تۆڕی میدیاییی ڕووداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕووداوەوە ڕەوانە کراوە)
تۆڕی میدیاییی ڕووداو
ناوی خۆماڵی
تۆڕی میدیاییی ڕووداو
(Tora Mîdyayîya Rûdaw)
بارەگا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ئاکۆ محەممەد
وێبگەhttps://www.rudaw.net/sorani

تۆڕی میدیاییی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە کە لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.[١]

بەرھەمە چاپکراوەکان[٢][دەستکاری]

ڕووداو (ماڵپەڕ)[دەستکاری]

پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]

کەناڵ و ڕادیۆ[دەستکاری]

کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.

ڕەخنەکان[دەستکاری]

وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "دەربارەی ڕووداو"
  2. ^ "چاپکراوەکان"
  3. ^ ماڵپەڕی ڕووداو
  4. ^ "فینکوێنسییەکانی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو"
  5. ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  6. ^ "Independent media fades in Iraqi Kurdistan". Al-Monitor (بە ئینگلیزی). 1 August 2014. Retrieved 19 December 2016.
  7. ^ "How the Islamic State is winning the media war". Al-Monitor. 3 June 2016. Retrieved 19 December 2016.
  8. ^ Chomani, Kamal (4 June 2012). "Nechirvan Barzani's association with media corruption … the Godaw Company as an example". Kurdistan Tribune. Retrieved 15 September 2013. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel". Ekurd.net. 21 May 2016. Retrieved 19 December 2016.
  10. ^ پەیامنێری پێشووی رووداو: من ھەستم دەکرد خیانەت لەخەڵکی خۆم دەکەم ئەگەر لەرووداو بمێنمەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]