بۆ ناوەڕۆک بازبدە

برایان کریستانت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برایان کریستانت
بە ئیتالی: Bryan Cristante
لەدایکبوون (١٩٩٥-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٩٥ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
San Vito al Tagliamento، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەند
دەستپێکی چالاکی٢٠١١
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان24
بەشداربووە لەجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic


برایان کریستانت (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٩٥)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ یانەی ڕۆمای خولی ئیتاڵیا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات.

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

پێش ئەوەی ببێتە یاریزانی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا و یاری بۆ ئاستە جیاوازەکان کردووە. سەرەتا مافی یاریکردنی ھەبووە بۆ ھەڵبژاردەی کەنەدا چونکە باوکی خاوەن ڕەگەزنامەی کەنەدییە بەڵام ھەڵبژاردەی ئیتالیای ھەڵبژارد.[١][٢]

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی خوار ٢١ ساڵانی ئیتاڵیا ئەنجامدا، لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ئینگلتەرا لە ساوسھامپتۆن بە ئەنجامی ٣–٢ دۆڕا.

بانگھێشتی ھەڵبژاردەی باڵای ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرا بۆ یارییەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. بەرامبەر مەقدۆنیا و ئەلبانیا لە ٦ و ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.[٣] یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ٦ی تشرینی یەکەم ئەنجامدا، لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کە کە ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر مەقدۆنیا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوو، ھاتە ناو یاریگا.[٢][٤] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تۆمارکرد، بەرامبەر مۆڵدۆڤا لە یارییەکی دۆستانەدا؛ کە بە ئەنجامی ٦–٠ ئیتالیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٥]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاھێنەرەوە خرایە پێکھاتەی ئیتاڵیا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠.[٦] لە ١١ی تەممووز، نازناوەکەی لەگەڵ ئیتاڵیا بەدەستھێنا دوای بردنەوەیان بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی لە یاری کۆتاییدا، دوای ئەوەی لە کاتی زیادکراودا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوو؛ کریستانتی لە یاری کۆتاییدا یاریزانی یەدەگ بوو لە گێمی دووەمی یارییەکەدا ھاتە شوێنی نیکۆلۆ بارێلا، ڕۆڵی ھەبوو لە یارمەتیدانی ئیتاڵیا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوە دوای جێبەجێکردنی لێدانی گۆشە بەھۆیەوە لیۆناردۆ بۆنۆچی گۆڵی تۆمارکرد.[٧]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

بێنفیکا[٨][٩]

  • خولی پورتوگالی: ٢٠١٤–١٥, ٢٠١٥–١٦
  • جامی خولی پورتوگال: ٢٠١٤–١٥, ٢٠١٥–١٦

ڕۆما

ئیتاڵیا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Squizzato، Daniel (٢٢ی ئایاری ٢٠١٤). «CanMNT: Benito Floro says success in upcoming friendlies important for "psychology and mentality"». MLS Soccer. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا John Molinaro (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Midfielder Bryan Cristante no longer eligible for Canada». www.sportsnet.ca. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Cristante convocato in Nazionale» (بە ئیتالی). www.atalanta.it. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Italy 1 Macedonia 1: Azzurri fail to clinch play-off spot with disappointing draw». FourFourTwo. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «Italy 6-0 Moldova: Caputo and El Sha shine for Azzurri». Football Italia. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
  6. ^ «Mancini names uncapped striker Raspadori in final Italy Euro 2020 squad». Reuters. ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١. لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا McNulty، Phil (١١ی تەممووزی ٢٠٢١). «England lose shootout in Euro 2020 final». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Bryan Cristante». thefinalball. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ Cunha، Pedro Jorge (١٧ی ئایاری ٢٠١٥). «Benfica bicampeão: 28 com as faixas e dois à espera» [Benfica back-to-back champion: 28 with the sashes and two await] (بە پورتوگالی). Maisfutebol. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. ^ Lowe، Sid (٣١ی ئایاری ٢٠٢٣). «Montiel edges Sevilla to seventh Europa League triumph with win over Roma». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Honeyman، Sam (٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢). «Roma 1–0 Feyenoord: Zaniolo strike wins the first Europa Conference League final». UEFA.com. Union of European Football Associations. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «Italy 2-1 Belgium: Azzurri secure third place at Nations League finals». UEFA.com. Union of European Football Associations. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «Netherlands 2-3 Italy: Azzurri claim third place with thrilling win». UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.