عەبدوللەتیف ئەحمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search




باوکی عەبدولحەق
ناو: باوکی عەبدولحەق
ناوی تەواو: عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٩٦٩
شوێنی لەدایکبوون: کوردستان
بیروباوەڕ: سوننە سەلەفی
بواری کردوکۆش: زانستی شەرعی

ناوی تەواوی عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەریەکەوە بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی، وە ھەر لەو ماوەیەدا لای کۆمەڵێک زانا و شێخی ناودارو بەڕێز زانستی شەرعی خوێندووە.


ژیانی مناڵی[دەستکاری]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

شوێنی نیشتەجێبوون[دەستکاری]

ئێستا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و پیژنویژو وتارخوینی مزگەوتی بەھەشتە

مامۆستاکانی[دەستکاری]

  1. . زانا و شارەزا بەزانستەکانی قورئان و جۆرەکانی خوێندنی قورئان شێخ حوسێن عەشیش لەسوودان.
  2. . زانا و فەقیھ و شارەزا شێخ جەمیل سەبری لە شاری تەعز لە وڵاتی یەمەن.
  3. . زانا و فەرمودەناس شێخ سامی عەرەبی لە شاری سەنعا لە وڵاتی یەمەن.
  4. . زانا زانا وو فەرمودەناسی وڵاتی یەمەن شێخ موقبەل ھادی وادعی کە خاوەن سەنتەرێکی گەورەی زانستی شەرعیە بەناوی (دار الحدیث).

نزیکەی دوو ساڵ لای ئەم مامۆستایانەی بووە:

  1. . زانا و فەقیھ و شارەزا شێخ عەبدولڕەحمان عودەتی لە وڵاتی یەمەن.
  2. . زانا و شارەزا لە بواری عەقیدەو بیرو باوەڕ شێخ یەحیا حەجوری لە وڵاتی یەمەن.

وە ھەروەھا لە دەرسی زۆرێک لە زانایانی تریش بەشداری کردووە، لەوانە:

  1. . زانا و پێشەوای ئەھلی سوننە شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی پاز.
  2. . زانا و پێشەوای پایە بەرز شێخ موحەممەد عوسەیمین.
  3. . زاناو پێشەوای پایە بەرز شێخ ساڵەح فەوزان.
  4. . زاناو پێشەوای پایە بەرز شێخ عەبدولموحسن بەندەر.
  5. . زانای پایە بەرز شێخ ساڵەح لوحەیدان.
  6. . زاناو فەرمودە ناس و پێشەوا شێخ ڕەبیع مەدخەلی، وە زۆرێکی تریش لە زانایان.

لەو زانا بەڕێزانەی کە (ئیجازەی عیلمی) یان پێداوە[دەستکاری]

  1. . زانای فەرمودە ناس {{عەرەبی|شێخ مقبل بن ھادی الوادعی لە وڵاتی یەمەن.
  2. . زاناو فەرمودە ناسی کورد زوبان{{عەرەبی|شێخ حمدی بن عبدالمجید السلفی لە کوردستانی عێراق.
  3. . زاناو فەرمودەناس{{عەرەبی|شێخ ربیع بن ھادی المدخلی لە شاری مەککەی پیرۆز.
  4. . زانای بەڕێز شێخ عبيد بن سليمان الجابري مامۆستای زانکۆی ئیسلامیی مەدینەی پیرۆز.

پەیوەندی لەگەڵ ژنی ھاوسەرداردا[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠١٦دا، بڕێک گرتەی دەنگی بڵاو کرایەوە کە تێیدا عەبدوللەتیف لەگەڵ ژنێکی ھاوسەرداردا بە شێوازێکی ڕۆمانسیانە قسەی دەکرد. ئەم گرتە دەنگییە لە کۆمەڵگای کوردیدا تەقایەوە. دواتر عەبدوللەتیف لە ڕوونکردنەوەیەکدا گرتە دەنگییەکانی بە دەستکاری کراو زانی و وتی کە ھیچ شتێکی ناشەرعی لە نێوان ئەو و ژنەکەدا ڕووی نەداوە.[١] ژنەکە کە قوتابیی عەبدوللەتیف بووە، پێشتر لەگەڵ پیاوێک ژیانی ھاوبەشی بووە و دواتر لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە و مێردی بە عەبدوللەتیف ئەحمەد کردووە.[٢] شیاوی باسە عەبدوللەتیف پێشتر خۆی دوو ژنی ھەبووە.[٣]

ئەو کەسانەی تەزکیەیان کردووە[دەستکاری]

  1. . لە لایەن موفتی گشتیشێخ عبدالعزيز بن عبدالله بن بازتەزکیە کراوە بۆ قەبوڵ بوونی لە زانکۆی (محمد بن سعود) بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لەم زانکۆیە، ئەمەش بە کیتابی ژمارە (١١٣٧٠٨) لە ڕێکەوتی (٢٠/١٠/١٤١٩)ی کۆچی.
  2. . زاناو فەرمودە ناس شێخ مقبل بن ھادی الوادعی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت لە ڕێکەوتی (١٨/رەبیعی یەکەمی ١٤١٩) تەزکیەی کردووە کە تێیدا دەربارەی مامۆستا دەڵێت: (یەکێکە لە قوتابیانی عیلم لای ئێمە لە دەماج، وە ئەو خاوەنی خو ڕەشتێکی چاک و ئاکارێکی بەرزە).
  3. . زاناو فەرمودەناس شێخ ربیع بن ھادی المدخلی خوا بیپارێزێت لە ئامۆژگاریەکیدا کە ئاڕاستەی قوتابیانی عیلمی دەکات لە عێڕاقدا بەشێوەیەکی گشتی تەزکیەی مامۆستای بەڕێز دەکات و دەڵێت: (سوپاسی خوای گەورە بکەن لەسەر ئەوەی کەوا بۆی ئاسان کردوون کە قوتابخانەیەکی سەلەفیتان ھەبێت لە ڕووی عەقیدەو مەنھەجەوە، کە ئاڵای سوننەتی ھەڵگرتووە بە مەنھەجە ڕاست و دروستەکەی، پاشان بەھۆی کەسانی دڵسۆزی خۆتان لە ئەھلی عیلم و زانایان، وە لە سەرووی ھەموویانەوە شێخ و زانای بەڕێز باوکی عبدالحق الکردی کە من لە زوەوە ناسیومە کە بەڕاستی حەقی خۆش دەوێت و بیر تیژو زیرەکەو شوێن مەنھەج و ڕێبازی پێشینە چاکەکان -السلف الصالح- کەوتوە، وە وام ناسیوە کە خاوەن فیقھو شارەزاو چاکەو قیامەتی ھەڵبژاردووە بەسەر دنیاو خۆشیەکانیدا، بۆیە قەدرو ڕێزی ئەم پیاوە بزانن، وە ئەوو قوتابخانە سەلەفیە پاکەکەتانەوە بە خرێکانتان بگرن).

وە شێخی بەڕێز لە ئامۆژگاریەکانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: (بەڕاستی پێم ڕاگەیەنراوە کە لەوێ خەڵکانێک ھەن تانەو تەشەر لە قوتابخانەکەو شێخی بەڕێز باوکی عبدالحق دەدەن، وە تۆمەتی حزبایەتیان دەدەنە پاڵ، وە ئێمە بەو کەسانە دەڵێین کە تانەو تەشەر دەدەن: تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، وە ڕێگای دوژمنانی مەنھەجی سەلەفی مەگرن، ئەوانەی کەوا کۆمەڵێکی سەلەفی دەبینن کە دەستیان گرتووە بە قورئان و سوننەتەوە، وە ھەروەھا ڕێز لە زانایان دەگرن، ئەوا تانەی حزبایەتی لەو کۆمەڵە پیرۆزە دەدەن، وە بیریان چۆتەوە کە کۆبونەوە لەسەر حەق و ھاوکاری کردن لەسەر چاکەو لە خوا ترسان ئەوە ئەو کارەیە کە خوای گەورە بە شەرعی داناوە، وە پێغەمبەران و شوێن کەوتوانیان و یارمەتی دەرانیان لەسەری بوون). وە ھەروەھا شێخی بەڕێز لە تەزکیەیەکی دەنگی تۆمارکراوداو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دەربارەی مامۆستای بەڕێز دەڵێت: (بەڕاستی لە تۆدا ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی و بێگەردیم بەدی کردووەھەتا ئەم ڕۆژەی کە ئێمە تیاداین، وە دان دەنێم بەوەدا کە بەڕاستی تۆ خاوەن عەقڵ و ژیری و زانست و فەزڵێکی زۆریت سوپاس بۆ خوا، وە داواکارم کە خوای گەورە نمونەی تۆ زیاد بکات).

  1. . وە ھەروەھا شێخ أحمد الزھرانی کە یەکێکە لە قوتابیە پێشەنگەکانی شێخ ربیع کە چەند کەسێک لە عێڕاقەوە تەلەفۆنی بۆ دەکەن ئەویش بەم شێوەیە ئامۆژگاریان دەکات و دەڵێت: (دوو کەس ھەن کە تێر نابن، ئەوانەی بە دوای عیلم و زانستی شەرعیدا دەگەڕێن، وە ئەوانەش کەوا طالبی دنیان، ئەوەی کە بە دوای دنیادا دەگەڕێت بەردەوام دەیەوێت ماڵێکی زۆر کۆبکاتەوە، وە بۆیە لەسەر قوتابیانی عیلمیش پێویستە کەوا سور بن و بەردەوام بن لەسەر وەرگرتنی زانستی شەرعی، وە لە کەسانی جێگای سیقەو متمانەو سەلەفی و ڕاستگۆ وەری بگرن، وە ئێوە کەسێکتان لایە کە زۆر لە من باشترو چاکترە، وە ھەروەھا زۆر لە من شارەزاترە، من وای دەبینم وە شێخمان شێخ ربیع بن ھادی المدخلی خوا بیپارێزێت تەزکیەی کردووە، کە ئەویش شێخ ئەبو عبدالحق الکردیە، داواکارم لە خوای گەورە کە شارەزای بکات و سەرکەوتوویی بکات وە ھەروەھا سەری بخات بەسەر دوژمنانیدا).

پاشان ئەو کەسانە دەیانەوێت کەوا چەند پرسیارێک لە شێخ أحمد الزھرانی بکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوەو دەڵێت: (واللە داوای لێ بوردن دەکەم، وە من پێم وتن کە من شێخ نیم بەڵکو خۆشەویست و شوێن کەوتوویی زانایانم، ئێوە شێخ (ئەبو عبدالحق) تان لایە کە شێخ ربیع تەزکیەی کردووەو وتویەتی: زاناو شارەزایە، ئایا ئێوە ئەمەتان بەس نیە؟ کە خێرو بەرەکەتێکی زۆری تیادایە). پاشان و لە دوای وەرگرتن و فێربوونی زانستی شەرعی لای زانایان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئازیزو وەک پێش نوێژو وتار خوێن لە مزگەوتی گەورەی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، دواتر بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا دەستی کردەوە بە خوێندن و توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی ماجستێر تەواو بکات بە پلەی نایاب پاشان لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیرا بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی و وە بە پلەی نایاب تێزی دکتۆراکەی وەرگرت.

بڵاوکراوەکانی بەزمانی کوردی[دەستکاری]

  1. . خواپەرستی نەک شەخص پەرستی.
  2. . تێکۆشان لە پێناوی خوادا.
  3. . چیرۆکی مەسیحی دەججال.
  4. . نیشانەی ئەھلی بیدعە لەکەدار کردنی مامۆستایانی شوێنکەوتەی سەلەفی صالحە.
  5. . گفتو گۆیەکی ئاشکراو ھێمنانە لەگەلڕ مامۆستا سەید ئەحمەدی یەکگرتوو.
  6. . سەلەفیەت درێژ بونەوەیەکی سروشتی ئیسلامە نەک گروپێکی تازە دامەزراو.
  7. . حەج و عومرە فەزڵ و چۆنیەتی و حوکمەکانی.
  8. ھەروەھا خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێگای ڕاست) ە
  9. . بەریوبەری کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری لەسەرتەرەدودی(12521 V)نیل سات٠

بڵاوکراوەکانی بەزمانی عەرەبی[دەستکاری]

  1. اقتضاء القصر للتوحيد في القرآن المجيد، رسالة ماجستير.
  2. الجهود اللغوية لتقرير العقيدة السلفية، رسالة دكتوراه.
  3. براءة السلفية وأتباعها من التفجيرات وأنصارها.
  4. تحذير أهل السنة من الوقوع في الفتنة.
  5. الأقوال السنية في منع الدراسة عند الجمعيات الحزبيه.
  6. حكم دراسة أهل السنة في الجامعات.
  7. فضل الصيام وأحكامه.
  8. الترتيبات البتوينية للمنظومة البيوقونينة.
  9. ترتيب متن العقيدة الطحاوية.
  10. الشرح المهذب لمتن العقيدة الطحاوية المرتب.
  11. الأيمان بالله، کە کراوە بە مەنھەجی خوێندن بۆ قۆناغی دووەم (بەشی علوم القرآن) لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی تکریت.

وە ھەروەھا دامەزرێنەری قوتابخانەی (سوننە)یە بۆ زانستی شەرعی لە شاری (عەلەمی) پارێزگای تکریت.

بەرھەمەتۆمارکراوەکانی بەزمانی عەرەبی[دەستکاری]

  1. . كتاب التوحيد مع تعليقات قره عيون الموحدين.
  2. . القول السديد على كتاب التوحيد.
  3. . شرح العقيدة الواسطية للهراس.
  4. . شرح العقيدة الطحاويه لابن أبي العز.
  5. . الشرح والإبانة لابن بطة.
  6. . شرح السنة للبربهاري.
  7. . شرح كتاب الإيمان لأبي عبيد القاسم بن سلام.
  8. . قواعد معرفة البدع للجيزاني.
  9. . تسهيل الوصول الى معرفة الأصول.
  10. . الدرر البهية مع شرح الروضه الندية في الفقه.
  11. . منظومة القواعد الفقهية للسعدي.
  12. . الترتيبات البتوينية لشرح المنظومة البيقونية.
  13. . نزهة النظر شرح نخبة الفكر.
  14. . حلية طالب العلم بكر أبو زيد.
  15. . قطر الندى وبل الصدى في النحو.
  16. . عنوان الظرف في فن الصرف.
  17. . الرائد في علم الفرائض.
  18. . تطهير الجنان والأركان عن درن الشرك والكفران.

بەرھەمەتۆمارکراوەکانی بەزمانی کوردی[دەستکاری]

  1. . كشف الشبهات في التوحيد.
  2. . البدعة تعريفها أنواعها أحكامها.
  3. . لمعة الإعتقاد.
  4. . القواعد الأربع.
  5. . كتاب التوحيد (بەشی یەکەم).
  6. . العقيدة الإسلامية.
  7. . شرح العقيدة الواسطيه (بەشی یەکەم).
  8. . تەفسیری جوزئی عەمە.
  9. . متن العقيدة الطحاوية (بەشی دووەم).
  10. . تەفسیری سورەتی الكهف.
  11. . تەفسیری سورەتی الزمر
  12. . تەفسیری سورەتی يس.
  13. . تەفسیری سورەتی نوح.
  14. . تەفسیری سورەتی الفاتحه.
  15. . تەفسیری سورەتی العنكبوت.
  16. . تەفسیری سورەتی قاف.
  17. . تەفسیری سورەتی الصافات.
  18. . تەفسیری سورەتی المعارج.
  19. . تەفسیری سورەتی القلم.
  20. . شرح التحفة السنية.
  21. . شرح تطهير الجنان والإركان عن درن الشرك والكفران
  22. . شرح عنوان الظرف في فن الصرف.
  23. . شرح القواعد الفقهية للسعدي.
  24. . شرح نزهة النظر.
  25. . الأصول من علم الأصول.

میرات[دەستکاری]

بە یەکێ لە ڕابەرانی مەنھەجی سەلەفی کوردستان دائەنرێ، لە ساڵی ٢٠١٢ لە زنجیرە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەسمانی nrt دەرکەوت.

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی تایبەتی عەبدوللەتیف ئەحمەد

  1. ^ ڕووداو:عەبدوللەتیف سەلەفی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکە روونکردنەوە دەدات
  2. ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0805201621
  3. ^ http://www.dwryan.net/direje.aspx?Jimare=2745