبێ پێداچوونەوە وتارەکەت توشی کێشە دەکات.تاگی سڕینەوەی خێرای لەسەر دادەنێرت تا چارەسەرکردن، ئەگەر چارە نەکرا دەسڕێتەوە ئەمە یاسایە و بەدڵی من و تۆ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ١٠:٤٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 دەتوانی بلێی ئیستا من چیبکم تا چارەسەر بێ و نەسرنەوە؟ Sina Khezrii (لێدوان) ١٠:٥٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sina Khezrii بەشی زۆری وتارەکە بە وەرگێرانی گوگڵ یان وەرگێڕانی مەکینەیی دروستکراوە، باشترە پێداچوونەوەی بەسەردا بکەیتەوە و دەق و ووشە بێماناکان ڕاست بکرێتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ١٤:٤٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 تکایە دڵنیام بکەوە لەوەی وتارەکە ھیچ کێشەی نەماوە سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٩:١٩، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sina Khezrii بەشی زۆری وتارەکە بە وەرگێرانی گوگڵ یان وەرگێڕانی مەکینەیی دروستکراوە، باشترە پێداچوونەوەی بەسەردا بکەیتەوە و دەق و ووشە بێماناکان ڕاست بکرێتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ١٤:٤٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021 دەتوانی بلێی ئیستا من چیبکم تا چارەسەر بێ و نەسرنەوە؟ Sina Khezrii (لێدوان) ١٠:٥٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sina Khezrii دیارە بەڕێزت نوێیت و شارەزایی یاسا و ڕێنماییەکان نیت،دەتوانی یەکەمجار ئەوا بخوێنیتەوە.دووەم ئامانج زیانکردنی وتارێک نییە کە پڕیەتی لە کەم و کوڕی.هیوادارم پێش ئەوەی قسە بکەیت بیربکەیتەوە.وەرگێڕانی گوگڵ بەبێ پێداچوونەوە وتارەکەت توشی کێشە دەکات.تاگی سڕینەوەی خێرای لەسەر دادەنێرت تا چارەسەرکردن، ئەگەر چارە نەکرا دەسڕێتەوە ئەمە یاسایە و بەدڵی من و تۆ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ١٠:٤٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
دانانی سەرچاوەی ڕێکوپێک
[دەستکاری]دەم باش Sina Khezrii، سپاس بۆ بەشدارییەکانت! ویستم پێت بڵێم کە کێشە لە دانانی سەرچاوەی وتارەکانت ھەیە. وتارەکانت یان وەک ئەکیل، ئۆکلاهۆما و سیلڤۆ، ئۆکلاهۆما بێسەرچاوەن یانیش وەک پەیمانی بالجونا و چانیگ ڕ.گال وێرانن. تکایە چاکیان بکە و بەڕێکی دایان بنێوە نەک ئاوا شپرز بەجێیان بێڵی ئەگەر نا ڕەنگە ببنە ھۆی سڕینەوەی وتارەکان. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٢٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram دەم باش، باشە باشیان دەکەم، من پێشنیارێکم هەیە، یەک دانە لەو وانێکانەی کە وتاری ویکی کوردیەکان کەمە، ئەوەیە کە وتار سەبارەت بە شار و شارستانەکانی وڵاتانی جیهانی نیە، من چوار وتارم لەوبارە ساز کردووە تا ئێستە(ئەکیل، ئۆکلاهۆما، سیلڤۆ، ئۆکلاهۆما، شارستانی تێسلینۆگراد، شارستانی ماسۆن (کێنتاکی)) من بۆم پرسیار بو کە ویکیفارسی چۆن ئەو هەمویەی دروست کردووە، بەڵام ئەمڕۆ زانیم، کە چووم سەیری سازکەری ئەو وتارانەم کرد، بە شێوەی ئۆتۆماتێک ڕۆبات سازی کردوون، ویکیپیدیاکانی دیش هەروا، من داوام ئەوەیە ویکیپیدیای کوردیش ڕۆباتێکی هەبێ کە تایبەت بە شار و شارستانەکان وتار لە ویکیئینگلیزی ساز بکات، ئەگەڕ ئەو شتە ئەنجام بدڕێت ویکیپیدیای کوردی بە دڵنیاییەوە دەگات بە سەدهەزار وتار و زیندوو دەبێتەوە سينا خزری لێدوان ١٧:٣٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- بۆ مەسەلەی وتاری شار و شارستانەکان ئەوان بە بۆت وتارەکان ساز دەکەن. ئێمەش لە پێشدا شتی وامان کردووە و ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان بۆ ئەو مەبەستە دروست کراوە. بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ یەکێکە لە نموونەکان کە بە بۆت ساز کراوە. ھیوادارم ھەر پێش بڵاوکردنەوەی وتارەکان، کێشەی سەرچاوەکان چارەسەر بکەیت. لە یووتیووب فێرکاریش دروست کراون کە چۆن سەرچاوە بە ڕێکی دانێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram کاکە ویکی کوردی بارودۆخێکی وای نیە کە وتاری لێ پاک ببێتەوە، من ئەو وتارانەم لە ویکی فارسی وەرگێراوە، ئەو کێشەی سەرچاوە بۆ وانیش هەیە، بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی باش دەجوڵێنەوە، ئەوان بە جێی وەیکە بێن هۆشدار بدەن کە وتارەکەت پاک دەکەینەوە، دێن تاگی خاوێنکرد لێدەدەن کە هەروەقتێک توانی دروستی بکات، نە وتار لە ویکیپیدیاکە کەم دەبێت، نە ناڕەحەتی بۆ بەکارهێنەرەکە ساز دەکەن، کاکە من خەڵکی ڕۆژهەڵاتم، لێرە هەمووشتێک داخراوە و پێویستم بە شتێک بە ناوی(vpn)نە، پێموانیە ئەسڵەن ناویشت گوێ لێ بوبێ، ئێستەش ئەو شتەم نیە، تکایە ئەو تاگە لێبدە، هەروەقت توانیم دروستی دەکەم،، کاکە خۆت دەڵێی «ئێمەش پێشتر...»، برا بۆچی پێشتر؟ ناکرێ ئێستە بیکەن؟ باشتر نیە بە جێی وەیکە خەڵات دابنێن بۆ وەیکە ئەگەر وتار زۆر ساز بکەن؟ برا شارەکانی ئێران زیاتر لە یەک ساڵە کە ژیرکار دایە، شارەکانی ئەڵمانیاش کەس نازانێ چ خەبەرە، باشتر نەبوو بە جێی وەیکە شارەکانی سوریا حەل بکەن، شار و شارستانەکانی ئەمریکا و چین حەل بکەن؟ من نەهاتووم دەستورت پێ بدەم و خەت و نیشانت بۆ بکێشم، من لە خەمی ویکی کوردی دام، دەموێت بە زویەکی زو ببێت بە سەدهەزار وتار، برا ویکی ئازەری بە تەواوی داخراوە، لە ساڵدا یەک وتاریشی لێ ساز نابێت، بەڵام ۲۴۳هەزار وتاری هەیە! بە رای تۆ ئەو وتارانە چین؟ هەمووی شار و شارستانەکانی ئەمریکا و چینن، لەمێژە کە ئەو ویکیپیدیایە(ئازەری) مردووە، بەڵام بۆتەکان هەر ئەو وتارانەیان ساز کردووە، برا من داوا لە هەموو بەڕێوبەرەکان دەکەم( @Calak, @Aram, @Kushared, @Pirehelokan, @Sakura emad, @Serchia, @Tessla ) کە کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن، شار و شارستانەکانی ئەمریکا بەراستی زۆڕن و قازانجێکی باشی بۆ ویکی کوردی هەیە، و خوایشتو لێ دەکەم بڕێک لەسەر ئەو( ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان ) سور بن، زیاتر لە یەک ساڵە هیچ خەبەر لە کارکردنی بۆت لەسەر شارەکانی ئێران و ئەڵمانیا نیە، تکایە ئەوانە ڕەچاو بگرن، ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە مەترسی مردن دایە، نامەوێ وەکوو ویکی ئازەری لێ بێت. بە سوپاسەوە سينا خزری لێدوان ١٩:٣١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو @Sina Khezrii: سوپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت و ڕێنمایییەکانت. ویکی کوردی لەئێستادا باشە و مردنی لێوە دوورە لەچاو ئەو ڕێژە بەکارهێنەرە چالاکانەی کە هەیەتی. هەروەها کاری بۆت بەهەموو کەس ناکرێت، و پێویستی بە فێربوون و کاری ورد هەیە. Tessla (وتووێژ) ١٩:٥٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- کاکە من بۆ ئەوە نەھاتم سەر خەینە سەری یەکتری. ئەو دوو نموونە بێسەرچاوەی دام نان، لە ویکیی فارسیش دروستیان بکەیت، دەسڕدرێنەوە. ئەو وتارەی تریش کە سەرچاوەکانی سوور دەکاتەوە لە ویکیی فارسی واش نییە. ھەڵە ھەر دەبێت، بەڵام ھەڵەوپەڵە ئاسایی نییە. شتێکت بۆ ھاتە پێش پرسیار بکە و داوای چارەسەر بکە، و لێیانەوە فێر بە. بۆ مەسەلەی ڤی پی ئێنیش، دەسەڵاتێکم بۆ ماوەی مانگێک پێ دایت و بزانە فەرقی پێ دەکەیت یان نا. ئەگەر فەرقت پێ کرد، دوای ئەو مانگە بۆتی درێژ دەکەمەوە. کاکە بۆ مەسەلەی سازکردنی وتاریش بە بۆت، شارەکانی ئێران وەستاوە، بەڵام لەبەرئەوەی پێشکەشکەری پڕۆژەکە وازی لە ویکیپیدیا ھێنا، ڕامان گرتووە. لە ھەر کاتێکدا بێت بڵاو دەکرێتەوە. پڕۆژەی تریش ھەیە، بەس بەخوا گشتی لە دوورەوە دانیشێ و سەیری من بکا ئەو کارە بکەم و خۆی ھیچ نەکات، بۆ منیش ناخۆشە. من کەسم ناوێ دەستکاری بکات، تەنیا با ڕاوێژم لەگەڵ بکەن! @Kurd2021: بۆ ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەگەڵم بوو و ڕاوێژمان بە یەکتری دەکرد تا بڵاویش کرانەوە. شارەکانی ئەڵمانیا تەنیا پێشنیار بوو و جارێ بڕیارێک نییە کاری تێدا بکەین. دەتوانین بەس بە شارەوانییەکانی فەڕەنسا نزیکەی ٣٠،٠٠٠ وتار دروست بکەین. شارەکانی سووریا یەکەمین ئەزموونی ئێمە بوو وەک ئەو ویکیپڕۆژەیە. شارەکانی ئەمریکا و چینیش، ئەگەر خەڵک بێتە نێو کارەکەوە، منیش ھەم. بەس وەک وتم لە دوورەوە دانیشن نابێت. ئینجا بەڕاستی من وەک خۆم گرنگی بە ژمارە نادەم. گەر ئیشی وا بکرێت قەیناکە، بەڵام لای من باسی زۆرکردنی ژمارەی وتار مەکەن چونکە ژمارە لای من ھیچ نییە. دەزانم لە دڵسۆزیت بۆ ئەم ویکییە ئەو قسانە دەکەی. خوا بکا قسەکانت کەمێکیش بێت بمانجوڵێنێت. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:١٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو کاک @Aram ئەو پڕۆژەی ویکیمیدیاوانە کوردەکان (وابزانم ئێوەشن) دایانناوە بەڕاستی شتێکی تایبەتە، بەڵام بەو جۆرە بانگەشەی بۆ نەکراوە، تا ئاستێک بووەتە ھۆی ھاندانی بەکارھێنەرە بەئەزموونەکان، بەڵام سەرنجی بەکارهێنەرانی نوێی ڕانەکێشاوە یان نەبووەتە ھۆی ئەوەکە کەسێک بێتە ئێرە ناونووسی بکات. ھیوادارام بانگەشەی زیاتری بۆ بکەین. بۆ ئەو ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکانیش شتێکی باشە و دەتوانین کەڵکی لێوەربگرین، دەزانم کە ئێوە بە تەنیایی بۆتان ناخۆشە کارەکان ببنە پێش و دەبێت ئەوانەی دیکەشمان بەشداریمان ھەبێت. ھەوڵەکان و ماندووبوونەکانی ئێوە دیارە ھەر بۆیە زۆر زۆر تان دەستخۆشی و سپاستان لێ دەکەم و ھیوادارم سێبەرتان ھەر لەسەر سەری ئەو ویکیپیدیایە بێت. بۆ شارەکانی ئێرانیش ئەگەر ئامادەن و کاریان نەماوە بۆ بڵاو نەکرێنەوە؟ خۆ بۆ ئێمە دیار نییە ئەو بەکارھێنەرە کەنگێ دێتەوە، بۆ وتارەکان بەبێ تەکلیف بێڵینەوە. زۆر سپاس بۆ بەڕێزتان. Nskoalj (لێدوان) ٢١:١٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram کاکە لێم تێ نەگیشتی، من کوتم لە ڕۆژهەڵات هەموو شتێک داخراوە، یەعنی ناتوانم چاو لەو ڤیدیۆیە بکەم کە ڕەوشتی دروستکردنی سەرچاوەکانی داوە، ئەو مافە بستێنەوە، برا من لە ویکیپیدیا فارسی شارەزاییم زۆرە، بەس نازانم بۆچی لە ویکیپیدیا کوردی ئەو شارەزاییەم نیە، من هەروەقتێک لە ویکیپیدیا کوردی شارەزایی تەواوم وەرگرت، ئەگەر من قەبوڵ دەکەن، لەگەڵ یەک پڕۆژەکان بەڕێوە دەبەین سينا خزری لێدوان ٢١:٣٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Sina Khezrii بەداخەوەم بۆ دۆخەکەتان لەوێ کە وایە. مافەکەش زیانی بۆت نییە و بگرە تۆ لەسەر ئای پییەکی بەربەست کراو بیت، جیات دەکاتەوە و کێشەی دەستکاریکردن بۆ دروست نابێت. ئەگەر لە وشە کوردییەکانی ڕووکار ئەم ویکیپیدیایە تێ ناگەیت و فارسییەکە ئاسانترە بۆت، دەتوانی زمانی ڕووکارەکە بکەیتە فارسی گەر ویستت لێی بوو. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- بۆ بەشداریکردنت لەو پڕۆژانە، تۆ میشە قبوڵ کراویت. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٥٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram بەڕێزێ کاک ئارام Sina Khezrii (لێدوان) ٢٢:٢٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- کاکە من بۆ ئەوە نەھاتم سەر خەینە سەری یەکتری. ئەو دوو نموونە بێسەرچاوەی دام نان، لە ویکیی فارسیش دروستیان بکەیت، دەسڕدرێنەوە. ئەو وتارەی تریش کە سەرچاوەکانی سوور دەکاتەوە لە ویکیی فارسی واش نییە. ھەڵە ھەر دەبێت، بەڵام ھەڵەوپەڵە ئاسایی نییە. شتێکت بۆ ھاتە پێش پرسیار بکە و داوای چارەسەر بکە، و لێیانەوە فێر بە. بۆ مەسەلەی ڤی پی ئێنیش، دەسەڵاتێکم بۆ ماوەی مانگێک پێ دایت و بزانە فەرقی پێ دەکەیت یان نا. ئەگەر فەرقت پێ کرد، دوای ئەو مانگە بۆتی درێژ دەکەمەوە. کاکە بۆ مەسەلەی سازکردنی وتاریش بە بۆت، شارەکانی ئێران وەستاوە، بەڵام لەبەرئەوەی پێشکەشکەری پڕۆژەکە وازی لە ویکیپیدیا ھێنا، ڕامان گرتووە. لە ھەر کاتێکدا بێت بڵاو دەکرێتەوە. پڕۆژەی تریش ھەیە، بەس بەخوا گشتی لە دوورەوە دانیشێ و سەیری من بکا ئەو کارە بکەم و خۆی ھیچ نەکات، بۆ منیش ناخۆشە. من کەسم ناوێ دەستکاری بکات، تەنیا با ڕاوێژم لەگەڵ بکەن! @Kurd2021: بۆ ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لەگەڵم بوو و ڕاوێژمان بە یەکتری دەکرد تا بڵاویش کرانەوە. شارەکانی ئەڵمانیا تەنیا پێشنیار بوو و جارێ بڕیارێک نییە کاری تێدا بکەین. دەتوانین بەس بە شارەوانییەکانی فەڕەنسا نزیکەی ٣٠،٠٠٠ وتار دروست بکەین. شارەکانی سووریا یەکەمین ئەزموونی ئێمە بوو وەک ئەو ویکیپڕۆژەیە. شارەکانی ئەمریکا و چینیش، ئەگەر خەڵک بێتە نێو کارەکەوە، منیش ھەم. بەس وەک وتم لە دوورەوە دانیشن نابێت. ئینجا بەڕاستی من وەک خۆم گرنگی بە ژمارە نادەم. گەر ئیشی وا بکرێت قەیناکە، بەڵام لای من باسی زۆرکردنی ژمارەی وتار مەکەن چونکە ژمارە لای من ھیچ نییە. دەزانم لە دڵسۆزیت بۆ ئەم ویکییە ئەو قسانە دەکەی. خوا بکا قسەکانت کەمێکیش بێت بمانجوڵێنێت. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:١٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو بۆ ھەموو لایەک، کاک سینا ھەر ئەو جۆرەی خۆتان باستان لە ویکیپیدیای ئازەری کرد، ژمارەی وتار نابێتە ھۆی بەرزبوونەوەی کوالێتی ویکیپیدیاکان، گەر بمانھەوێ دەتوانین ژمارەی وتارەکان ھەتا مانگی دیکە بە بۆت بگەیێنین بە ١٠٠ ھەزار بەڵام ئامانجی زۆربەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون ئەوە نییە، فایدەی چییە وەکوو ویکیپیدیای ئازەری بنووسین: فڵان کەس (بە ئینگلیزی: .....) ئەکتەرێکی ئەمریکییە!!! دواتر داڕێژەیەک دانێین کە نیوەی زیاتری ئینگلیزییە، ئەوە بە قازانجی کەس نییە، دەبێت زیاتر و بەوردبینی زۆرتر کار لەسەر وتارەکان بکەین من دەڵێم با جارێ نگەینە ١٠٠ ھەزار وتار بەڵام وتارە کورتەکان باشتر کەین یان وتاری ھەڵبژێردراومان زیاتر کەین، سەیری ئەو ویکییانەی ئاماژەت پێکردن بکە؛ ساڵیکە یەک وتاری ھەڵبژێردراویان ھەیە، بەڵام ئێمە ھەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠ وتاری ھەڵبژێردراومان ھەیە یان زیاتر لە ٢،٠٠٠ پەڕگەمان بار کردوون، گەر سەیری ئاماری ویکیپیدیاکان بکەی ئێمە جێگەی ٩٩مان لە ڕووی ژمارەی وتارەکانەوە ھەیە بەڵام لە ڕووی بوارەکانی دیکە زۆر لە پێشترین. ئێمە بە زاراوەیەک لە کوردی دەدوێین کە ٨ ملیۆن کەس ببین و نەبین، بەڵام ویکیپیدیای فارسییەک لە کۆمەڵگایەکی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن کەسی دێتەدەر، یان ویکیپیدیای عەرەبی زمانێک بەکاردێنێت کە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس بەکاریدێنێت، ئێمەش لە ڕووی دانیشتووانەوە زۆۆۆر کەمترین لەوانە و دواتر ئاخێوەرانی زمانەکەشمان نیوە ھەر نازانن کوردی وەشخوێنن، لە ڕۆژھەڵات بارودۆخی ئێمە لە ڕووی بەکارھێنانی کوردییەوە زۆر خراپە و زۆرتر زمانی فارسی لەسەر ئینتەرنێت بەکاردێنن، لە باشووریشەوە نیسبەت بەوەیکە زمانی کوردی زمانی یەکەمینە کەم ڕوو دەکەنە ئێرە. ئێستا گەر ئێمە ژمارەی دانیشتووانمان کەمتر بێت و ئەوانەی کە ھەشمانە بە ئیدۆلۆژی جیاواز لەسەر دوو وڵات کە لە دەست خۆیاندا نییە دابەش ببن؛ دەی ژمارەی وتاریشمان کەم دەبێت، ژمارەی بەکارهێنەرانیشمان کەم دەبێت و لە ویکیپیدیا زلھێزەکان وەدوا دەکەوین. بەڵام من پێموایە کەسانێکی زۆرمان ھەن لە ھەر شوێنێک کە دڵسۆزن و دەتوانرێت کەڵکیان لێرە لێ وەربگیرێت، کە دەبێت زیاتر چالاکی بەڕێوە ببردرێت بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی ئاشنا ببێت. ھیوادارم پڕۆژەکە لە ڕووی ھەموو بوارەکانەوە بە خێراییەکی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. زۆر سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢١:٠٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: زۆر زۆر سپاس بۆ وشە جوانەکانت! وزە دەبەخشن! ڕاستی، بۆ پێشبڕکێکە، ڕەنگە نەگەیشتبێتە لای زۆرترین کەس، بەس بۆیە درەنگ و پێش دەستپێکی پڕۆژەکە ئاگاداریمان دانا، چونکە وتمان نەکا زۆر کەس بە وەرگێڕی ناوەڕۆک وتار ئامادە بکات، بەڵام بڵاوی نەکاتەوە تا وادەی پێشبڕکێکە. لەبەر ئەوە زوو دەنگمان نەکرد. ڕاستە و بەکارھێنەری نوێ نابینم (بێجگە لەوەی چەند ھەژماری تازە دروست کراون کە بە ڕای من ڕەنگە پێشبڕکێکە ھۆکار بێ)، بەڵام ھەرچۆنێ بێ، بەکارھێنەریش ھەر ھەیە. من وەک تەنیا دوو شوێنم لەسەر بوو ئاگاداری دانێم؛ ویکیپیدیا و دیسکۆرد. ئیتر ئەوانی تر لەسەر ڕێکخەرانی تری پڕۆژەکە بوو. بۆ مەسەلەی کۆمەڵە وتارەکانیش، وەک لەسەرەوە وتم پێویست ناکات دەستکاری بکەن و خۆم تەواوی کارەکان دەکەم، بەڵام گەر کەسێک نەبێ ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت خۆ دیق دەکەی. بۆ شارەکانی ئێران، وەختی خۆی کێشەیەکمان ھەبوو، کە دۆستێکی خۆمان بە سپاسەوە کێشەکەی بۆمان چارەسەر کرد. بەشێکی ئەوە ھۆکار بوو و بەشەکەی تریشی وازھێنانی ئەو بەکارھێنەرە بوو. ڕاستی کەمێکیش ڕاڕا بووم لەسەر وردیی زانیارییەکان چونکە من شتێک بڵاو ناکەمەوە تا تەواو دڵنیا نەبم کە بێکەموکوڕییە. ئەوە نەبێ برادەرانی تریش یارمەتییان نەدابێ. دوو بەکارھێنەر جێدەسەتیان دیارە، بەڵام ئیتر ئیشەکە ساردەوە بوو. گەر بەکارھێنەر ھەبێ، ڕاوێژیان پێ بکەین، دەست پێ دەکەینەوە. زۆر سپاسیش بۆ وەڵامەکەت لەسەر باسەکەی کاک سینا کە زۆر شتی بەجێت باس کرد! ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- لە خزمەتدام، دەزانم کە ئێوە بەوردی دەڕواننە پڕۆژەکان، ئەوە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی کێشەکان و بەرزبوونەوەی کوالێتی ئاکامەکان. بەگشتی ھەر ھەموومان بە نوێ و بە کۆنەوە لێرەین ھەتا پڕۆژەکە بەرەو پێشەوە ببەین و بە لەیەک تێگەیشتن توانیومانە سەرکەوین، بە نموونە گەر بەراوردی ویکیپیدیای خۆمان لەگەڵ فارسی بکەین دەبینین کە شەڕە دەستکاری و پەلاماردانی یەکتری لێرە لەچاو ئەوێ زۆر کەمترە و دەتوانین بڵێین نییە. من خۆم داھاتووی پڕۆژەکە ڕوون دەبینم و ھیوادارم پێکەوە ھەوڵی بەرزکردنەوەی بدەین. Nskoalj (لێدوان) ٢١:٥١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- '-') ئەو ھەموو کۆمێنتە ماندوو نەبن! —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٠٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj کاکە زۆر سوپاس بۆ قسە بە نرخەکانت، برا ئێستە ویکی کوردی ناوەندی چاردە ساڵە دامەزراوە، لە چاردە ساڵدا پنجاهەزار وتار وڵایی کەمە، بەڵام برا لە ڕووی قسەی تۆ منیش زۆرتری کارەکانم دێنم سەر فراوان کردن و یارمەتی دانی وتارەکان، وەکوو وتاری وەرزێری کە پێشتر فراوانم کردبوو، برا زۆر وتارم بینیون کە شایەنی ئەوە بوون هەڵبژێردرێن بەڵام هەڵنەبژاردراون، بۆ نمونە وتاری (ورمێ)، برا وتاری کوردستان لە ویکیپیدیای فارسی مەتلەبی زۆڕترە تا کوردی! توخوا ئەوە عەیب نیە؟! زمانێکی بێگانە وەکوو فارسی زۆرتر زۆرتر دان بۆ شتی ئێمە دابنێ! ئێمە دەبێ ئەو شتانە چارەسەر بکەین؛ برا کوتت کە ئێستە با نەگەین بە سەدهەزار، بەڵام برا ویکی کوردی ناوەندی چاردە ساڵە هەیە، زۆر دڕێنگ دەبێت(دەموێت رای تۆم گوێ لێ بێت کە ئایا ئەو دڕێنگ بوونە قازانجی بۆ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی هەیە یان زەرەد) برا هیوای هەموومان سەرکەوتنی ویکیپیدیای زمانی خۆمانە، هیوادارم دەست لە دەستی یەکتر سەرکەوتووی بکەین Sina Khezrii (لێدوان) ٢١:٤٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سپاس بۆ سەرەنجدانتان، بۆ وتاری ورمێ لێرە بۆ ئەوەی بکرێتە وتاری ھەڵبژێردراو باسی لێکراوە، بەڵام نەکرا. دەزانم کە ئێمە کەموکووڕیمان گەلێکن بەڵام چارەسەرکردنی ئەوەیە ھەموو پێکەوە کار لەسەر پڕۆژەکە بکەین. زۆر بەکارھێنەری کورد لە ویکیپیدیاکانی دیکە وەکوو فارسی ھەن کە وتارەکانی سەبارەت بە کوردەوە بەرز دەکەن، ئەگەر بەوردی بیبینین ھەم باشە و ھەمیش نا! من خۆم زۆرم پێ باشە کە ھەم کوالیتی پەڕە و وتارەکان بەرز ببنەوە و ھەمیش ژمارەکەیان زۆر ببن کێشەم لەگەڵ ھیچیان نییە. پێم وایە ئەگەر پێکەوە کار بکەین و پڕۆژە جیاوازەکان بەرینە پێش بێگومان ویکیپیدیای کوردی سەردەکەوێت. ھەر بژی و ھەر بمێنن. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: زۆر زۆر سپاس بۆ وشە جوانەکانت! وزە دەبەخشن! ڕاستی، بۆ پێشبڕکێکە، ڕەنگە نەگەیشتبێتە لای زۆرترین کەس، بەس بۆیە درەنگ و پێش دەستپێکی پڕۆژەکە ئاگاداریمان دانا، چونکە وتمان نەکا زۆر کەس بە وەرگێڕی ناوەڕۆک وتار ئامادە بکات، بەڵام بڵاوی نەکاتەوە تا وادەی پێشبڕکێکە. لەبەر ئەوە زوو دەنگمان نەکرد. ڕاستە و بەکارھێنەری نوێ نابینم (بێجگە لەوەی چەند ھەژماری تازە دروست کراون کە بە ڕای من ڕەنگە پێشبڕکێکە ھۆکار بێ)، بەڵام ھەرچۆنێ بێ، بەکارھێنەریش ھەر ھەیە. من وەک تەنیا دوو شوێنم لەسەر بوو ئاگاداری دانێم؛ ویکیپیدیا و دیسکۆرد. ئیتر ئەوانی تر لەسەر ڕێکخەرانی تری پڕۆژەکە بوو. بۆ مەسەلەی کۆمەڵە وتارەکانیش، وەک لەسەرەوە وتم پێویست ناکات دەستکاری بکەن و خۆم تەواوی کارەکان دەکەم، بەڵام گەر کەسێک نەبێ ڕاوێژی لەگەڵ بکەیت خۆ دیق دەکەی. بۆ شارەکانی ئێران، وەختی خۆی کێشەیەکمان ھەبوو، کە دۆستێکی خۆمان بە سپاسەوە کێشەکەی بۆمان چارەسەر کرد. بەشێکی ئەوە ھۆکار بوو و بەشەکەی تریشی وازھێنانی ئەو بەکارھێنەرە بوو. ڕاستی کەمێکیش ڕاڕا بووم لەسەر وردیی زانیارییەکان چونکە من شتێک بڵاو ناکەمەوە تا تەواو دڵنیا نەبم کە بێکەموکوڕییە. ئەوە نەبێ برادەرانی تریش یارمەتییان نەدابێ. دوو بەکارھێنەر جێدەسەتیان دیارە، بەڵام ئیتر ئیشەکە ساردەوە بوو. گەر بەکارھێنەر ھەبێ، ڕاوێژیان پێ بکەین، دەست پێ دەکەینەوە. زۆر سپاسیش بۆ وەڵامەکەت لەسەر باسەکەی کاک سینا کە زۆر شتی بەجێت باس کرد! ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو @Sina Khezrii: سوپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت و ڕێنمایییەکانت. ویکی کوردی لەئێستادا باشە و مردنی لێوە دوورە لەچاو ئەو ڕێژە بەکارهێنەرە چالاکانەی کە هەیەتی. هەروەها کاری بۆت بەهەموو کەس ناکرێت، و پێویستی بە فێربوون و کاری ورد هەیە. Tessla (وتووێژ) ١٩:٥٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram کاکە ویکی کوردی بارودۆخێکی وای نیە کە وتاری لێ پاک ببێتەوە، من ئەو وتارانەم لە ویکی فارسی وەرگێراوە، ئەو کێشەی سەرچاوە بۆ وانیش هەیە، بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی باش دەجوڵێنەوە، ئەوان بە جێی وەیکە بێن هۆشدار بدەن کە وتارەکەت پاک دەکەینەوە، دێن تاگی خاوێنکرد لێدەدەن کە هەروەقتێک توانی دروستی بکات، نە وتار لە ویکیپیدیاکە کەم دەبێت، نە ناڕەحەتی بۆ بەکارهێنەرەکە ساز دەکەن، کاکە من خەڵکی ڕۆژهەڵاتم، لێرە هەمووشتێک داخراوە و پێویستم بە شتێک بە ناوی(vpn)نە، پێموانیە ئەسڵەن ناویشت گوێ لێ بوبێ، ئێستەش ئەو شتەم نیە، تکایە ئەو تاگە لێبدە، هەروەقت توانیم دروستی دەکەم،، کاکە خۆت دەڵێی «ئێمەش پێشتر...»، برا بۆچی پێشتر؟ ناکرێ ئێستە بیکەن؟ باشتر نیە بە جێی وەیکە خەڵات دابنێن بۆ وەیکە ئەگەر وتار زۆر ساز بکەن؟ برا شارەکانی ئێران زیاتر لە یەک ساڵە کە ژیرکار دایە، شارەکانی ئەڵمانیاش کەس نازانێ چ خەبەرە، باشتر نەبوو بە جێی وەیکە شارەکانی سوریا حەل بکەن، شار و شارستانەکانی ئەمریکا و چین حەل بکەن؟ من نەهاتووم دەستورت پێ بدەم و خەت و نیشانت بۆ بکێشم، من لە خەمی ویکی کوردی دام، دەموێت بە زویەکی زو ببێت بە سەدهەزار وتار، برا ویکی ئازەری بە تەواوی داخراوە، لە ساڵدا یەک وتاریشی لێ ساز نابێت، بەڵام ۲۴۳هەزار وتاری هەیە! بە رای تۆ ئەو وتارانە چین؟ هەمووی شار و شارستانەکانی ئەمریکا و چینن، لەمێژە کە ئەو ویکیپیدیایە(ئازەری) مردووە، بەڵام بۆتەکان هەر ئەو وتارانەیان ساز کردووە، برا من داوا لە هەموو بەڕێوبەرەکان دەکەم( @Calak, @Aram, @Kushared, @Pirehelokan, @Sakura emad, @Serchia, @Tessla ) کە کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن، شار و شارستانەکانی ئەمریکا بەراستی زۆڕن و قازانجێکی باشی بۆ ویکی کوردی هەیە، و خوایشتو لێ دەکەم بڕێک لەسەر ئەو( ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان ) سور بن، زیاتر لە یەک ساڵە هیچ خەبەر لە کارکردنی بۆت لەسەر شارەکانی ئێران و ئەڵمانیا نیە، تکایە ئەوانە ڕەچاو بگرن، ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە مەترسی مردن دایە، نامەوێ وەکوو ویکی ئازەری لێ بێت. بە سوپاسەوە سينا خزری لێدوان ١٩:٣١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- بۆ مەسەلەی وتاری شار و شارستانەکان ئەوان بە بۆت وتارەکان ساز دەکەن. ئێمەش لە پێشدا شتی وامان کردووە و ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان بۆ ئەو مەبەستە دروست کراوە. بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ یەکێکە لە نموونەکان کە بە بۆت ساز کراوە. ھیوادارم ھەر پێش بڵاوکردنەوەی وتارەکان، کێشەی سەرچاوەکان چارەسەر بکەیت. لە یووتیووب فێرکاریش دروست کراون کە چۆن سەرچاوە بە ڕێکی دانێن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ!
[دەستکاری]نیشانی تێکۆشەری | |
ئەو نیشانەتان بەھۆی نییەتی باش و ھەوڵەکانتان پێشکەش دەکەم، ھەر بژی. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:٠٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC) |
- @Nskoalj سوپاس و ماندوونەبونی بۆ تۆش برای بەڕێز Sina Khezrii (لێدوان) ٢٢:١١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)