جەستن بیبەر
![]() | ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جەستن بیبەر | |
---|---|
![]() جاستن لە ٢٠١٥ | |
لەدایکبوون | Justin Drew Bieber ١ی ئازاری ١٩٩٤[١][٢] [[London, Ontario|London, Ontario, ![]() |
نیشتەجێ | Los Angeles, California, U.S. |
نەتەوە | کەنەدی |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | 2007–تاکوو ئێستا |
شار | Stratford, Ontario, Canada |
ھاوسەر | Hailey Baldwin (ھاوسەرگیری ٢٠١٨) |
خەڵاتەکان | List of awards and nominations |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشن | |
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیای تۆمارکردن | |
ماڵپەڕ | justinbiebermusic |
جەستن بیبەر (ئینگلیزی: Justin Drew Bieber)، (لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٩٤، کەنەدا)، جەستین بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جیھانی گۆرانی ناسرا و بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە گۆرانی چڕین کردووە، پاشان دایکی جەستن بیبەر گۆرانیەکانی لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاو دەکردەوە کە بینەریکی زۆری لێوە پەیدا بوو تاوای لێھات ڤیدیۆکانی لەو ماڵپەڕە گەیشتە میلیاردێک بینەر، پاشان کەسێک بە ناوی [سکۆتیر براون]کە لە بواری میوزیک کاری دەکرد زۆر سەرسام بووە بە دەنگی جەستن وە راستەوخۆ پەیوەندی پێوە کردووە تا بێت بۆ ئەمریکا، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن پاڵپشتی کۆمپانیایەکی میوزیکی بروفیشنال بەدەست بێنن. بەڵام ئەوکات ھیچ کۆمپانیایەک پاڵپشتی نەکردووە، ناو براو جگە لە شارەزابوون لەگۆرانی چڕین شارەزایشی لە ئامێرە میوزیکەکانی جیھانی ھەیە لەوانە گیتار و پیانۆ و تەپڵ وە ئامێرەکانی کە بەدەم لێ دەدرێن، وێڕای سەرقاڵی بوونی بە جیھانی میوزیک جەستن بیبەر کاری خێرخوازیش بە ئەنجام دەگەیەنێت.
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
جەستن بیبەر لە شاری [لۆندۆن]سەر بە ویلایەتی Ontario ی کەنەدا لەڕۆژی ١ی ئازاری ساڵی ١٩٩٤ لەدایک بووە، ئەو کات دایکی بیبەر [Patricia "Pattie" Mallette پاتریشیا]تەنھا تەمەنی ١٧ ساڵ بووە پاش دە مانگ لەدوای لەدایک بونی جەستن لە ھاورێ کورەکەی [واتە باوکی جەستن] جیابۆتەوە کە ناوی [Jeremy Jack Bieber جیرمی بیبەر]، دایکی جەستن، منالە تاقانەکەی بە تەنیا گەورە کردووە بە یارمەتی داپیرەی جەستن، جەستن زۆربەی ژیانی لەگەل داپیرە و پاپیری بەسەر بردووە. جەستن بیبەر لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە لەگەل گۆرانی بێژ و ئەکتەری ئەمریکی سلینا گۆمێز لە کانوونی یەکەمی سالی ٢٠١٠ ھەتاوەکوو مانگی یەکی سالی ٢٠١٣.
ئەلبوم[دەستکاری]
- (٢٠٠٩) جیھانی من
- (٢٠١٠) جیھانی من (٢٫٠)
- (٢٠١٠) جیھانەکانم
- (٢٠١٠) جیھانەکانم: کۆکردنەوە
- (٢٠١٠) ھەرگیز مەڵێ ھەرگیز - ئی پی
- (٢٠١١) ئەندەر دە میسڵتۆ
- (٢٠١١) باوەڕ
- (٢٠١٣) جۆرناڵەکان - ئی پی
- (٢٠١٥) ھۆ
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Justin Bieber Biography". The Biography Channel. A+E Networks. لە ڕێکەوتی July 6, 2013 ھێنراوە.
- ^ "Inogolo – English Pronunciation Guide to the Names of People, Places, and Stuff – Justin Bieber". لە ڕێکەوتی January 31, 2015 ھێنراوە.
- ^ Mitchell، Gail (April 28, 2009). "Usher Introduces Teen Singer Justin Bieber". Billboard. Prometheus Global Media. لە ڕێکەوتی July 23, 2009 ھێنراوە.