بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارشێو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی خوانێکی پارشێو، لە ئوردن

پارشێو یان پاشێو (بە عەرەبی: سحور) بەو ژەمە دەوترێت کە موسڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەیخۆن، لە ماوەی مانگی ڕەمەزان، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن. کاتی ئەم ژەمە کۆتاییی دێت لەگەڵ بانگی نوێژی بەیانی. خواردنی ئەم ژەمە لەو کاتە بۆ ئەوەیە کە ڕۆژووگران وزەی پێویست بەدەست بھێنن و بتوانن ڕۆژووەکەیان بگەیەننەسەر.[١]

پارشێو لە دەقە ئیسلامییەکان

[دەستکاری]

لە چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەممەد «د.خ.» باسی پارشێو کراوە. لەوانە:

  • «جیاکەرەوەی ڕۆژووی ئێمە و ڕۆژووی ئوممەتانی خاوەن کتێب (أھل الکتاب) خواردنی پارشێوە.» عەمر کوڕی عاس ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٢]
  • «بەرەکەت لە سێ شت دایە: جەماعەت، و تریت (نانەوڵە)، و پارشێوکردن.» سەلمان ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٣]
  • «ئەم پارشێوە بەرەکەتە خوا پێی بەخشیون، نەکەن لە دەستی بدەن.» عەبدوڵڵای کوڕی عەرس ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٤]
  • «پارشێو کردن خواردنێکی بەبەرەکەتە، نەکەن لەدەستی بدەن، ئەگەر بە خواردنەوەی قومێک ئاویش بێ، چونکە خوای پەروەردگار و فریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەو کەسانەی پارشێو دەکەن.» ئەبوو سەعید خودری ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٥]
  • «پارشێو بکەن ئەگەر بە خواردنەوەی قومێک ئاویش بێت.» ئەنەس ئەمەی گێڕاوەتەوە.[٦][٧]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Suhur»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩.
  2. ^ " فَصْلُ مَا بَیْنَ صیامِنَا وَصیامِ أھْلِ الکِتابِ: أکْلَةُ السُّحُرِ" أخرجە مسلم ڕقم 1096. 66.
  3. ^ " البَّرَکَةُ فی ثَلاثَةٍ: الجَمَاعَة، والثَّریْد، والسُّحُور " أخرجە الطبرانی فی (الکبیر) ڕقم: (6127)، وسندە حسن فی الشواھد.
  4. ^ "إنَّھا بَرَکَةٌ أعْطَاکُم اللھُ إیَّاھَا فَلا تَدَعُوھ" أخرجە النسائی: (4 / 145)، و أحمد: (5 / 270)، وسندە صحیح.
  5. ^ "السُّحُورُ أکْلَةٌ بَرَکَة، فَلا تَدْعُوھُ، وَلَو أنْ یَجْرَعَ أحَدُکُم جُرْعَةً مِنْ مَاءٍ، فَإنَّ اللھَ، وَمَلائِکَتَھُ یُصَلُّونَ عَلی المُتَسَحِّرینَ" أخرجە ابن أبی شیبة: (3 / 8)، و أحمد: (3 / 12) و (3 / 44) من ثلاثة طرق عن أبی سعید الخدری، و یشد بعضھا بعضا.
  6. ^ " تَسَحَّرُوا وَلَوْ بِجُرْعَةِ مَاءٍ " أخرجە أبوو یعلی ڕقم: (3340) عن أنس، وفیە ضعف. ویشھد لە حدیث عبداللە بن عمرو عند ابن حبان ڕقم: (884)، وفیە عنعنة قتادة، فالحدیث حسن.
  7. ^ «حیکمەت لە پارشێو کردن چییە؟ و چاکە و خێرەکەی چۆنە؟ و حوکمەکەی سوننەتە یان واجب؟». وەڵامەکان. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.