فانۆسی ڕەمەزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی فانۆسی ڕەمەزان

فانۆسی ڕەمەزان یەکەکە لە دروشمەکانی ڕەمەزان لەلایەن موسڵمانانەوە بەکاردەهێندرێت و بە تایبەت لەلایەن کۆمەڵگەی موسڵمانی وڵاتی میسڕەوە، هەروەها یەکێکە لەو هونەرە فۆلکلۆریانەی کە سەرنجی هونەرمەندان و زانایانی ڕاکێشاوە و زۆرەک لە ماڵ و شوێنە گشتیەکاندا وەک پارچەیەکی جوانی دیکۆری دادەنێن و یەکەم کەس کە فانۆسی ڕەمەزانیان بەکارهێنا میسرییەکان بوون.

ئەسڵی فانۆس[دەستکاری]

چەندین چیرۆک هەیە لەسەر ئەسڵی فانۆس، یەکەک لەو چیرۆکانە خەلیفەی فاتمیەکان شەوی دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان و دیتنی هیلالی مانگ دەچووە سەر شەقام و منداڵەکان لەگەڵ ئەو دەچوونە دەرەوە لۆ ئەوەی ڕێگاکەی بۆ ڕووناک بکەن. هەر منداڵێک فانۆسی خۆی هەڵگرتبوو و منداڵەکانیش پێکەوە چەند گۆرانییەکی جوانیان دەخوێندەوە بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لە گەیشتنی مانگی ڕەمەزاندا، چیرۆکێکی تر هەیە لەسەر یەکێک لە خەلیفەکانی فاتمی کە دەیویست بە درێژایی شەوەکانی ڕەمەزان شەقامەکانی قاهیرە ڕووناک بێت بۆیە فەرمانی بە هەموو شێخەکانی مزگەوتەکان کرد کە فانۆسەکان هەڵواسن کە مۆم لە ناویاندا دادەندرێت.

فانۆسەکان بە هێمایەکی تایبەتی ڕەمەزان دەمێننەوە بەتایبەتی لە میسر ئەم نەریتە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوە پەڕیوەتەوە و ئێستا منداڵان لە مانگی ڕەمەزاندا فانۆس هەڵدەگرن و دەچنە سەر شەقامەکان و گۆرانی دەبێژن و فانۆسەکان دەجوڵێنن، هەروەها چەند ڕۆژێک پێش ڕەمەزان هەموو منداڵێک دەست دەکات بە چاوەڕوانی کڕینی فانۆسی خۆی و زۆر کەس فانۆسی گەورە و ڕەنگاوڕەنگ لەسەر شەقامەکان و بەردەم خانوو و شوقە و تەنانەت لەسەر دارەکان هەڵواسیوە.

پیشەسازی فانۆس[دەستکاری]

وێنەی یەکەک لە فانۆسە کۆنەکان لە میسڕ

پیشەسازی فانۆس پیشەسازی وەرزی نییە، بەڵام بە درێژایی ساڵ بەردەوام دەبێت، چونکە دروستکەرەکانی داهێنەرن لە داهێنانی شێوە و مۆدێلی جیاوازدا، هەروەها پاراستنیان بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ فرۆشتن پێشکەش بکرێن کە وەرزی بازاڕیە، بۆ ئەم پیشەسازیە شاری قاهیرەی میسر یەکێکە لە گرنگترین شارە ئیسلامییەکان کە ئەم پیشەسازییە تێیدا گەشە دەکات چەند ناوچەیەکی دیاریکراو هەیە وەک ناوچەی ژێر گەڕەکەکە و ئەلئەزهار و ئەلغۆریە و ناوچەی بیرکەتی ئەلفایل لە سەیدە زەینەبی یەکێکە لە گرنگترین ئەو ناوچانەی کە تایبەتە بە دروستکردنی فانۆس.

جۆرەکانی فانۆس[دەستکاری]

هەندێک فانۆسی ئاڵۆز هەیە لە ڕووی دیزاینەوە وەک فانۆسی ناسراو بە "پەرلەمان"، کە ناوی فانۆسێکی هاوشێوە بوو کە لە هۆڵی پەرلەمانی میسر لە سیەکانی سەدەی ڕابردوو هەڵواسرابوو، هەروەها فانۆسەکە بە ناوی "فاروق"ەوە ناوی پاشای پێشووی میسری وە زیاتر لە 500 فانۆس لەم جۆرە لەو ڕۆژەدا بۆ ڕازاندنەوەی کۆشکی شاهانە کڕدرابوون.

پیشەسازی فانۆس بە تێپەڕبوونی کات گەشەی کردیە هەتا دەرکەوتنی فانۆسی کارەبایی، کە ڕووناکییەکەی پشت بە پاتری و گڵۆپەکە دەبەستێت لە جیاتی مۆمەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری سندوقی دونیا، ژمارە ١١١ ، ئایاری ١٩٨٧
  • ڕێنوێنی ئیسلام، ڕەمەزانی ١٤٠٣ -١٩٨٣ زایینی