بیانسێ
بیانسێ | |
---|---|
![]() بیانسێ له وێنەیەک دا که تۆنی دیوران له ٢٠١١ گرتوویەتی | |
لەدایکبوون | Beyoncé Giselle Knowles ٤ی ئەیلوولی ١٩٨١ هیووستن, تێکساس ![]() |
نیشتەجێ | لۆس ئانجلەس, کالیفۆرنیا ![]() |
ناوەکانی تر | Beyoncé Knowles-Carter |
پیشە |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٧–ئێستا |
دارایی | $250 million (May 2015 estimate) |
منداڵەکان | 1 |
دایک و باوک | مەتیوو نۆلێز تینا نۆلێز |
وێبگە | |
beyonce |
بیانسێ جیزێل نۆلێز (به ئینگلیزی: Beyoncé Giselle Knowles) له دایک بووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٨١ ، گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەری ئەمریکایی شێوازی ئار ئەند بی ه.
ژیان نامه[دەستکاری]
بیانسێ له شاری هیووستنی ویلایەتی تێکساسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له دایک بوو. ئەو له سەرەتادا به هۆی ئەوەی گۆرانیبێژی یەکەمی گرووپی دێستینیز چایلد بوو ناوبانگی پەیدا کرد. دوای چەند کارێکی سەرکەوتوو لەگەڵ ئەم گرووپه، بیانسێ ئەلبۆمی یەکەمی خۆی به ناوی «شێتانه له خۆشەویستی دا» (crazy in love)ی خسته بازار. ئەو ئەلبۆمه بوو به یەکێک له گەورەترین ئەلبۆمەکانی ئەو ساڵه و بیانسێ ٥ خەڵاتی گرامی بەو هۆیەوه بردەوه. دەرکەوتنی دووهەم ئەلبۆمی ئەم خانمەگۆرانیبێژه به ناوی B'day (ڕۆژی له دایک بوون) هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ٢٥ ساڵەی له دایک بوونی و بۆیەش ئەو ناوەیان بۆ هەڵبژارد.
بیانسێ هەروەها له سینەماش دا دەسکەوتی زۆری بەدەست هێنا و له چەند فیلمی هۆلیوودی وەکوو، پلینگی پەمەیی و کچه خەیاڵاوییەکان دا ڕۆڵی گێڕاوه. هاوسەرەکەی جێی-زێی ڕاپەر و گۆرانیبێژی هیپ هۆپه، ئەوان له ساڵی ٢٠٠٨ هاوسەرگیریان کردووه.
له بەرنامەی خهڵاتەکانی مووزیک ڤیدیۆی ئێمتیڤی له ساڵی ٢٠١١ له حاڵێک دا که خهریکی گۆرانی وتن بوو، جلکی خۆی کردەوه و دەریخست که دووگیانه. باوکی مناڵەکه جێی-زێی ڕاپەری بهناوبانگه.
ئەو له بەرنامەی پێدانی خەڵاتی ئێمتیڤی ٢٠١٤، خەڵاتی پێشەنگی ڤیدیۆی مایکڵ جاکسنی بردەوه.[٢]
نوێترین ئهلبۆمی له ١٣ی کانوونی یهکهمی ٢٠١٣ بڵاو بۆیهوه، لە لایەن ڕەخنهگرانهوه سەرسووڕهێنهر ناوزهد کرا و تهنانهت چهند ئهکتهری بهناوبانگ لەسەر لاپەڕه کۆمەڵایەتییەکانیان بڵاویان کردەوه. ئەوه له حاڵێک دایه که ئەو ئەلبۆمه به ئاگادارکردنەوی پێش وەخت بڵاو کرایەوەو هەر یەوەش هەوادارانی تووشی سەرسووڕمان کرد.
ئەو دانی بەوەدانا که شاردنەوەی کاری ئەلبۆمەکه زۆر زەحمەت بووه. لەو ئەلبۆمەدا جگه لە ١٤ تراکی دەنگی ، ڤیدیۆ کلیپی ئەوانیش دانراوه.
سیاسهت[دەستکاری]
بیانسێ و هاوسەرەکهی پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئۆباما و میشێلی هاوسهری ههیه. هەروەها باس کراوه که بیانسێ و جێی-زێی له پرۆپاگاندای هەڵبژاردن دا لایەنگری ئۆباما بوون.
سهرچاوه[دەستکاری]
- ^ "Beyonce, Jay Z to Relocate to Los Angeles: report". New York Daily News. February 4, 2015. لە ڕێکەوتی March 31, 2015 ھێنراوە.
- ^ http://www.mtv.com/news/1891274/beyonce-performing-vmas-video-vanguard-award/