چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێڤی مێتاڵ (کورت دەکرێتەوە بۆ مێتاڵ) چەند لقێکی لێ بۆتەوە لەکاتی دروست بوونیەوە لە ساڵی ١٩٦٠ەکان. لەکاتی پێشوودا چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ تێکەڵ بوون و جیاکردنەوەیان لەیەکتر ئاسان نەبوو، بەڵام لە ئێستادا دەتوانرێت جیابکرێنەوە بە چەند ترەیتێکی جۆری مۆسیقاکە. لەوانەش وەک ئامێری مۆسیقا و تێمپۆ و جۆری گۆرانی وتن و دەنگ و شێوازی لێدانی گیتار و تەپڵەکان و زیاتر.

چەشنەکان

ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ[دەستکاری]

گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسێنس بە گرووپێکی ئاڵت مێتاڵ ناسراون.

ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ (ئینگلیزی: Alternative Metal ھەروەھا ناسراوە بە ئاڵت مێتاڵ یاخود ھارد ئاڵتەرنەتڤ) لقێکە لە مۆسیقای ڕۆک کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی ھێڤی مێتاڵ (یاخود مێتاڵ) و ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک. ئەو جۆرە گروپانەی کە ئەم شێوازی مۆسیقایە بەکاردەھێنن ناسراون بە بەکارھێنانی گیتاری کارەبایی و دەنگی میلۆدی و ھەندێک جار بەکارھێنانی دەنگی گڕ بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ جۆرە مۆسیقایەک کە بە گشتی یان بە مێتاڵ ناسراوە یان بە ڕۆک. ئەم جۆرە مۆسیقایە بە مۆسیقایەکی بەھێز ناودەبرێت و لە ئێستادا بەناوبانگترین چەشنی مۆسیقایە لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان.

لقەکانی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ[دەستکاری]

  1. فەنک مێتاڵ
  2. ڕاپ مێتاڵ
  3. نیو مێتاڵ

نیو مێتاڵ (ھەروەھا ناسراوە بە نوو مێتاڵ لەگەڵ ئاگرۆ-مێتاڵ – ئینگلیزی: Nu Metal) لقێکی مۆسیقای ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵە کە سەربە چەشنی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە لەگەڵ بەکارھێنانی چەند شێوازێکی تری مۆسیقا وەک ھیپ ھۆپ، ئەڵتەرنەتڤ ڕۆک، فەنک و گرەنج. گرووپە مۆسیقییە نوو مێتاڵەکان چەند شێوازێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ بەکاردەھێنن و تێکەڵی دەکەن بەوەی خۆیان. شێوازی گۆرانی وتنی نوو مێتاڵ لە گوتنی ڕاپ و تێمپۆی خێرای گۆرانی وتن و زۆربەی کاتیش گراوڵ کە دەنگێکی گڕە نیشانەی توڕەییە بەکاردێن. گرووپە نوو مێتاڵەکان وەک لینکین پارک و گۆرانی نوو مێتاڵیش وەک بمگەڕێنەوە بۆ ژیان.

ئاڤانت-گارد مێتاڵ[دەستکاری]

ئاڤانت-گارد مێتاڵ (ئینگلیزی: Avant-garde metal) ھەروەھا ناسراوە بە ئاڤانت مێتاڵ یاخود «مێتاڵی تاقیکردنەوەیی» پێناسە دەکرێت بە بەکارھێنانی ئاراستەی نوێ لە گۆرانییەکاندا کە ئەم چەشنە بەکار دەھێنن، وەک گۆرانی وتن بە شێوازێکی ناستاندارد و بەکارھێنانی ئامێری نامۆ. ئاڤانت-گارد ھاندراوە لەلایەن چەشنی مۆسیقای وەک پرۆگرێسڤ ڕۆک، ئێکستریم مێتاڵ، دێس مێتاڵ و وە ھەروەھا پەیوەندییەکی نزیکیشی ھەیە لەگەڵ پرۆگرێسڤ مێتاڵ.

بلاک مێتاڵ[دەستکاری]

بلاک مێتاڵ (ئینگلیزی: Black metal) لقێکی قورسو ئێکستریمی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە ناسراوە بە تێمپۆ خێراکەی و دەنگە گڕەکان و گیتاری قورس. ئەم جۆرە مۆسیقایە لە ساڵی ١٩٨٠کاندا دروست بووە و ھەردوو چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ سراش مێتاڵ و دێس مێتاڵ ھاندەربوون بۆ داھێنانی چەشنەکە. بلاک مێتاڵ واتایەکی تریشە بۆ مێتاڵی شەیتانی.

لقەکانی بلاک مێتاڵ[دەستکاری]

  1. ناشناڵ سۆشالیست بلاک مێتاڵ
  2. ڕێد ئاند ئەنارکیست بلاک مێتاڵ
  3. سیمفۆنیک بلاک مێتاڵ
  4. ڤایکینگ مێتاڵ
  5. وار مێتاڵ
  6. بلاکگەیز

کریستیان مێتاڵ[دەستکاری]

گۆرانیبێژی گرووپی کریستیان مێتاڵ تیۆگراسی

کریستیان مێتاڵ (ھەروەھا ناسراوە بە مێتاڵی سپی یاخود مێتاڵی بەھەشتی، ئینگلیزی: Christian metal) جۆرێکە لە مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ کە پێناسەدەکرێت بە گەیاندنی نامەکان لە ڕێگەی شێوازی نوسینی گۆرانییەکان و پەیوەندییە بەھێزەکەی ئەندامانی گرووپەکانی کە ئەم چەشنە بەکار دەھێنن لەگەڵ مەسیحییەت. کریستیان مێتاڵ لەلایەن مەسیحیەکانەوە داھێنراوە بۆ گوێگرەکانی ھێڤی مێتاڵ کە لە زۆربەی کەناڵە مەسیحییەکان لێدەدرێن.

لقەکانی کریستیان مێتاڵ[دەستکاری]

  1. ئەنبلاک مێتاڵ

کرەست پەنک[دەستکاری]

کرەست پەنک (یان ھەر بە سادەیی کرەست – ئینگلیزی: Crust punk) چەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە لە لایەن ھەردوو چەشنی مۆسیقا ھاردکۆر پەنک و ئێکستریم مێتاڵ ھاندراوە. ئەم شێوازە کە لە ناوەندی ١٩٨٠کاندا دامەزراوە لە ئینگلاند، زیاتر گۆرانی تاریک و ڕەشبینی ھەیە کە دەوران دەکەن بە دەوری سیاسەت و کۆمەڵگە.

دێس مێتاڵ[دەستکاری]

دێس مێتاڵ (ئینگلیزی: Death Metal) لقێکی توند و بەھێزی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە. دەنگە نزمەکانی گیتارەکان و ھاوارکردن، دەنگی گڕاوڵی نزم، دەبڵ-بەیس و تەپڵ لێدانی بەھێز و خێرا و بەکارھێنانی کۆرد. دێس مێتاڵ بە واتای "مێتاڵی مردن"دێت، وە باسکردنە لە دەستدرێژی، توندوتیژی، دین (زۆربەی کات شەیتان پەرستی)، تۆقاندن و نێکرۆفیلیا.

لقەکانی دێس مێتاڵ[دەستکاری]

  1. بلاکند دێس مێتاڵ
  2. دێس ئەن ڕۆڵ
  3. میلۆدیک دێس مێتاڵ
  4. تێکنیکاڵ دێس مێتاڵ

دووم مێتاڵ[دەستکاری]

گرووپێکی دووم مێتاڵ

دووم مێتاڵ (ئینگلیزی: Doom Metal) ستایلێکی بەھێزی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە زۆربەی جار تێمپۆیەکی نزم، گیتاری تۆن نزم و ھەروەھا دەنگێکی بەھێزتر و قورستر بەکاردەھێنێت وەک لە چەشنەکانی تری ھێڤی مێتاڵ. ھەردووک لە جۆری ئاواز و گۆرانییەکە ھەستێکی تارمایی و بێ ھیوایی دەبەخشێت بە گوێگر. بە گشتی باس لە خراپەکانی ژیان دەکات. ئەم چەشنە مۆسیقایە ھاندراوە لەلایەن گرووپی مێتاڵی بلاک سابات لە نیوە ١٩٨٠کاندا.

لقەکانی دووم مێتاڵ[دەستکاری]

  1. دێس/دووم
  2. درۆن مێتاڵ
  3. فیونیراڵ مێتاڵ
  4. سڵەدج مێتاڵ

ئێکستریم مێتاڵ[دەستکاری]

ئەندامی گرووپێکی ئێکستریم مێتاڵ)

ئێکستریم مێتاڵ (ئینگلیزی: Extreme Metal) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە دەکەوێتە ژێر یەک پۆلەوە لەو کاتەوەی کە سەبچەشنەکان (لقەکانی) مێتاڵ جیاکراونەتەوە لە ١٩٨٠کاندا. ئەم جۆرە مۆسیقایە لە دەنگدا بەزۆری دەچێتەوە سەر لقەکانی تری مێتاڵ وەک دووم مێتاڵ، سپید مێتاڵ، سراش مێتاڵ، بلاک مێتاڵ و دێس مێتاڵ.

فۆڵک مێتاڵ[دەستکاری]

فۆڵک مێتاڵ (ئینگلیزی: Folk metal) تێکەڵەیەکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ و مۆسیقای فۆڵکلۆرییە. ئەم چەشنە لە ساڵی ١٩٩٠ەکان لە ئەورووپا دامەزراوە. ناسراوە بە بەکارھێنانی ئامێرە مۆسیقییە فۆلکلۆرییەکان و بە ڕێژەیەک شێوازی گۆزانی وتنی فۆلکۆری.

لقەکانی فۆڵک مێتاڵ[دەستکاری]

  1. کێڵتیک مێتاڵ
  2. پایرەیت مێتاڵ
  3. مێدیڤاڵ مێتاڵ
  4. پەیگان مێتاڵ

گلام مێتاڵ[دەستکاری]

گلام مێتاڵ (ئینگلیزی: Glam metal – ھەروەھا ناسراوە بە ھەیر مێتاڵ Hair metal و ھەندێک جاریش بە پۆپ مێتاڵ Pop metal ناو دەبرێت) سەبچەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ و ھارد ڕۆکە، زۆربەی کات ھەردوو جۆرە مۆسیقاکە بەکاردەھێنێت و تێکەڵی دەکات بە مۆسیقای پاپ و گلام ڕۆکی ساڵی ١٩٧٠کانیش ھاندەربووە بۆ دروست بوونی ئەم جۆرە مۆسیقایە. گلام مێتاڵ ناوبانگی لەدەستدا بە تێپەڕبوونی ساڵی ١٩٩٠.

گۆتیک مێتاڵ[دەستکاری]

سێمبلانت گرووپێکی گۆتیک مێتاڵە

گۆتیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Gothic Metal) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی بەھێزی مێتاڵ و ئاتمۆسفیرە تاریکەکەی گۆتیک ڕۆک. ئەم چەشنە مۆسیقایە لە نزیکەکانی ساڵی ١٩٩٠کان سەری ھەڵدا لە ئەورووپا، لەکاتی گەورەبوونی دێس-دووم، کە تێکەڵەیەکی دێس مێتاڵ و دووم مێتاڵە. شێوازی نوسینەکانی تاریکن و زۆربەی جار غەمبارکەرن. ھاندانەکان بەزۆری لە ژیانی ھونەرمەندان یاخود چیرۆکی خەیاڵی گۆتیکی دەردەکەون و دروست دەبن.

گرایندکۆر[دەستکاری]

گرایندکۆر (ئینگلیزی: Grindcore) لقێکی سەرەکییە لە چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ کە لە ناوەندەکانی ١٩٨٠کاندا دامەزرا. ئەم چەشنە ھان دراوە لەلایەن ھەندێک لە چەشنە بەھێزەکانی تری مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ وەک: ھاردکۆر پەنک، سراش مێتاڵ، کرەست پەنک، ئیندەستریاڵ مێتاڵ و نۆیس ڕۆک. ئەم چەشنە ناسراوە بە تێمپۆ خێراکەی و دەنگی گیتارە نزم و بەھێزەکان و دەنگە گڕەکانی گۆرانیبێژەکان.

لقەکانی گرایندکۆر[دەستکاری]

  1. دێسگرایند
  2. گۆرگرایند
  3. پۆرنۆگرایند

ئیندەستریاڵ مێتاڵ[دەستکاری]

راکا پێی ئەندامی گرووپێکی ئیندەستریاڵ مێتاڵە.

ئیندەستریاڵ مێتاڵ (ئینگلیزی: Industrial metal) چەشنێکی مۆسیقایە کە لە ئیندەستریاڵ دانس میوزیک و سراش مێتاڵ و ھاردکۆر پەنکەوە دروست بووە، لێدانی دووبارەی گیتاری تێدایەو سینسەسایزەر و سیکوێنسەری تێدا بەکاردێت لەگەڵ گۆرانی وتنی ناڕێک. ئەم جۆرە مۆسیقایە لە ساڵی ١٩٨٠کان دۆزراوەتەوە لەکاتێکدا کە چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ لێک جیا دەکرانەوە و مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ سەربەخۆ دەبوو. لە سەدەی ٢١دا زۆربەی گرووپەکان کە چەشنەکەیان بلاک مێتاڵ بوو، ئەم چەشنەیان تێکەڵ بەوەی خۆیان دەکرد و سەرکەوتنیشی بەدەست ھێنا، لە ساڵی ١٩٩٠کان بەتایبەتی لە ئەمریکای باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکان. کاتێک گرووپی ناین ئینچ نەیلس سەرکەوتنی بەدەست ھێنا لە مۆسیقاکە، بەرەبەرە بەکارھێنانی کاڵ بۆوە لە نیوەی ١٩٩٠ەکاندا.

لاتین مێتاڵ[دەستکاری]

لاتین مێتاڵ (ئیسپانی: Heavy metal en español) چەشنێکی دووەمیی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە لە وڵاتە لاتینییەکان دامەزراوە. گۆرانیبێژەکانی ئەم چەشنە بە ئیسپانی یاخود لاتینی گۆرانی دەڵێن.

مێتاڵکۆر[دەستکاری]

گرووپی مێتاڵکۆر ئارکیتێکتس

مێتاڵکۆر (ئینگلیزی: Metalcore) چەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە پێک ھاتووە لە تێکەڵکردنی ئێکستریم مێتاڵ و ھاردکۆر پەنک، وشەکەش لێکدراوی ناوی ھەردوو چەشنەکەیە – ئێکستریم مێتاڵ، ھاردکۆر پەنک. لە ساڵی ٢٠٠٠ەکاندا ئەم چەشنی مۆسیقایە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

لقەکانی مێتاڵکۆر[دەستکاری]

  1. میلۆدیک مێتاڵکۆر
  2. دێسکۆر
  3. ماتکۆر

نیۆکلاسیکاڵ مێتاڵ[دەستکاری]

نیۆکلاسیکاڵ مێتاڵ (ئینگلیزی: Neoclassical metal) سەبچەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە داھێنراوە بە تێکەڵکردنی ھەردوو چەشنی مۆسیقای کلاسیکی و سپید مێتاڵ.

پۆست-مێتاڵ[دەستکاری]

پۆست-مێتاڵ (ئینگلیزی: Post metal) لقێکە لە مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ و تێکەڵەیەکە لە پۆستڕۆک و شێۆگەیزین.

پاوەر مێتاڵ[دەستکاری]

گرووپی کیلمارا

پاوەر مێتاڵ (ئینگلیزی: Power metal) سەبچەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی ترادیشناڵ مێتاڵ و سپید مێتاڵ، زۆربەی جار کەمێک لە سیمفۆنیک مێتاڵیش دەچێت. بە گشتی، پاوەر مێتاڵ ناسراوە بە دڵخۆشکردن و بەرزکردنەوە بە پێچەوانەی دێس مێتاڵ و دووم مێتاڵەوە. ئەو گرووپانەی پاوەر مێتاڵن باسکردنی مۆسیقاکانیان بەزۆری فانتازیایە. گرووپە پاوەر مێتاڵەکان وەک کامیڵۆت.

پرۆگرێسڤ مێتاڵ[دەستکاری]

پرۆگرێسڤ مێتاڵ (ئینگلیزی: Progressive Metal – ھەندێکجار ناسراوە بە پرۆگ مێتاڵ یان تێکنیکاڵ مێتاڵ) لقێکە لە مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ کە لە شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست بووە لە ١٩٧٠کان. پرۆگرێسڤ مێتاڵ پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی ھێڤی مێتاڵ و پرۆگرێسڤ ڕۆک، بەھێزییەکەی و دەنگی گیتارەکانی ھەردوو چەشنی مۆسیقاکە لێکدراون.

لقەکانی پرۆگرێسڤ مێتاڵ[دەستکاری]

  1. جێنت

سپید مێتاڵ[دەستکاری]

سپید مێتاڵ (ئینگلیزی: Speed metal) سەبچەشنێکی بەھێزی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٧٠کان لە (NWOBHM)ەوە. پێناسەی کراوە لەلایەن Allmusic وەک "چەشنێکی زۆر خێرای ھێڤی مێتاڵ"

ستۆنەر مێتاڵ[دەستکاری]

تومۆرۆس کرایسس

ستۆنەر مێتاڵ یان ستۆنەر ڕۆک (ئینگلیزی: Stoner rock) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە چەشنەکانی تر وەک سایکێدێلیک ڕۆک، بلوز ڕۆک، ئاسید ڕۆک و دووم مێتاڵ بەکاردەھێنێت بۆ دروست بوونی و خۆی لە لقێکی چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ دەبینێتەوە و زۆربەی جار وشەی دێسێرت ڕۆک بەکاردێت بۆ ئەم چەشنی مۆسیقایە. ستۆنەر ڕۆک تێمپۆکەی خاوە یان مامناوەندە و گیتاری قورسی تێدا بەکاردێت.

سیمفۆنیک مێتاڵ[دەستکاری]

گرووپی سیمفۆنیک مێتاڵ ئێپیکا

سیمفۆنیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Symphonic Metal) جۆرێکە لە مۆسیقا کە دەتوانرێت بوترێت بەشێکە لە مۆسیقای مێتاڵ و ھەموو ئەو کوالیتیانە پێکەوە کۆدەکاتەوە کە لە چەند لقێکی مێتاڵ دا بەکارھاتوون لەگەڵ مۆسیقای کلاسیکی. پێک دێت لە بەکارھێنانی تەپڵ و گیتاری کارەبایی لەگەڵ ئامێری مۆسیقای سیمفۆنی (چەلۆ، کەمان، پیانۆ، ھارپ تاد.) و گۆرانیبێژی ئۆپێرای تێدا بەکاردێت لەگەڵ ئۆرکێسترا، وە ھەروەھا کیبۆرد یاخود سایزەر بەکاردەھێنن (کە زۆرجار لە پاوەر مێتاڵدا بەکاردێت) و زۆربەی گروپە سیمفۆنییەکانیش گۆرانی بێژی ئافرەت بەکاردەھێنن کە بە شێوەیەکی کلاسیکی ڕاھێنانیان پێ کراوە، وە شتێکی دەگمەنیش نییە کە دوو گۆرانی بێژیان ھەبن ئەو جۆرە گروپانە، ھەندێک جار پیاوەکان بە کرێ دەگیرێن یاخود ھەر ئەندامی گروپەکەن بۆ گوتنی بەشی نەڕاندنی گۆرانییەکە. بەناوبانگترین گروپە سیمفۆنییەکان پێکھاتوون لە ئێپیکا، نایتویش و ویتن تێمپتەیشن.

سراش مێتاڵ[دەستکاری]

سراش مێتاڵ (ئینگلیزی: Thrash metal) سەبچەشنێک و لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە بە قورسییەکەی ناسراوە، ئەم چەشنی مۆسیقایە بە خێراییەکەی و بەکارھێنانی گیتار لەسەر نۆتە نزمەکان ناسراوە. ناوەڕۆک و نوسینی گۆرانییەکان زۆرجار باس لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات. ئەم چەشنەی مێتاڵ لە ساڵی ١٩٨٠کاندا دروست بووە لە تێکەڵ کردنی تەپڵی خێراو مۆسیقای پەنک و بەکارھێنانی گیتاری کارەبایی قورس لەگەڵ (NWOBHM)، ئەم جۆرە مۆسیقایە بەزۆری دەچێتەوە سەر گلام مێتاڵ. سراش مێتاڵ بۆتەھۆی دروست بوونی چەشنەکانی وەک دێس مێتاڵ و بلاک مێتاڵ.

لقەکانی سراش مێتاڵ[دەستکاری]

  1. کرۆسۆڤەر سراش
  2. گرووڤ مێتاڵ
  3. تیوتۆنیک سراش مێتاڵ

ترادیشناڵ ھێڤی مێتاڵ[دەستکاری]

ترادیشناڵ ھێڤی مێتاڵ (ئینگلیزی: Traditional heavy metal) ھەروەھا ناسراوە بە کلاسیک مێتاڵ یاخود مێتاڵی کلاسیکی، ئەمە بە ھێڤی مێتاڵ دەوترێت دوای ئەوەی لقەکانی لێبۆوە و سەربەخۆ بوون. ترادیشناڵ ھێڤی مێتاڵ بە چەشنی سەرەکی مێتاڵ دادەندرێت.