ئیمێرسۆن پاڵمیێری
ئیمێرسۆن پاڵمیێری | |
---|---|
بە پورتوگالی: Emerson Palmieri | |
لەدایکبوون | Santos، بەڕازیل | ٣ی ئابی ١٩٩٤
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Emerson Palmieri dos Santos |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | بەرگریکار |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١١ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | West Ham United F.C. |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی |
خەڵاتەکان | Knight of the Order of Merit of the Italian Republic |
ئیمێرسۆن پاڵمیێری دۆس سانتۆس (لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٩٤، ناسراوە بە ئیمێرسۆن پاڵمیێری یان بە سادەیی ئیمێرسۆن، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەرە و وەک بەرگریکاری چەپ یاری دەکات بۆ یانەی وێستھام یونایتد و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا. ئیمێرسۆن لە یانەی سانتۆسی خولی بەڕازیل دەستی بەیاریکردن کرد و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕووی لە یانەی ڕۆمای خولی ئیتاڵیا کرد و وەرزێک بە خواستن لە یانەی پالێرمۆ بەسەر برد. لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن یانەی چێڵسی پرێمییەرلیگەوە گرێبەستی لەگەڵدا کرا و لەوێش نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپا و جامی سووپەری ئەورووپای بەدەستھێنا. دوای وەرزێک بە خواستن لەگەڵ یانەی لیۆنی فەرەنسی، لە ساڵی ٢٠٢٢ گواسترایەوە بۆ وێستھام، لەوێ بووە تاکە یاریزان کە لە ھەر پێنج پاڵەوانێتی کیشوەری ئەورووپادا سەرکەوتنی بەدەستھێنابێت دوای ئەوەی لە یەکەم وەرزیدا نازناوی خولی کۆنفرانسی ئەورووپی وەرزی ٢٠٢٢–٢٣ بەدەستھێنا.[١]
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئیمێرسۆن لە ئاستی خوار تەمەنی ١٧ ساڵان یاری بۆ بەڕازیلی زێدی خۆی کردووە، بەڵام دواتر ئارەزووی خۆی بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئیتاڵیا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ ڕەگەزنامەی ئیتاڵیای پێبەخشرا. لەو کاتەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوە، یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامدا و دواتر بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کرد و پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێنا.
نازناوەکان
[دەستکاری]سانتۆس
- پاڵەوانێتی پاولیستا : 2011, 2012 [٢]
چێڵسی
- خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا : 2020–21 [٣]
- خولی ئەورووپا : 2018-19 [٤]
- جامی سوپەری ئەورووپا : 2021 ; [٥] پلەی دووەم: 2019 [٦]
- پلەی دووەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا: 2019–20, [٧] 2020–21 [٨]
- پلەی دووەمی جامی EFL : 2018-19 [٩]
وێستهام یونایتد
- خولی کۆنفرانسی ئەورووپی : 2022-23 [١٠]
بەڕازیل ژێر ١٧ ساڵ
- پاڵەوانێتی ئەمریکای باشووری خوار ١٧ ساڵ : ٢٠١١ [٢]
ئیتالیا
- جامی نەتەوەکانی ئەورووپا : 2020 [١١]
- پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا : 2020-21 [١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Emerson Palmieri completes the set! Former Chelsea man becomes first player to win EVERY UEFA competition as West Ham claim Europa Conference League crown». Goal.com. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Emerson - Trophies». Soccerway. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە."Emerson - Trophies". ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «SoccerwayTrophies» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ McNulty، Phil (٢٩ی ئایاری ٢٠٢١). «Man. City 0–1 Chelsea». BBC Sport. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Bevan، Chris (٢٩ی ئایاری ٢٠١٩). «Chelsea 4–1 Arsenal». BBC Sport. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Sterling، Mark (١١ی ئابی ٢٠٢١). «Chelsea 1–1 Villarreal (Chelsea win 6-5 on penalties)». BBC Sport. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Rose، Gary (١٤ی ئابی ٢٠١٩). «Liverpool 2–2 Chelsea (Liverpool win 5-4 on penalties)». BBC Sport. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (١ی ئابی ٢٠٢٠). «Arsenal 2–1 Chelsea». BBC Sport. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (١٥ی ئایاری ٢٠٢١). «Chelsea 0–1 Leicester City». BBC Sport. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (٢٤ی شوباتی ٢٠١٩). «Chelsea 0–0 Manchester City». BBC Sport. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Stone، Simon (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Fiorentina 1–2 West Ham United: Jarrod Bowen goal decides Europa Conference League final». BBC Sport. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ McNulty، Phil (١١ی تەممووزی ٢٠٢١). «England lose shootout in Euro 2020 final». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Italy 2-1 Belgium: Azzurri secure third place at Nations League finals». UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمێرسۆن پاڵمیێری تێدایە. |