تراش مێتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تراش مێتاڵ (ئینگلیزی: Thrash metal) سەبچەشنێک و لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە بە قورسییەکەی ناسراوە، ئەم چەشنی مۆسیقایە بە خێراییەکەی و بەکارھێنانی گیتار لەسەر نۆتە نزمەکان ناسراوە. ناوەڕۆک و نوسینی گۆرانییەکان زۆرجار باس لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات. ئەم چەشنەی مێتاڵ لە ساڵی ١٩٨٠کاندا دروست بووە لە تێکەڵ کردنی تەپڵی خێراو مۆسیقای پەنک و بەکارھێنانی گیتاری کارەبایی قورس لەگەڵ (NWOBHM)، ئەم جۆرە مۆسیقایە بەزۆری دەچێتەوە سەر گلام مێتاڵ. سراش مێتاڵ بۆتەھۆی دروست بوونی چەشنەکانی وەک دێس مێتاڵ و بلاک مێتاڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]