مارتین گارکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مارتین جێرارد گاریتسن،[١] پیشەگەرانە ناسراو بە مارتین گارکس دی جەی و بەرھەمھێنەری تۆماری ھۆڵەندییە کە لە ئامستێلڤین لەدایکبووە. "Animals" ,"In the Name of Love" ,"Scared to be Lonely" بەناوبانگترین تاکەگۆرانییەکانی مارتینن. ئەو بۆ ٣ ساڵی بەدوای یەک پلەی یەکەمی ھێنا لە پێرستی باشترین ١٠٠ دی جەیەکانی دی جەی ماگ (٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨).

ئەو لە فیستیڤاڵی مۆسیقی وەک کۆچێلا، کارنیڤاڵی ئیلیکتریک دەیزی، فیستیڤاڵی ئەڵترا میوزیک، تومۆرۆلاند و کریمفیڵدس بەشداریکردووە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

گاریکس وەک مارتین جێرارد گاریتسن لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٦ لە ئامستێلڤین لە ھۆڵەندا لەدایکبوو. ئەو کوڕی جێرارد و کارین گاریتسننە. ئەو خوشکێکی بچووکتر لەخۆی ھەیە بە ناوی لۆرا.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ In isolation, Martijn and Garritsen are pronounced [mɑrˈtɛin] and [ˈɣɑrɪtsə(n)], respectively.
  2. ^ "Martin Garrix - Works - MusicBrainz". musicbrainz.org.
  3. ^ "World famous DJ Martin Garrix: artwork in Amstelveen is a huge rainbow!". NH Nieuws (بە ھیندی). 2 July 2015. Retrieved 1 February 2018.
  4. ^ Greenburg, Zack O'Malley (15 January 2015). "30 Under 30: Nine Questions With Martin Garrix". Forbes. Retrieved 12 October 2016.