کوردەکان لە کازاخستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کوردەکانی کازاخستان
کوردە کازاخییەکان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٣٨٢٥٢ (%.،٢)
(سەرژمێری ٢٠١١)[١]
٤٦٠٠٠[٢]–١٥٠٠٠٠[٣]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاو
پارێزگای ئەلماتی, پارێزگای جامبیل, پارێزگای کازاخستانی باشوور[٤][٥]
زمانەکان

کازاخی, کوردی, ڕووسی[٤]

ئایین

بە شێوەیەکی بەرچاو ئیسلام, کەمینە: ئایینی مەسیحییەت، ئایینی جوولەکە و بوودیزم

مەبەست لە کوردەکان لە کازاخستان، ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی کازاخستانن و لە بنەچەدا کوردن. بەپێی تازەترین سەرژمێری کازاخیی لە٢٠١١دا، دانیشتوانی کورد ٢٨٣٢٥ یان ٠،٢%ی دانیشتوانە، بەڵام بەپێی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردیی کازاخستان، مەلیکشا گاسنۆڤ ژمارەیان بە ٤٦٠٠٠ لەقەڵەمدەدات چونکە گالێ کورد خۆیان بە تورک و ئازەربایجانی پۆلدەکەن. زۆربەی دانیشتوانە کوردەکەی کازاخستان ڕاگوێزرابوون لە ئەرمەنستان، گورجستان و ئازەربایجان لەلایەن ستالینەوە.ساڵانێک دواتر، کوردەکان کۆچیانکرد لە قرغیزستان و ئۆزبەکستان بۆ کازاخستان.

لەو شارانەی کە دانیشتوانێکی کوردی بەرچاوی تیادا نیشتەجێیە، وێژەی کوردی و زمانی کوردی لە خوێندنگا ناوەندی و سەرەتاییەکاندادەخوێنرێ. لە گوندی کەشکەبولاکدا، خوێندکارە کوردەکان دەتوانن کوردی بخوێنن لە پۆلی ١٢وە. لە ١٩٩٠وە، کوردەکانیش ڕۆژنامەی خۆیان هەبووە بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان.

ئایین[دەستکاری]

ڕاگواستن و کۆچکردن[دەستکاری]

کوردەکان ڕاگوێزران بۆ ئاسیای ناوەند دوو جار لە قەوقازەوە. یەکەم ڕاگواستن لە ١٩٣٧دا بوو کە ستالین کوردەکانی نەخچیوانی ڕاگواست، و دووەم ڕاگواستن لە ١٩٤٤دا بوو لە گورجستان. ستالین لە داگیرکاری تورکەکان دەترسا و نەیدەتوانی پشت بە کوردەکان ببەستێ، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر لە کوردەکان خرمەتیان دەکرد لە سوپای سۆڤییەتدا. زۆریان مردن لە سەروبەری ڕاگواستنەکەدا.

دوای تەنگەژەی ئۆش لە دۆڵی فەرغانە لە نێوان قیرغیزەکان و ئۆزباکەکاندا، زۆر کورد کۆچیانکرد بۆ کازاخستان.



Circle frame.svg

ئاینی کوردە کازاخییەکان[١] ██ ئیسلام (98.3%)██ ئاینی مەسیحییەت (0.57%)██ بێ باوەڕی و بێدین (0.7%)██ هیتر و ڕانەگەیەنراو (0.39%)██ ئایینی جوولەکە (0.02%)██ بوودیزم (10.0%)


دیارترین کازاخستانی بەڕەگەز کورد[دەستکاری]

نادر نادیرۆڤ


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا "Table 4.1.1 Population by individual ethnic groups" (PDF). Government of Kazakhstan. stat.kz. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٠٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  2. ^ "Kazakhstan: Ethnic Minorities Guaranteed Seats In Parliament". Radio Free Europe Radio Liberty. 27 June 2007. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  3. ^ "Kazakhstan: A paradise for ethnic minorities". Kurdish Media. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا Ustina Markus, Didar Kassymova, Zhanat Kundakbayeva (2012). Historical Dictionary of Kazakhstan. پەڕە 166. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  5. ^ People Without a Country: The Kurds and Kurdistan. پەڕە 203. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.