١٩٨١
ڕواڵەت
(لە 1981ەوە ڕەوانە کراوە)
ھەزارە: | ھەزارەی ٢ـەم |
---|---|
سەدەکان: | سەدەی ١٩ – سەدەی ٢٠ – سەدەی ٢١ |
ساڵەکان: | ١٩٧٨ ١٩٧٩ ١٩٨٠ – ١٩٨١ – ١٩٨٢ ١٩٨٣ ١٩٨٤ |
ڕۆژژمێری کوردی | ٢٦٨٠–٢٦٨١ |
ڕۆژژمێری ئێرانی | ١٣٥٩–١٣٦٠ |
ڕۆژژمێری زایینی | ١٩٨١ MCMLXXXI |
ڕۆژژمێری ئەتیوبیایی | ١٩٧٣–١٩٧٤ |
ڕۆژژمێری ئەرمەنی | ١٤٣٠ ԹՎ ՌՆԼ |
ڕۆژژمێری کۆچی | ١٤٠١–١٤٠٢ |
ڕۆژژمێری ئیگبۆ | ٩٨١–٩٨٢ |
ڕۆژژمێری ئاشووری | ٦٧٣١ |
ڕۆژژمێری بەربەری | ٢٩٣١ |
ڕۆژژمێری بەنگالی | ١٣٨٨ |
ڕۆژژمێری بەھایی | ١٣٧–١٣٨ |
ڕۆژژمێری بودایی | ٢٥٢٥ |
ڕۆژژمێری بیزەنتی | ٧٤٨٩–٧٤٩٠ |
ڕۆژژمێری شیوش | ٧٠ |
ڕۆژژمێری چینی | 庚申年 (ئاسن مەیموون) ٤٦٧٧ یان ٤٦١٧ — تا — 辛酉年 (ئاسن کەڵەشێر) ٤٦٧٨ یان ٤٦١٨ |
ڕۆژژمێری ھەتاویی تایلەندی | ٢٥٢٤ |
ڕۆژژمێری دیسکۆردی | ٣١٤٧ |
ڕۆژژمێری ژاپۆنی | Shōwa ٥٦ (昭和56年) |
ڕۆژژمێری جولیانی | زایینی کەم ١٣ ڕۆژ |
ڕۆژژمێری بێرمەیی | ١٣٤٣ |
ڕۆژژمێری عیبری | ٥٧٤١–٥٧٤٢ |
ڕۆژژمێری قبتی | ١٦٩٧–١٦٩٨ |
ڕۆژژمێری کۆری | ٤٣١٤ |
ڕۆژژمێری مینگوو | ڕۆژژمێری کۆماری چین ٧٠ 民國٧٠年 |
ڕۆژژمێری ھۆڵۆسن | ١١٩٨١ |
ڕۆژژمێرە ھیندووەکان | |
- ڤیکرام سامڤات | ٢٠٣٧–٢٠٣٨ |
- شاکا سامڤات | ١٩٠٣–١٩٠٤ |
- کاڵی یوگا | ٥٠٨٢–٥٠٨٣ |
لە دروستبوونی ڕۆما | ٢٧٣٤ |
ساڵی فەرمانڕەواییی بەریتانیا | ٢٩ ئێلیزابێتی_دووەم – ٣٠ ئێلیزابێتی_دووەم |
سەعاتی یونیکس | ٣٤٧١٥٥٢٠٠–٣٧٨٦٩١١٩٩ |
ساڵی ١٩٨١ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
لەدایکبوونەکان
[دەستکاری]ڕووداوەکان
[دەستکاری]- شوبات : کۆتایی هاتنی گەمارۆدانی حەلەب لە ساڵی ١٩٨٠ کە لە یەکەمی نیسانی ١٩٨٠ دەستی پێکرد.
- ٢٧ی ئەیلول : کۆتایی هاتنی گەمارۆی عەبادان کە لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠ دەستی پێکرد.
- ١ی کانوونی دووەم - یۆنان پەیوەندی بە کۆمەڵگەی ئابووریی ئەورووپاوە کرد کە دواتر دەبێتە یەکێتی ئەورووپا .
- ١ی کانوونی دووەم - سەرۆکی سێنیگال لیۆپۆڵد سێنگۆر کە یەکەم سەرۆکی وڵاتەکە بوو لە دوای سەربەخۆیی وڵاتەکەی خۆی لە ساڵی ١٩٦٠، بوو بە یەکەم سەرۆکی ئەفریقی کە خۆبەخشانە خانەنشین بوو، دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی جێگرەکەی عەبدو دیۆف جێگەی بگرێتەوە. [١]
- ١ی کانوونی دووەم - پالاو بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ.
- ١ی کانوونی دووەم - یەکێک لە گەورەترین لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی بەریتانیا بە دەستگیرکردنی بکوژێکی زنجیرەیی پیتەر سوتکلیف لە شاری شێفیڵد لە باشووری یۆرکشایر کۆتایی ھات.
- ٣ی کانوونی دووەم - سەرۆکی کرێکاران سەلڤادۆر خۆسێ ڕۆدۆلفۆ ڤیێرا لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا لە هۆتێل شیراتۆن لە پایتەختی سان سەلڤادۆر لەلایەن دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی سەلڤادۆرەوە تیرۆرکرا. [٢]
- ٥ی کانوونی دووەم - ئێران یەکەم هێرشی بەرپەرچدانەوەی دەستپێکرد دوای ئەوەی عێراق لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتن لە شەڕی ئێران و عێراقدا هێرشی کردە سەر خاکەکەی، لەکاتێکدا ھێزەکانی لە سنووری ئەلخەفاجییە کۆکردەوە ، تاوەکو ئێران دوای ١٨ مانگ، ھێزەکانی عێراقی لە خاکەکەی دەرکرد. [٣]
- ٦ی کانوونی دووەم - ڕاگەیاندنی یەکگرتنی لیبیا و چاد لە تەرابلوس لەلایەن موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا و میوانەکەی سەرۆک گوکۆنی عوێدی کە بە هاوکاری ٤ هەزار سەربازی لیبیا لە چاد هاتنە سەر دەسەڵات. [٤] کاتێک قەزافی وڵاتی چادی لکاند بە وڵاتەکەی بووە ھۆی دەستوەردانی ڕێکخراوی یەکێتی ئەفریقا، کە بە ھاوکاری فەڕەنسا توانی پاڵ بە کشانەوەی ئاشتیانەی هێزەکانی قەزافییەوە بنێت و پلانی یەکخستنی هەردوو وڵاتی دراوسێ هەڵبوەشێنێتەوە. [٥]
- ١٩ی کانوونی دووەم - بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان دوای ١٤ مانگ لە دەستبەسەرکردنیان واژۆ کرد.
- ٢٠ی کانوونی دووەم – ڕۆناڵد ڕیگان شوێنی جیمی کارتەری گرتەوە وە بوو بە ٤٠ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، دوای چەند خولەکێک، ئێران بارمتە ئەمریکییەکان دوای ٤٤٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد دەکات.
- ٤ی شوبات – گرۆ هارلم بروندتلاند بوو بە سەرۆک وەزیرانی نەرویج .
- 14ی شوبات - ئوسترالیا دانپێدانانی لە ڕژێمی پۆل پۆت لە کەمبۆدیا کشاندەوە.
- ٢٣ی شوبات - کودەتایەکی شکستخواردوو لە ئیسپانیا
- ٢٤ی شوبات - بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە ئەسینا ڕوویدا و بەھۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون و چەندین باڵەخانە وێرانبوون.
- یەکەمی ئازار – بۆبی ساندز، ئەندامی سوپای کۆمارییەکانی ئێرلەندا ، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دۆخی ڕامیاری زیندانی لۆنگ کەش ( ٥ی ئایار کۆچی دوایی کرد).
- ١١ی ئازار - ئۆگستۆ پینۆشێت سەرۆکی چیلی بۆ ماوەی ٨ ساڵ سوێندی یاسایی خوارد.
- 30ی ئازار - ڕۆناڵد ڕیگان ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوللەباران کرا.
- ٢٤ی نیسان - ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە فەرەنسا کە خولی یەکەمی ئەنجامەکەی دووبارە کردنەوەی بوو لە نێوان فرانسوا میتراند و ڤالێری جیسکارد دی ئیستاینگ.
- 10ی ئایار - لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا فرانسوا میتراند سەرکەوتنی بەدەستھێنا و شکستی بە ڤالێری جیسکارد دیستاینگ ھێنا.
- ١٣ی ئایار - پاپای ڤاتیکان پاپ پۆلی دووەم بە تەقەکردن لە دەستی محمد عەلی ئاغا ئەلتورکی هەوڵی تیرۆرکردنی کرا.
- ٢٥ی ئایار - دامەزراندنی ئەنجومەنی هاوکاری بۆ دەوڵەتانی عەرەبی کەنداو، بە ئەندامی بەحرەین ، کوێت ، سوڵتانییەتی عومان ، قەتەر ، شانشینی سعودیە ، عێراق و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی .
- ٣٠ی ئایار - زیار ڕەحمان سەرۆکی بەنگلادیش تیرۆرکرا.
تەمموز
[دەستکاری]- ٢٤ی تەمموز - عەلی مەردان، گۆرانیبێژی کورد (لەدایکبووی ١٩٠٤)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم ساڵ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ "Veteran African leader quits", Montreal Gazette, December 31, 1980, p12; Jim Hudgens and Richard Trillo, The Rough Guide to West Africa (Rough Guides, 2003) p170
- ^ "Two Americans, Salvadoran official, slain in El Salvador", Milwaukee Sentinel, January 5, 1981, p1
- ^ Saskia Gieling, Religion and War in Revolutionary Iran (I.B.Tauris, 1999) pp20-22
- ^ Libya, Chad OK Plan To Merge Into One Nation", Toledo (OH) Blade, January 7, 1981, p1
- ^ Terry M. Mays, Africa's First Peacekeeping Operation: The OAU in Chad, 1981-1982 (Greenwood Publishing Group, 2002) pp62-63
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٩٨١ تێدایە. |