جۆرجیۆ کیلینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرجیۆ کیلینی
بە ئیتالی: Giorgio Chiellini
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٨-١٤) ١٤ی ئابی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
Pisa، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
زمانی نووسینئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، پارێزەر
شوێنی یاریکردن لە تیپfullback، centre-back
پەروەردەUniversity of Turin
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٠
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
خولMajor League Soccer
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic، Officer of the Order of Merit of the Italian Republic
وێبگەhttp://www.giorgiochiellini.com/


جۆرجیۆ کیلینی ( لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٨٤) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیتاڵییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری دەکات بۆ یانەی تۆپی پێی لۆس ئانجلەس لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا. [١] [٢] هەروەها لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا وەک بەرگریکاری چەپ یاری کردووە.

لەسەر ئاستی یانەکان، کیلینی لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ لیڤۆرنۆ دەستی کردووە بە یاریکردنی ، دواتر یاری بۆ فیۆرێنتینا کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ بچێتە یۆڤانتۆس. لەگەڵ یۆڤانتۆس لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠٢٠ نۆ نازناوی لەسەریەک لە خولی ئیتاڵیا بەدەستهێناوە و هەروەها پێنج نازناوی جامی ئیتاڵیا و پێنج نازناوی سوپەری ئیتاڵیا ، هەروەها دوو نازناوی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ بەدەستهێناوە . کیلینی پێنج جار وەک یەکێک لە ئەندامانى پێکهاتەی باشترین یاریزانی خولی ئیتالیا دەستنیشان کراوە: لە ساڵانی ٢٠١٢-١٣ ، ٢٠١٤-١٥ ، ٢٠١٥-١٦ ، ٢٠١٧-١٨ و ٢٠١٨-١٩ و هەروەها سێ جار خەڵاتی باشترین بەرگریکاری خولی ئیتاڵیا وەرگرتووە: لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٠. [٣] [٤] [٥] [٦]

دوای ئەوەی یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەنجامدا،وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتالیا بانگێشتکرا بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٠٤ ، کە لە ئەنجامدا ئیتالیا مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، هەروەها بۆ چوار جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و دوو جامی جیهانیی فیفا و دوو جامی کیشوەرەکانی فیفا بانگێشتکرا، یارمەتی ئازۆری دا بۆ بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ و بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ . لە ساڵی ٢٠٢٢ بە ئەنجامدانی ١١٧ یاری و تۆمارکردنی هەشت گۆڵ، وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gregor MacGregor (2015-12-18). "The 11 best defenders in the world". fourfourtwo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-12.
  2. ^ "SportMob – Best Italian Defenders of all time". SportMob (بە ئینگلیزی). 2021-01-20. Retrieved 2022-05-12.
  3. ^ ""Oscar Del Calcio AIC 2010" Italian Football Awards". Retrieved 5 March 2015.
  4. ^ "Oscar del calcio: Vidal e Pirlo sono il top. La Juve è la più forte d'Italia" (بە ئیتاڵیایی). Tuttosport. 27 January 2014. Archived from the original on 20 June 2015. Retrieved 19 June 2015. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Oscar del Calcio, dominio Juve. Buffon: "Donnarumma ha doti da grande"" [Serie A Oscars, Juve dominate. Buffon: "Donnarumma has the characteristics to be great"] (بە ئیتاڵیایی). La Gazzetta dello Sport. 14 December 2015. Retrieved 14 December 2015.
  6. ^ "Gran Galà del calcio, la Juventus fa incetta di premi" (بە ئیتاڵیایی). Il Corriere della Sera. 31 January 2017. Retrieved 31 January 2017.