تۆماری فیکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆماری فیکە (بە ئینگلیزی: Whistle register) پێکھاتووە لە بەرزترین تۆماری دەنگ کە مرۆڤێک لە توانایدا بێت دەری بکات. ئەم جۆرە دەنگە لە سەروو تۆماری مۆدال و فاڵسێتۆوەیە. ھۆکاری ناوەکەی ئەوەیە کە دەرکردنی ئەم دەنگە لە فیکە دەچێت. بە تەمرینی دروست، ھەموو ژنێک بە ھەموو جۆرە دەنگێک دەتوانێت فێربێت لەسەر تۆماری فیکە گۆرانی بڵێت، ھەرچەندە زۆرینەیان ناڕەحەت دەبن بە لێدانی ئەم نۆتانە. ھەروەھا لە مناڵەکانیشدا (خوار تەمەنی ھەرزەکاری) ئەمە شتێکی باوە، و بە شێوەیەکی زۆر دەگمەنیش، ھەندێک پیاو دەتوانن نۆتەکانی ئەم تۆمارە لێبدەن. ئەمە شتێکی سەخت نییە بۆ سۆپرانۆکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]