تۆڕی میدیاییی ڕووداو
پێشنیار دراوە کە ڕووداو (وێبگە) بۆ ناو ئەم وتارە تێکەڵ بکرێت. (وتووێژ) لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ پێشنیار کراوە. |
ناوی خۆماڵی | تۆڕی میدیاییی ڕووداو (Tora Mîdyayîya Rûdaw) |
---|---|
بارەگا | |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئاکۆ محەممەد |
وێبگە | https://www.rudaw.net/sorani |
تۆڕی میدیاییی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە کە لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.[١]
- ھەفتەنامەی ڕووداو: ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەیییە کە ڕۆژانی دووشەممە چاپ دەکرێت تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداو (ئەوڕوپا): ڕۆژانی پێنچ شەممە لە وڵاتانی ئەورووپا چاپدەکرێت و دەست دەکەوێت، بەئەلفوبێی لاتینی و زاراوەی کورمانجی، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداوی وەرزشی: ڕۆژانامەیەکی وەرزشی چوار پەڕەیییە ھەموو سێشەممەیەک چاپ دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە
- گۆڤاری ڕووداوی منداڵان: گۆڤارێکە تایبەتە بە منداڵان، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
ڕووداو (ماڵپەڕ)
[دەستکاری]پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]
کەناڵ و ڕادیۆ
[دەستکاری]کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.
ڕەخنەکان
[دەستکاری]وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "دەربارەی ڕووداو"
- ^ "چاپکراوەکان"
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو
- ^ "فینکوێنسییەکانی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو"
- ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ^ "Independent media fades in Iraqi Kurdistan". Al-Monitor (بە ئینگلیزی). 1 August 2014. Retrieved 19 December 2016.
- ^ "How the Islamic State is winning the media war". Al-Monitor. 3 June 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ Chomani, Kamal (4 June 2012). "Nechirvan Barzani's association with media corruption … the Godaw Company as an example". Kurdistan Tribune. Retrieved 15 September 2013. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel". Ekurd.net. 21 May 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ پەیامنێری پێشووی رووداو: من ھەستم دەکرد خیانەت لەخەڵکی خۆم دەکەم ئەگەر لەرووداو بمێنمەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو تێدایە. |