وتووێژی داڕێژە:مانگەکانی کۆچی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتار بۆ ڕۆژەکانی ساڵی کۆچی قازانجی چییە؟[دەستکاری]

تەنانەت لە ویکیپیدیاکانی عەرەبی و فارسیشدا ئەوەندە بایەخ بە ڕۆژژمێری کۆچیی مانگی نادرێت. نازانم ئێستا ئێمە بۆ خۆمانی پێوە ماندوو دەکەین. ویکیپیدیای فارسی و عەرەبی خەریکی کێبەرکێی ژمارەی وتارەکانن. فارسی زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار وتاری ھەیە کە دڵنیام ١٥٠ ھەزاری وتاری بێخۆ و بێقازانجە کە بە بەرنامە دروست کراوە و کەڵکی بۆ یەک کەسیش نییە. نازانم ئەم ھەموو کەموکۆڕییە لە ویکیپیدیای کوردیدا ھەیە ئەم وتارانە چین خۆمانی پێوە ماندوو دەکەین. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:٤١, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە سوودێکی وەها گەورەی نییە، بەڵام بۆ تەواوکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی ڕۆژژمێری کۆچییە، و لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەندە ڕۆژژمێری کۆچی گرنگە و زۆربەی خوێندکارانی ئەم سەردەمە بەڕیزبەندی مانگەکانی ساڵی کوردی لەبەر نییە و ئەوەندە ئەزانێت ٢١/٣ نەورۆز و سەیرانە!!.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٣:٥٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
پێم باشە هەبێت بەڵام لە ئێستادا نا چوونکی ئێمە کێشەی زۆرمان هەیە! ، وە پێم باشە گرینگی بە پەڕەکانی ئەمڕۆ لە مێژوودا بدەین چونکی پەیوەندی بە پەڕەی دەستپێک ئەویش لەهووشتێک گرینگترە!kushared (وتووێژ) ١٦:٥٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

دانانی ژمارە لەپاڵ مانگەکاندا[دەستکاری]

کاک @Serchia: بە بڕوای من دانانی ژمارە لەپاڵ مانگەکانی ئەم داڕێژەیە (دەستکارییەکەت) پێویست نییە. ئێستا داڕێژەی {{مانگە کۆچییەکان}}م دروستکرد و لەسەر ھەمووشیان جێگیرم کرد. تۆ چی دەڵێیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێستا دەتوانین لایان ببەین دوای زیادکردنی داڕێژەکەی تر. دەستخۆش. سەرچیا‏١٨:٣٥، ٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]