بەیس (جۆری دەنگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەودای دەنگی بەیس

بەیس (بە ئینگلیزی: Bass) پێکھاتووە لە دەنگێکی گۆرانیبێژی کلاسیکی پیاوان کە نزمترین تەبەقە یان تۆنی ھەیە لە مەودای دەنگی مرۆڤەکاندا. ئەم جۆرە دەنگە قووڵ و گڕترە لە جۆرەکانی تر. بەپێی فەرھەنگی گرووڤی نوێی ئۆپێرا، دەنگی بەیس لە Eـی خوار سیی ناوەڕاست بۆ ئیی سەروو سیی ناوەڕاست دەست پێ دەکات (نم. E2–E4)

سەرچاوەکان[دەستکاری]