ئیندەستریاڵ مێتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیندەستریاڵ مێتاڵ (ئینگلیزی: Industrial metal) چەشنێکی مۆسیقایە کە لە ئیندەستریاڵ دانس میوزیک و سراش مێتاڵ و ھاردکۆر پەنکەوە دروست بووە، لێدانی دووبارەی گیتاری تێدایە و سینتسایزەر و سیکوێنسەری تێدا بەکاردێت (کە هەمووی ئەلیکترۆنین) لەگەڵ گۆرانی وتنی ناڕێک. ئەم جۆرە مۆسیقایە لە ساڵی ١٩٨٠کان دۆزراوەتەوە لەکاتێکدا کە چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ لێک جیا دەکرانەوە و مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ سەربەخۆ دەبوو. لە سەدەی ٢١دا زۆربەی گرووپەکان کە چەشنەکەیان بلاک مێتاڵ بوو، ئەم چەشنەیان تێکەڵ بەوەی خۆیان دەکرد و سەرکەوتنیشی بەدەست ھێنا، لە ساڵی ١٩٩٠کان بەتایبەتی لە ئەمریکای باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکان. کاتێک گرووپی ناین ئینچ نەیلس سەرکەوتنی بەدەست ھێنا لە مۆسیقاکە، بەرەبەرە بەکارھێنانی کاڵ بۆوە لە نیوەی ١٩٩٠ەکاندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]