ئاژانسی ھەواڵی ژن
ئاژانسی ھەواڵی ژن یان ژنھا (بە تورکی: Jin Haber Ajansı - JINHA، بە ئینگلیزی: Jin News Agency) ھەواڵنێرییەکی تایبەت بە ژنان بوو کە ناوەندی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بوو. ئەم ھەواڵنێرییە لە ٨ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ی زایینی دامەزرابوو و یەکەمین ھەواڵنێریەک لە تورکیادا بوو کە نووسەران و کارمەندەکانی بەتەواوی ژن بوون.[١] ئاژانسی ھەواڵی ژن لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەپێی یاسای ژمارەی ٦٧٦ی تورکیا داخراو.[٢] ناوی ئاژانسەکە ژنھا لە وشەی کوردیی ژن وەرگیراوەتەوە و ژنانی کوردی باکوور ڕۆڵی ھەرە کاریگەریان لە دامەزرانی ھەبوو.[١][٢]
ئامانجی ژنھا ئەوە بوو کە زمانی پیاوانە و نێرینەی میدیایی فەرمی بشکێنێت و زۆرتر ھەواڵەکانی ژنان لە پێنووسی ھەواڵنێرانی ژن کۆ و بڵاو بکاتەوە.[١] لە پێناوی داشکاندنی تێگەیشتنی نێرینە، ناوی دووەمییان سڕاندبوو و بۆ نووسەران تەنیا ناوی بچۆکیان بەکاردەھێناو.[٣]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب بیانێت: یەکەمین ئاژانسی ھەواڵی ژنان: ژنھا (بە تورکی)، نووسراو لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ئ ا بیبیسی: نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی میدیا لەگەڵ ئەم یاسایە چی دەکەن؟ (بە تورکی)، نووسینی خەدیجە کامەر، نووسراو لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ئەڤرەنسەل: ئاژانسی ژنھا ھاوکاری لەگەڵ کارمەندێکی پیاو ئەزموون دەکات (بە تورکی)، نووسینی فاتیح پۆلات، نووسراو لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٦؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.