ھۆردی زێڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هۆردی زێڕین
بە تورکی: Uluğ Ulus
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٢٤٣
ناو بە زمانی فەرمیUluğ Ulus، Олуг Олыс
ئایینتەنگرییەت
زمانی فەرمیTurki، زمانی ئویغوری، Chagatai، زمانی مۆنگۆلی، Kipchak
کیشوەرئوراسیا
وڵاتهۆردی زێڕین
پایتەختSarai، Sarai Berke، Bolğar
پۆتانی شوێن٥٢°٠′٠″N ٦٠°٠′٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتelective monarchy، پاشایەتی
ئەنجومەنی یاسادانەرKurultai
دراوdang، Pūl، som
زمانەکانزمانی مۆنگۆلی، Kipchak، Old Tatar، زمانی ئویغوری
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٥٠٢
ڕووبەر٦٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
ئایینی فەرمیتەنگرییەت، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس، ئیسلام، شەمەنگەری، بوودیزم
ڕێبازی ئیسلامیمەزھەبی حەنەفی
Map

ھۆردی زێڕین، دامەزرێنەرەکەی ئۆلوگ ئۆلووس بوو، لە بنەڕەتدا دامەزراوەیەکی مەنغۆلی بوو، دواتر بوو بە دامەراوەیەکی تورکی. لە سەدەی ١٣ھەم دامەزراوە و وەک بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئیمپراتۆرییەتی مەنغۆل دەناسرا.[١][٢] لەگەڵ دابەش بوونی ئیمپراتۆرییەتی مەنغۆل کەلە دوای ساڵی ١٢٥٩دا بوو، ئەم خانەیە بە شێوەیەکی دیار بوو بە خانەیەکی سەربەخۆ، ھەروەھا ناسراوە بە خانی کیپچاک یان ئۆلوسی جۆچی، و وەبە ناوێکی تر کە جێگرەوەی بوو بە ناوی کومان کیپچەک دەناسرا. دوای مردنی باتۆ خان (سەرکردەی ھۆردی زێڕین) لە ساڵی ١٢٥٥دا، بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سەدەیەک کاریگەری ھەبوو لە گەشە سەندنی ئەم دامەزراوەیە تا ساڵی ١٣٥٩، ھەرچەندە شەڕی ناوخۆ لەنێوان بەرێوبەری ئەم خانە بەخۆوە بینی تا کۆتایی ساڵانی ١٢٩٠دا. ھێزی سەربازیی ھۆرد زیرین لە سەردەمی حوکمڕانی ئۆزبێگ خان کەلە نێوان ساڵانی (١٣١٢–١٣٤١) گەیشتە لووتکەی ھێزییەوە، ئەم سەرکردەیەی کە بووە موسوڵمان. ناوچەی ھۆردی زێڕین ڕووبەرەکەی بە درێژایی لە سیبریا و تا ئاسیای ناوەڕاست بوو و گەیشتە بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاکە لە ئورالەوە دەستی پێ دەکردتا دەگەیشتە دانوب لە بەری ڕۆژئاوادا، و لە دەریای ڕەشەوە بۆ دەریای قەزوین کە دەکەوێتە باشوور، لەکاتێکدا ھاوسنووری چیاکانی کەوکاس تا دەگەیشتە ناوچەکانی فەرمانرەوایی بنەماڵەی مەنغۆل کە ناسراو بوو بە ئیلخانات. لە سەرەتای دروستبوونییەوە کە لە ساڵی ١٣٥٩دا بوو، ئەم خاناتانە ڕووبەڕووی شڵەژاوی وناڕێکی و توندوتیژی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان ھۆزەکانییەوە بووبۆوە، وەدوای لەژێر دەسەڵاتی تۆکاتامیش یەک گرتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای داگیرکاریی تەمبوری لەنگ کەلە ساڵی ١٣٩٦ دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتی تەمیووریدە، ھۆردەری زێڕین دابەش کرا بۆ خانی بچووکتر تاتار بەبەردەوامی لە ھێزیان لاوازو بێ دەسەڵات دەبوون. لە سەرەتای سەدەی ١٥ھەمدا، ھۆردی زێرین بەیەکجارەکی نەماو پارچە پارچە بوو. لە ساڵی ١٤٦٦دا تەنھا بە «ھۆردی مەزن» ناودەبرا. ئەم ململانێ ناوخۆییانەی ڕێگەی بە دەوڵەتە باکووری مۆسکۆڤی لەژێر دەست «تاتار یۆک» مەزنەکەی ڕووباری ئوگرا لە ساڵی ١٤٨٠ ڕزگاری بێ. خانەکانی کریمیا و کازاک دوایین پاشماوەی ھۆردی زێڕین بوون تا ساڵانی ١٧٨٣ و ١٨٤٧.

ناوی ھۆردی زێرین[دەستکاری]

نازناوی ھۆردی زێڕین چەند بۆچوونێکی ھەیە ئەوەش :لەوە ھاتووە کەبەشی ئاڵتانی ئۆردای تورکییەوە ناودەھێنرێت بە شێوەی ئەو ڕەنگە زێڕینییەی کە خێوەتگەکانی مەنغۆلەکان ھەیانبوو وەھۆیەک بووە بۆ بەسەربردنی ژیانیان لە کاتی جەنگەکانیاندا، یان ئەم ناوە بەوە ھاتووە کە خێوتگەیەکی زێرینی بووە باتو خان یان ئۆزبەک خان بەکار ھێنراوە. وشەی تورکج ئۆردا بە واتای «کۆشک» دێت، «بە واتای کۆمەلگەی خێوتگەکان»یان «بنکەی سەرکردایەتی» دێت کە بنکەی سەرەکی خانەکانی پێک دەھێنا. بە شێوەیەکی مێتۆنیمی درێژەی بە خودی خانەکاندا کێشابوو بەم ناوە. تا سەدەی شازدەھەم، نووسەرانی ڕووسی ئاماژەیان بەم ناو نەدەکرد بۆ ناسینەوەی ئەم خانانە گەڕاندنەوەی بۆ ئیمپراتۆرییەتی مەنغۆلەکان. یەکەم بەکارھێنانی بۆ ئەم زاراوەیە لە ساڵی ١٥٦٥دا بوو کاتێک مێژووی ڕووس نووسراوە، ئەمیش بە مێژووی کازان دەناسرێت، و نیشانەیەک بوو بۆ ئولوسی باتۆدا کە ناسانراو بوو بە ناوەندی سارای.[٣][٤] بە پێچەوانەی نووسینەکانی پارسی و ئەرمەنی و موسوڵمانەکان، و لە تۆمارەکانی سەدەی سێزدەیەم و سەرەتای سەدەی چواردەیەم وەک یۆنشی و جامی ئەلتاواریخ، خانەکان بە "ئولوس یۆچی ناودەھێنرا).[٥][٦]

باڵی ڕۆژھەڵات یان باڵی چەپ (یان «دەستی چەپ» لە سەرچاوە مەغۆلییەکان بە پاڵپشتی سەرچاوەی پارسەکانەوە بە ھوردی شین ناودەبرا و لەسەرچاوە ڕووسییەکان بە ھۆردی سپی ناسراو بوو. زانایانی ڕۆژئاوایی بەدوای سەرچاوە تەیمورییەکاندا دەگەڕان و بە باڵی چەپیان بە ھۆردی سپی ناودەبرد.

ڕەگ وڕیشەی مەغۆلەکان ساڵانی ١٢٢٥ تا ١٢٤١[دەستکاری]

لە کاتی مردنی جینگیس خان، ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی لە ساڵی ١٢٢٧دا لەنێوان چوار کوڕەکەی دابەش کرا ئەم دابەش بوونە لەسەر ھاوشێوەی ئاپاناگس بوو، بەڵام ئیمپراتۆرییەتەکە لەژێر دەسەڵاتی خانێکی باڵادەست بە یەکگرتوویی ماوە. جۆچی کورە گەورەی جەنگیس خان بوو، بەڵام شەش مانگ پێش جێنگیس مرد. خاکەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن ھۆزەکانی تری مەغۆلەکان ەوە داگیر کرا، کە باشووری ڕوسیا و کازاخستان دەگرێتەوە، ئەویش درا بە کوڕە گەورەکانی جۆچی کە ناوی باتۆ خان بوو، ئەمیش لە کۆتاییدا بوو بە فەرمانڕەوای ھۆردی شین، و ئۆردە خانیش بوو بە سەرکردەی ھۆردی سپی.[٧][٨] لە ساڵی ١٢٣٥ دا، باتۆ لەگەڵ جەنەڕاڵە پلە بەرزەکەی سوبوتای دەستیان بە داگیرکاری ڕۆژئاوا کرد، لە سەرەتا باشکیرس -یان داگیری کرد ودوای بەرەو ڤۆڵگای مارشیان کرد کەلە بولگاریادایەو لە ساڵی ١٢٣٦دا داگیریان کرد. لەم شوێنەشەوە لە ساڵی ١٢٣٧ دا بەشێک لە ڕووبەرەکانی باشووری ئوکراینان داگیر کرد. ھێرشکردنی مەنغۆل دژ کیپچاکەکان و کومانەکان بەسەرکردایەتی جۆچی و سوبوتا بوو لە ساڵی ١٢١٦ تا سالی ١٢١٨ەوە دەستی پێ کرد کاتێک مێرکیتەکان پەنایان بۆ ئەوان بردبوو. لە ساڵی ١٢٣٩ بەشێکی زۆر لە نەتەوەی کۆمانەکان لە نیمچە دوورگەی کریمیا دەرکران، بۆیە کریمیا بوو بە یەکێک لە ئەپاناگەکانی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل.[٩] ئەو کومانە کە ڕزگاریان بوو لە چیاکانی کریمیا مانەوە وبەرەو باکوور ھەڵکشان. باتوی مەنغۆلی دەستی بە داگیرکردنی ڕووسیای کرد، ھێرشەکەی سێ ساڵی خایاند و توانی زاڵ ببێ بەسەر سەرکردایەتی ڕووسیای کیڤانی پێشوو، لەکاتێکدا ئامۆزاکانی بە ناو مۆنگکی و کادان و گویک بەرەو باشوور ڕۆیشتن بەرەو ئالانیا.

سەرکەوتنێکی زێڕینی ھۆرد لە جەنگی مۆھیدا

بە کۆچکردنی کومانەکان، مەنغۆلەکان بە هەلیان زانی شەڕیان بەرپا کرد جەنگ بەردەوامی بەخۆوە ببنی وە ھێرشیان بەرەو ڕۆژئاوا بوو. دوای ھێرشیان کردە سەر پۆڵەنداو ھەنگاریا، مۆهی کۆتایی بە شەڕەکە هێنا بە سەرکەوتنی مەغۆلەکان لە جەنگی لێگنیکا. لە ساڵی ١٢٤١ ئۆگێدی خان لە مەنغۆلیا کۆچی دوایی دەکا. باتۆ ڤییەننای گەمارۆدا، بەڵام ناگەرێتەوە بۆ مەنغۆلیا، بەڵکو بڕیار دەدا لە ڕووباری ڤۆڵگا بمێنێتەوە. براکەی ئۆردا دەگەڕێتەوە بۆ وەدەست ھێنانی دەسەڵات. سوپای مەنغۆلیش ھەرگیز بۆ جارێکی تر گەشتێکی دوورخایەن بەرەو ڕۆژئاوا ناکات. لە ساڵی ١٢٤٢دا لەڕێگەی گەرانەوەیدا بۆ ھەنگاریا، شاری پێستیبولگاریای وێران دەکات بەم شێوەیە بولگاریا داگیر دەکا. باتۆ پایتەختی خۆی لە سارای دادەمەزرێنی لە ڕووباری ڤۆڵگا وە دەسەڵات دەگرێتە دەست تا پایتەختی کازار لە ئەتڵ.[١٠] لەکاتێکدا زمانی مەغۆلی بە شێوەیەکی گشتی بەکار دەھێنرا، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە نووسراوە مەنغۆلەکان لە ناوچەی ھۆردی زێڕین ماونەتەوە بەھۆی نەخوێندەواری گشتی.

سەردەمی زێڕین[دەستکاری]

باوتۆ خان ھۆردی زێڕینی دامەزراند.
گۆڕستانی جۆچی، ناوچەی کاراگاندی

ژیاننامەی باتۆ خان ساڵانی (١٢٤٢ تا ١٢٥٦)[دەستکاری]

کاتێک کەتون تۆریگنی مەزن بانگھێشتیی باتۆی کرد بۆ ھەڵبژاردنی ئیمپراتۆری داھاتووی مەنغۆلیا لە ساڵی ١٢٤٢، باتۆ بەشداری نەکرد و نەچۆ بۆ کۆڕولتای بەڵکو ھەر لە ڕووباری ڤۆڵگا مایەوە. ھەرچەندە باتۆ داوای لێبوردنی کرد بە بەھانەی ئەوەی کە دەردە پیری گرتووە و نەخۆشە، وا دەردەکەوێت کە پشتیوانی لە ھەڵبژاردنی گۆیوک خان نەکردبێت. گویوک و بوری، نەوەی چەگاتای خان، ئەوانەی بەشێوەیەکی توند بەرەو ڕووی باتۆ بوونەوە لە ئاھەنگی سەرکەوتنیان لە داگیرکاری مەغۆلەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. ئەو براکانی نارد بۆ کۆڕولتای، بۆ کاگانی نوێی مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٦ ھەڵبژێردرا. ھەموو شازادەکانی ڕووسیا، لە نێویاندا یەرۆسلاڤ دووەمی ڤلادیمێر، و دانیال -ی گالیزیا، و سڤاتۆسلاڤ سێیەمی -ی ڤلادمییەر، سەروەریی باتویان زانی. باتۆ فەرمانی بە دانیال کرد کە گالیزیا بدابەدەست مەغۆلەکان، بەڵام لە ساڵی ١٢٤٥ دانیال سەردانی باتۆ -ی کرد و سوێندی دڵسۆزی خۆی بۆ دەڕبڕی. دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەیدا، دانیال بە شێوەیەکی ڕوون کاریگەری مەغۆلەکان لەسەر دیار بوو، وجلی سوپاکەی لەسەر شێوازی مەغۆلەکاندا پۆشی. بۆ چەند جارێک گویوک بانگھێشتی باتۆی کرد بۆ ئەوەی ڕێزلێنانی بەفەرمی لێ بگیرێت. باتۆ لە ساڵی ١٢٤٧ یەرۆسلاڤ دووھەم و ئاندری دووەمی ڤلادیمێر و ئەسکەندەر نۆڤسکی نارد بۆ کاراکۆرەم لە مەنگۆلیا. یەرۆسلاڤ دووە م ھە ڕگیز نە گە ڕایەوە و لە مەنگۆلیا مرد، ئەو لەوانەیە ژەھراوی کرابێت لەلایەن تۆریگن کاتون، وە وا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت لەبەر دان پێ نەنانی باتۆ بۆ تۆریگن ئەم کارەی کردووە بەوەی باتۆ و کوڕەکەی گۆیوک بڕەنجێنێ و تووڕەیان بکات. گۆیوک ئاندریای کردە شازادە لەسەر ڤلادیمێر-سوزدال و ئەسکەندەری کردە شازادەکەی لەسەر کیڤ. ئەم دوو شازادە وەکو گەڕانەوە، ئاندریا چوو بۆ ڤلادیمێر بەڵام ئەسکەندەر چوو بۆ نۆڤگۆرد. لە ساڵی ١٢٤٨، گۆیوک داوای لە باتۆ کرد کە بەرەو ڕۆژھەڵات بێت بۆ بینینی، ئەمەش ھەنگاوێکە کە ھەندێک لە ھاوچەرخەکان وەک بیانوویەک بوو بۆ دەستگیرکردنی باتۆ. بە گوێرەی فەرمانەکە، باتۆ نزیک بووەوە و سوپایەکی گەورەی ھێنابوو. کاتێک گۆیوک بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشت، بێوەژنی تۆلوی و خوشکی دایک-منداڵەکەی سۆرگگستانی ئاگاداری باتوی کرد کە لەوی جۆچییەکان ببێتە ئامانجی خۆی. گۆیک لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا لە ڕێگادا کۆچی دوایی کرد، کە ئێستا شینجیانگ بوو. ھەرچەندە ھەندێک لە مێژوونووسە ھاوچەرخەکان باوەڕیان وایە کە بەھۆی خراپبوونی تەندروستییەوە مردووە، وە یان ئەگەرێکی تر هەیە ئەویش کە ژەھراوی کرابێت. ویلیام ڕوبڕوک و نووسەرێکی موسوڵمان دەڵێن کە بابۆ نێردراوی ئیمپراتۆریی کوشت و یەکێک لە براکانی خانە مەزنەکەی کوشت، بەڵام ئەم بانگەشانە بە تەواوەتی لەلایەن سەرچاوە سەرەکییەکانی ترەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

ڕێڕەوەکانی داگیرکەرانی مەغۆل

باتۆ بوو بە کاریگەرترین کەس لە ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل چونکە ھاوڕێیەتی لەگەڵ مۆنگکی هەبوو بۆ پێکھێنانی شانشینێکی یەکگرتوو؛ و توانیان دەسەڵاتی ھاوبەشیان هەبێت بەسەر ناوچەکەدا کەلە ئەفغانستانەوە دەستی پێ دەکرد تا تورکیا ی سەردەم. لەگەڵ ئەو ھێزە نوێیانەی کە لەلایەن مۆنگکیەوە بە بابۆ درا، توانای دەست بەسەری ڕاستەوخۆی شازادەکانی ڕووسیا هەبێت؛ بەڵام شازادەی گەورەی ئاندری دووھەم ملکەچی وژێر دەستەیی ڕەت کردەوە، وە ملکەچی بابۆ نەبوو. بابۆ هێرشێکی وەکو سزا نارد لەژێر سەرپەرشتی نۆڤوری، کە ئاندریای شکاند و ناچاری کرد بەرەو نۆڤگۆرد ڕا بکات، پاشان بۆ پسکۆڤ، وە لە کۆتاییدا بۆ سوید. مەغۆلەکان ڤلادیمێریان داگیر کرد و بە توندی سزای سەرۆکەکەیان دا. سوارەکانی لیڤۆنیا پێشڕەوییان بۆ نۆڤگۆرد و پسکۆڤ وەستاند. بەھۆی ھاوڕێیەتی لەگەڵ سارتاک خان، کوڕی باتۆ، کە مەسیحی بوو، ئەسکەندەر وەک شازادەی گەورەی ڤلادیمێر لەلایەن باتۆ لە ساڵی ١٢٥٢ دامەزرا.

ژیاننامەی مەنگو-تیمور ساڵی (١٢٦٦–١٢٨٠)[دەستکاری]

بێرکە کوری نەما، بۆیە نەوەکانی باتۆ کە ئەمیش مینگو-تەیمور لەلایەن کوبڵایەوە پاڵێوراو و شوێنی مامی بێرکەی گرتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، مینگوو-تیمور بە نھێنی پشتیوانی لە شازادەی ئۆگێدید کە کایدۆ بوو، کردی دژی کوبڵا و ئیلخاناتەکان. دوای شکستی گەیاسەدین باراک، پەماننامەی ئاشتی بەسترا لە ساڵی ١٢٦٧ کە یەک لەسەر سێی ترانسۆکسیانا بە کایدۆ و مەنگ-تیمور ببەخشرێت.[١١] لە ساڵی ١٢٦٨دا کاتێک گرووپێک لە میرەکان کە لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست-وە بە ناوی کوبلاوە کاریان دەکرد، دوو کوڕی قەغان (خانی گەورە)یان دەستگیرکرد، ناردیانن بۆ مەنگو-تەیمور. یەکێک لەوانە، نۆمۆغان بوو کەلە لای کوبلای ویستی لەسەر بوو، ئەوەی لە کریمیا دەژیا.[١٢] مینگو-تەیمور بۆ ماوەیەک دڵگران بوو بە جێگرتنەوەی ھولاگوا لەلایەن ئەباگاوە، بەڵام کۆبلای ناچاریانی کرد پەیماننامەی ئاشتی ببەستن.[١٣] بە شێوەیەک کە مەنگو-تەیمور ڕێگەی پێدرابوو بەشی خاکی پارس وەربگرێت. بەجیا لە خان، نۆگا لە ساڵی ١٢٧١دا خواستی خۆی دەربڕی بۆ ھاوپەیمانی لەگەڵ بەیبارس. لە ساڵی ١٢٧٧، مینگوو تیمور ھەڵمەتێکی دژ بە ئالانەکانی باکووری قەوقاز دەستپێکرد. لەگەڵ سوپای مەنگۆلیش ڕوس بوون، کە لە ساڵی ١٢٧٨ دا قەڵای ئالانی دادیاکۆڤیان داگیر کرد.

دوو شانشین لە ساڵانی (١٢٨١ تا ١٢٩٩)[دەستکاری]

تۆد مۆنگک خان لە ھۆردی زێڕین
ناوچەکانی خوارووی ڤۆڵگا کە لەلایەن نەوەی نۆگاای خانەوە نیشتەجێن
شازادەی جۆکید لە گالیزیا-ڤۆلینیا سەربازەکانیان بۆ داگیرکردنی ئەورووپا لەلایەن نۆگا خان و تالیبۆگاوە دابین کرد.

مینگ-تیمور لە ساڵی ١٢٨١ لەلایەن براکەی تۆدی مەنگک ەوە کە موسوڵمان بوو لە دەسەڵات لادرا، بەڵام نۆگا خان ئەوەندە بەھێز بوو کە خۆی وەک فەرمانڕەوایەکی سەربەخۆ و دامودەزگای دامەزراند. ھۆردی زێڕین لەلایەن دوو خانەوە فەرمانڕەوایی دەکرا. تۆدی مۆنگکی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ کوبڵایدا واژوو کرد، بۆیە ئەمیش کوڕەکانی گەڕاندەوە بۆ لای، و دان بە سەروەری کۆپلایاندا دانا. نۆگا و کۆچۆ، خانەکانی ھۆردی سپی و کوڕی ئۆردە خان، ھەروەھا ئاشتییان لەگەڵ بنەماڵەی یۆوان ولەگەڵ ئیلکاناتدا بەست.[١٤] لە ساڵانی ١٢٧٠ دا نۆگا بە دڕندەیی ھێرشی کردە سەر بولگاریا و لیتوانیا. لە ساڵی ١٢٧٩ دا مایکڵ ئەسینی دووەمی یان لە ناو دڕاستار دا گیرخوارد کرد، لە ساڵی ١٢٨٠ دا ئیمپراتۆری یاخیبوو ئیڤایلۆیان لە سێدارەدا، و لە ساڵی ١٢٩٢ بەناچاری جۆرج تێرتەری یەکەم دەرکرا و پەنای بردە بۆ ئیمپراتۆرانی بەیزەنتینی. لە ساڵی ١٢٨٤دا، سەکچی کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلەکان لە کاتی داگیرکاری گەورەی بولگاریا، و دراوی بە ناوی خان دروست کرا.[١٥] سمیڵێتس لەلایەن نۆگا وەک ئیمپراتۆری بولگاریای دامەزراند. لە ساڵی ١٢٩٥، مەغۆلەکان ھێرشی داگیرکاری هی تریان دەست پێ کرد بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان. لە ساڵی ١٢٨٧دا نۆگا پاشای سربیای ستیفان میلیتین ناچار کرد کە ملکەچ بێ بۆ مەنغۆلەکان و کوڕەکەی ستیفان دیچەنسکی وەک بارمتە بوو وەربگرێتەوە. لە ساڵی ١٢٨٣، مەنگوو-تیمور بە موسوڵمان بوو. لە ساڵی ١٢٨٥، تالیبۆگا و نۆگا ھێرشیان کردە سەر ھەنگاریا. لەکاتێکدا نۆگا سەرکەوتوو بوو لە زاڵبوون بەسەر سلۆڤاکیا، تالیبۆگا لە باکووری چیاکانی کارپاتی گیریان خواردبوو. سەربازەکانی تالیبۆگا لەشوێنی ئەو گالیزیا و ڤۆلینایان تاڵان کرد. لە ساڵی ١٢٨٦، تالیبۆگا و نۆگا ھێرشیان کردە سەر پۆڵەندا و وڵاتەکەیان وێران کرد. لە کاتی ھەڵمەتێکی سزایی دژ بە سیرکاسییەکان، تالابوگا ڕقی لە نۆگای بوو، کە پێیوابوو لە کاتی داگیرکردنیھەنگاریا و پۆڵەنداپشتگیرییەکی پێویست بۆ دابین نەکردبوو. تالیبۆگاش بەرەنگاری نۆگا بووەوە، بەڵام لە کودەتایەکدا شکستی ھێنا و لە ساڵی ١٢٩١ بە تۆکتا شوێنی گرتەوە.

ھەندێک لە میرەکانی ڕووس سکاڵایان لەسەر دیمیتری کرد لەلایەن تۆکتا. میخائیل یەرۆسلاڤچ بانگھێشت کرا بۆ بەردەم نۆگا لە سارای، و دانیالی مۆسکۆ ئامادە نەبوو. لە ساڵی ١٢٩٣، تۆکتا هێرشێکی وەکو سزا ناردە سەری بە ڕێبەرایەتی براکەی دیودێن بۆ ڕووسەکان وبۆ بیلاڕوس بۆ سزادانی ئەو سەرکوتکەرانە. ١٤ شاری گەورەی تاڵان کرد، لە کۆتاییدا دیمیتری ناچار کرد دەست بەرداری دەسەڵات بێت. نۆگا بەم کردارە یەکلایەنە تووڕە بوو، لە ساڵی ١٢٩٣ خێزانی نارد بۆ تۆکتا بۆ ئەوەی بیخاتەوە بەرپرسیار. لە ھەمان ساڵدا، نۆگا سوپایەکی نارد بۆ سێربیا و پادشاکەی ناچار کرد بھێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی. نۆگا بەدەست تۆکتا دەکوژرێت لە ساڵی ١٢٩٩ لە کاگتامیلک نزیک دنیاپەر. کوری نۆگا چاکای بۆلگاری کە دوای مردنی باوکی وەکو ئیمپراتۆر فەرمانڕوای کرد لە بولگاریای دوای ئەویش دەکوژرێت بەدەست تیۆدۆرە سڤەتۆسلاڤ لەسەر فەرمانی تۆکتا.

ئاشتی گشتی لە نێوان ساڵانی(١٢٩٩ و ١٣١٢)[دەستکاری]

دابەشبوونی ئیمپراتۆرییەتی مەنگۆلی، لەگەڵ ھۆردی زێڕین بەڕەنگی زەرد.
ئیمپراتۆرییەتی بولگاریا ھێشتا لەژێر دەسەڵاتی مەنغۆلەکان بوو لە ساڵی ١٣٨٨.

لە ساڵانی ١٣٠٠ بۆ ١٣٠٣ وشکە ساڵییەکی سەخت لە ناوچەکانی دەوروبەری دەریای ڕەش ڕوویدا. ھەرچۆنێک بێت کێشەکان یەکلایی بۆوەوە بە زاڵ بوون یەک تاکە ھێز و بارودۆخی ھۆردی زێڕین بە خێرایی بەرەو باشتر ڕۆیشت لەژێر فەرمانڕەوایی تۆکتا. دوای شکست خواردنی دەسەڵاتی نۆگا خان، ھەروەھا شوێن کەوتووەکانی ڕایان کرد بۆ پۆدۆلیا یان لەژێر خزمەتی تۆکتا مانەوەو بە نۆگا ھۆرد ناسران. ڕاپۆرتێک گەیشتە ڕۆژئاوای ئەورووپا کە تۆکتا زۆر باش بوو بۆ مەسیحییەکان (دیانەکان).[١٦][١٧] لە ساڵی ١٣٠٤، باڵیۆزەکانی فەرمانڕەوایانی مەنغۆلیای ئاسیای ناوەڕاست و یۆون پێشنیاری ئاشتی گشتییان بە تۆکتا ڕاگەیاند. تۆکتا دەستبەجێ سەروەریی ئیمپراتۆری یۆون-ی ئیمپراتۆری تێمور ئۆلیوتو وەرگرت، و ھەموو یامەکان (نامەبەر) و تۆڕەکانی بازرگانی لە سەرانسەری خانەکانی مەنغۆلی کراوە. تۆکتا ئاشتی گشتی لەنێوان خانەکانی مەنغۆلی بۆ شازادەکانی ڕوسی لە کۆبوونەوەکە لە پێریاسلاڤڵ نیشاندا. کاریگەریی یۆیان وا دەرکەوت لە ھۆردی زێڕین زیادی کردوە چونکە ھەندێک لە دراوەکانی تۆکتا نووسینی 'فەگس-پا'یان تێدابوو. تۆکتا نەخۆش دەکەوێت و لە ساڵی ١٣١٣ و گیانی لەدەستدا.

ڕێچکەی موسوڵمانایەتی[دەستکاری]

ئۆز بێک خان (١٣١٣–١٣٤١)[دەستکاری]

دیمیتری تۆڵەی مردنی باوکی دەکاتەوە لە ئۆردۆ (پاشا)ی ئۆزبێک خان، یوری دەکوژێت.
ناوچەکانی ھۆردی زێرین لەژێر دەسەڵاتی ئۆز بێگ خان.

دوای ئەوەی ئۆز بێگ خان لە ساڵی ١٣١٣ دەستی بەسەر تەختی پاشایەتیدا گرت، ئایینی موسوڵمانایەتی وەک ئایینی دەوڵەتی پەیڕەو کردو وەری گرت. لە ساڵی ١٣١٤ مزگەوتێکی گەورەی لە شاری سوڵخات لە کریمیا دروست کرد و ئایینی بوودا و ئایینی شەمانی لە نێوان مەغۆلەکان لە ھۆردی زێڕین قەدەغە کرد. لە ساڵی ١٣١٥، ئۆز بێگ بە سەرکەوتوویی دانیشتوانی ھۆردی زێرینی بە موسوڵمان کرد و شازادەکانی جۆچید و لامی بوودی کوشت کە دژی ڕەوتی ئایینەکە بوون. ئۆز بێگ، کە کۆی گشتی سوپاکەی زیاتر بوو لە ٣٠٠٬٠٠٠، چەندین جار ھێرشی کردە سەر تراسیا بۆ یارمەتیدانی شەڕی بولگاریا دژی بەیزەنتیم و سێربیا لە سەرەتای ساڵی ١٣١٩. ئیمپراتۆرییەتی بەیزەنتین لەژێر دەسەڵاتی ئاندرۆنیکۆس دووھەمی پالیۆلۆگۆس و ئاندرۆنکۆس سێیەم ھێرش کرا سەری لەلایەن ھۆردی زێڕین لە ساڵانی ١٣٢٠ بۆ ١٣٤١، تاوەکو بەندەری بایزەنتینی ڤیچین ماکاریا داگیر کرا. پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتی بەیزەنتین بەسترا بۆ ماوەیەکی کورت، دوای ئەوەی ئۆز بێگ ھاوسەرگیری لەگەڵ کچی نایاسایی ئاندرۆنیکۆس سێیەم کرد، کە دواتر بە بایالون ناسرا. لە ساڵی ١٣٣٣ ڕێگای پێدرا سەردانی باوکی بکات لە ئەستەنبوڵ بەڵام بۆ ھەرگیز نەگەڕایەوە، بە ئاشکرا لە ترسی ئەوەی ناچار بکرێ تا ببێ بە موسوڵمان.[٨٦] سوپای ئۆز بێگ بۆ چل ڕۆژ لە ساڵی ١٣٢٤ شاری ترەیسیای(بەیزەنتین)یان تاڵان کرد وە هەروەها بۆ جارێکی تریش تاڵانیان کرد لە ساڵی ١٣٣٧. ساڵی ١٣٣٠دا لە ئەنجامی هێرشە کردن ٣٠٠٬٠٠٠ دیلیان گرت و بەکۆیلەیان کردن.[١٨] ، ئۆز بێگ لە ساڵی ١٣٣٠ دا، ١٥،٠٠٠ ھەزار سەرباز نارد بۆ سێربیا بەڵام شکستی ھێنا.[١٩] بە پاڵپشتی ئۆز بێگ، بەشاراب یەکەمی ڤالاکیا لە ساڵی ١٣٣٠ دەوڵەتێکی سەربەخۆی ھەنگاریای ڕاگەیاند.

داڕووخانی ھۆردی زێڕین[دەستکاری]

ئاژاوەی گەورە (١٣٥٩–١٣٨١)[دەستکاری]

شەڕی کولیکۆڤۆ لە ساڵی ١٣٨٠

لە ساڵی ١٣٦٢، ھۆردی زێڕین دابەش کرا لەنێوان کێلدی بێگ لە سارای و بوڵەت تێمیر لە ڤۆڵگا بولگاریا و عەبدوڵا لە کریمیا. لەھەمان کاتدا دوای جەنگی ئاوی شین لە ساڵی ١٣٦٣ شازادەی لیتوانیا ھێرشی دەکاتە سەر ڕۆژئاوای ھۆردە زێڕین و کیێڤ و پۆدۆلیایای داگیر دەکا..[٢٠]

داگیرکردنەکانی ڕووسیا[دەستکاری]

پادشایەتی ڕووسیا لە ساڵی ١٥٥٢دا خانەکانی کازان -ی داگیرکرد، وەلە ساڵی ١٥٥٦دا خانەکانی ئەستراخان داگیرکرد و لە ساڵی ١٥٨٢دا خانەکانی سیبیریای داگیر کرد. تەتەرەکانی کریمیا وێرانکارییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا لە باشووری ڕووسیاو ئوکراینا و پۆڵەندا لە سەدەی ١٦ و سەرەتای سەدەی ١٧ بەڵام نەیانتوانی ڕووسیا تێکبشکێنن یان مۆسکۆ داگیر بکەن. خانەکانی کریمیا لەژێر باڵی عوسمانییەکاندا پارێزراو بوو تا لە ٨ی نیسانی ١٧٨٣ سەردەمی کاترینی مەزن ھات. ئەو ماوەیەکی باش ودرێژخایەن بوو بۆ ویلایەتەکانی جێگرەوەی ھۆردی زێڕین.

باجەکان[دەستکاری]

ھۆردی زێڕین و ڕووسییەکانی لە ساڵی ١٣١٣ لەژێر دەسەڵاتی ئۆز بێگ خان
ئەسکەندەر نیڤسکی و شامانێکی مەغۆل

ھاووڵاتیانی ھۆردی زێڕین خەڵکی ڕوس، ئەرمەنەکان، جۆرجیانەکان، سیرکاسییەکان، ئالانەکان، یۆنانییەکانی کریمیا، گووەتەکانی کریمی، بولگارییەکان و ڤاڵچەکان دەگرتەوە. ئامانجی دەسەڵاتدارانی تەتەرەکان لە ھۆردی زێڕین لە خاکە داگیرکراوەکان ئەوە بوو دزینی مندالانی ڕەگەز نێر تەمەن ١٠ وسەرووتر و ڕاھێنانیان بۆ بەدەستھێنانی سەرباز بۆ سوپا و لایەنی دارایی بە داواکردنی باج لە ھاووڵاتیانەوە.

سەرچاوەکان و تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The History and Culture of the Golden Horde (Room 6)". The State Hermitage Museum, Sankt Petersburg. Retrieved 21 March 2020.
  2. ^ Perrie, Maureen, ed. (2006). The Cambridge History of Russia: Volume 1, From Early Rus' to 1689. Cambridge University Press. p. 130. ISBN 978-0-521-81227-6.
  3. ^ "рЕПЛХМ гНКНРЮЪ нПДЮ - НЬХАЙЮ РНКЛЮВЮ 16 ЯРНКЕРХЪ (мХК лЮЙЯХМЪ) / оПНГЮ. ПС - МЮЖХНМЮКЭМШИ ЯЕПБЕП ЯНБПЕЛЕММНИ ОПНГШ". Proza.ru. Retrieved 2014-04-11.
  4. ^ Ostrowski, Donald G. (Spring 2007). "Encyclopedia of Mongolia and the Mongol Empire, and: The Mongols and the West, 1221–1410, and: Daily Life in the Mongol Empire, and: The Secret History of the Mongols: A Mongolian Epic Chronicle of the Thirteenth Century (review)". Kritika: Explorations in Russian and Eurasian History. Project MUSE. 8 (2): 431–441. doi:10.1353/kri.2007.0019.
  5. ^ May, T. (2001). "Khanate of the Golden Horde (Kipchak)". North Georgia College and State University. Archived from the original on December 14, 2006.
  6. ^ Spinei, Victor (2009). The Romanians and the Turkic Nomads North of the Danube Delta from the Tenth to the Mid-Thirteenth Century. Brill. p. 38. ISBN 978-90-04-17536-5.
  7. ^ Edward L. Keenan, Encyclopedia Americana article
  8. ^ Grekov, B. D.; Yakubovski, A. Y. (1998) [1950]. The Golden Horde and its Downfall (بە ڕووسی). Moscow: Bogorodskii Pechatnik. ISBN 978-5-8958-9005-9.
  9. ^ "History of Crimean Khanate". Archived from the original on 2009-01-06. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.(بە ئینگلیزی)
  10. ^ Sinor, Denis (1999). "The Mongols in the West". Journal of Asian History. Harrassowitz Verlag. 33 (1): 1–44. JSTOR 41933117.
  11. ^ Biran, Michal (2013). Qaidu and the Rise of the Independent Mongol State In Central Asia. Taylor & Francis. p. 52. ISBN 978-1-136-80044-3.
  12. ^ Man, John (2012). Kublai Khan. Transworld. p. 229. ISBN 978-1-4464-8615-3.
  13. ^ Saunders, J. J. (2001). The History of the Mongol Conquests. University of Pennsylvania Press. pp. 130–132. ISBN 978-0-8122-1766-7.
  14. ^ Rashid al Din-II Successors (Boyle), p. 897
  15. ^ Byzantino Tatarica, p.209
  16. ^ Ptolomy of Lucca Annales, p.237
  17. ^ DeWeese, Devin (2010). Islamization and Native Religion in the Golden Horde: Baba TŸkles and Conversion to Islam in Historical and Epic Tradition. Penn State Press. p. 99. ISBN 978-0-271-04445-3.
  18. ^ Mihail-Dimitri Sturdza, Dictionnaire historique et Généalogique des grandes familles de Grèce, d'Albanie et de Constantinople (Great families of Greece, Albania and Constantinople: Historical and genealogical dictionary) (1983), page 373
  19. ^ Jireuek Bulgaria, pp. 293–295
  20. ^ Atwood 2004.

کتێبخانە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • بۆریس گرێکۆڤ و ئەسکەندەر یاقوبۆڤسکی، ھۆردی زێڕین و کەوتنەکەی
  • شێلا پێین، The Golden Horde: From the Himalaya to the Mediterranean, Penguin Books، ١٩٩٨.
  • جۆرج ڤێرنادسکی، مەنگۆلییەکان و ڕووسیا
  • ھۆردی زێڕین، FTDNA