شەوی قەدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شەوی قەدر
شەوی قەدر
am,d rm]v
تایبەت بە موسڵمانان
گرنگییەکەی لەلای موسڵمانان چاکترە لە هەزار مانگ و شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانە
دەست پێکردن دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان
کۆتایی هاتن کۆتایی مانگی ڕەمەزان
مێژووەکەی ڕۆژژمێری کۆچیی



شەوی قەدر، یەکێکە لە شەوەکانی مانگی ڕەمەزان و بەرزترینیانە، کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاکترە لە ھەزار مانگ، و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەر محەمەد (د.خ).

شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا[دەستکاری]

لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر محەمەد کە دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن؛

  • لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە ((ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێکی بەفەڕو ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە،‌ شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ ڕێزدارو خێردارترھ)) [١]
  • ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخاندا؛ ((بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بە فەڕو پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێدارکەرەرەی بەندەکانمانین، لەو شەوەدا ھەموو کارو کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، ڕەوانە کردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی ھەر ئەویشە کە بیسەرو زانایە بە ھەموو شتێک)) [٢]
  • پێغەمبەر (محەمەد) دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: " مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَھُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِھِ " [٣]

واتە: ھەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ.

  • عائیشەی خێزانی پێغەمبەر گێڕاویەتییەوە: " ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ:اللھُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی " [٤]. واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.
  • ھەروەھا لە (عائیشە) وە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: " کَانَ رَسُولُ اللھِ صلی اللە علیە وسلم یَجْتَھِدُ فی العَشْڕ الأَوَاخِڕ مَا لا یَجْتَھِدُ فی غَیْڕھَا " [٥].

واتە: پێغەمبەری خوا لە دە ڕۆژی کۆتایدا زیاتر ھەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەک ئەو ھەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا.

کاتی شەوی قەدەر[دەستکاری]

ئامۆژگاری موسڵمانان کراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یاد و پەرستنی خوا و نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاکە و گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە کەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا[٦]، ھەروەھا لە فەرموودەی تردا ھاتووە فەرموویەتی بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم [٧]، بەم شێوەیە بە پێی ھەندێک لە فەرموودەکان لە دە شەوی کۆتایی دایە و بە پێی ھەندێکی تر لە شەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە.

نیشانەکانی ئەم شەوە[دەستکاری]

ئەم شەوە چەند نیشانەیەکی ھەیە کە پێغەمبەر [محەمەد] ئاماژەی پێداون، لەوانە بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشکی نیە، ھەروەکو تەشتێک تا ئەو کاتەی بەرز دەبێتەوە[٨]، ھەروەھا شەوی قەدر شەوێکی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەکەی لاواز و سور دەبێ [٩].

سەیری ئەم بابەتانەش بکە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ قورئانی پیرۆز، سورەتی قەدر، ئایەتی ١-٣ سایتی تەنزیل
  2. ^ قورئانی پیرۆز، سورەتی دوخان، ئایەتی ٣-٦ سایتی تەنزیل
  3. ^ بوخاری و موسلیم ڕیواتیان کردووە
  4. ^ تورمزی ڕیوایەتی کردووە
  5. ^ موسلیم ریوایەتی کردووە
  6. ^ ئەم فەرموودەیە بوخاری ڕیوایەتی کردووە
  7. ^ ئەم فەرموودەیە بوخاری ڕیوایەتی کردووە
  8. ^ موسلیم ڕیوایەتی کردووە
  9. ^ تیاڵسی ڕیوایەتی کردووە