کەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئامۆژگاری
خاوەن دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد
وڵات کوردستان ھەرێمی کوردستان
زمان کوردی زمانی سەرەکی و عەرەبی و بادینی و هەورامی و تورکمانی
ناوچەی وەشان ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەورووپا، ئاسیا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی
ماڵپەڕ http://amozhgary.tv/
دەستکەوتن
سەتەلایت
نایل سات ١٢٥٢١ V

کەناڵی ئامۆژگاری (بەعەرەبی : النصیحة)، کەناڵێکی کوردی سەربەخۆیە و تایبەتە بەبابەتە ئیسلامییەکان لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی و سوننەت.

کەنالی ئامۆژگاری[دەستکاری]

کەناڵی ئامۆژگاری، کەناڵێکی سەربەخۆیە ،نوسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانیە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد.

نزیک مزگەوتی بەهەشت

دامەزراندن[دەستکاری]

کەنالی ئامۆژگاری سەرەتا یەکەم پەخشی لە ٥ی ئایاری ٢٠١٣ دا دەست پێکرد بە ناوی کەناڵی مینبەری ئەسەر دواتر گۆڕدرا بۆ کەنالی ئامۆژگاری لە سەر پێشنیاری چەند مامۆستایەک.

ئامانج[دەستکاری]

بانگەواز کردن بۆ ئایینی ئیسلام و بەو شیوەیەی کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵە بەرێزەکانی لە سەر بوون.

بابەتەکانی[دەستکاری]

بابەتەکانی بریتین لە قورئان، فەرموودە، وتەی زانایان، وتار و دەرسی زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سوننەو جەماعە .

بەرنامەکانی[دەستکاری]

  1. قورئانی پیرۆز
  2. وتاری مامۆستایان
  3. گوزەرێک بەناو وتارەکاندا
  4. بەرنامەی زانستی تەجوید
  5. بەرنامەی ئیسلام چارەسەرە
  6. بەرنامەی خێزان لە ئیسلام
  7. بەرنامەی دیداری تایبەت
  8. ئامۆژگاری و فەرموودە و وتەی زانایان
  9. بابەتی منداڵان
  10. بەشی راستەو خۆ
  11. وانەی شەرعی مامۆستایان
  12. بابەتی تورکمانی - هەورامانی - کرمانجی -ئێستە بەردەستە

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەری کەناڵی ئامۆژگاری