ویکیمانیا
Jump to navigation
Jump to search
ویکیمانیا (Wikimania) کۆنفڕانسی نێودەوڵەتییە کەساڵانە ڕێکخراوی ویکیمیدیا دەیبەستێت، ھاوکاتیش بەکارھێنەران و وێنەگرانی کامانز و پڕۆگرامسازەکانیش بەشدار دەبن، بۆ یەکەمینجار ئەم کۆنگرەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فرانکفورت بوو.
کۆنگرەکان[دەستکاری]
- یەکەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فرانکفورت لە وڵاتی ئەڵمانیا
- دووەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کامبریدج، ماساچوستس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- سێیەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تایپێ لە تایوان
- چوارەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەسکەندەرییە لە میسڕ
- پێنجەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە بوێنس ئایریس لە ئارجەنتین
- شەشەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٠ لە گدانسک لە پۆلەندا
- حەوتەم کۆنگرە لە لە ساڵی ٢٠١١ لە حەیفا لە ئیسرائیل
- ھەشتەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٢ لە واشینگتن دی سی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- نۆیەم کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ھۆنگ کۆنگ