تاس (ئامێر)
ڕواڵەت


تاس یان تەپڵ جۆرە ئامێرێکی پێرکاشنی کوردییە کە زیاتر لە مۆسیقای خانەقاییدا بۆ زیکر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.[١][٢][٣] ئەم ئامێڕە بە ڕەواڵەت لە تیمپانیی ئەورووپی دەچێت، لە دوو تەشتی زۆرجار مسینە پێک ھاتووە کە بە دوو قەمچیی چەرمینە دەکوترێن. بڕێک جار کاسەکەی لە چێویش دروست دەکرێت و بڕێک جار دەتوانێ تەنیا یەک تەشتیش بێت لەجێی دوو. بەسەر کاسەکەدا توێیەک چەرم دەکێشرێت کە دەنگێکی باشتری لێوە بێت لە کاتی کوتاندا. تاس کە بەزۆری لەگەڵ دووتەپڵە و دەفدا دەژەنرێت، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک یا لە کاتی خۆر و مانگ گیرانیشدا لێ دەدرێت.[٤] بڕێک جار لەگەڵ سازی تر وەک جووزەلە و سڕناش لێ دەدرێت.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «تاس: دانشنامە ایران زمین». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ڤیستا: تاس (بە فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ پهلوان، کیوان، فرهنگ گفتاری در موسیقی ایران استان های کردستان و کرمانشاه، انتشارات آرون، ١٣٩٧.
- ^ «جام کوردی: موسیقی کردستان غنی ترین و پربارترین موسیقی محلی ایران».[بەستەری مردوو ]
- ^ «کویرھا و بیابانھای ایران: ساز تاس».
![]() | ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |