ئامراز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامرازدانێکی ئەمڕۆیی
ئامرازە بەردینەکانی پێشمێژوو کە زۆرتر لە ١٠٬٠٠٠ ساڵ تەمەنیانە و لە ئەشکەوتێک لە فەڕەنسا دۆزراونەتەوە

ئامراز (لە پاڵەوییەوە: ئەبزار)[١] بریتییە لە ھەر چەشنە بابەتێکی ماددی کە لە گەییشتن بە ئامانج یاریدەری بەکارھێنەرەکەی بێ، بەتایبەت ئەگەر لە پرۆسەکەدا مەسرەف نەبێ، واتە لێی کەم نەبێتەوە. یەکەم جار کە مرۆڤ ئامرازی بەکارھێنا ئەگەڕێتەوە بۆ میلیۆنان ساڵ لەمەوبەر، ھەروەھا، ئەوەش بینراوە کە ھەندێ لە گیانلەبەرانی تر لە ئامرازگەلی سادە و ساکار کەڵک وەربگرن.

ئامرازەکان لە بوارە جیاجیاکاندا ناوی جیایان ھەیە: «ئامێر»، «مەکینە»، «کەرەستە»، یا «دەزگا». بە کۆی گشت ئەو ئامرازانەی بۆ گەیشتن بە ئامانجێک پێویستن ئەڵێن «کەلوپەل». بە زانستی دروستکردن، دابینکردن و بەکارھێنانی ئامرازەکانیش ئەڵێن تەکنۆلۆژیا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ عەلی نانەوازادە، فەرھەنگی ھەرمان، بەرگی یەکەم، لاپەڕەی ١٢٨

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • The dictionary definition of ئامراز at Wiktionary
  • میدیای پەیوەندیدار بە Tools لە ویکیمیدیا کۆمنز