بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەکانی ٢٠٢٠ی بەیرووت
پاشماوەی تەقینەوەکە
ڕێکەوت٤ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-04)
کات١٨:٠٨:١٨ EEST (١٥:٠٨:١٨ کگھ)
(تەقینەوەی دووەم)
شوێنبەندەری بەیرووت
ناوچەبەیرووت،  لوبنان
ئاراستەکان33°54′04″N 35°31′08″E / 33.901°N 35.519°E / 33.901; 35.519پۆتانەکان: 33°54′04″N 35°31′08″E / 33.901°N 35.519°E / 33.901; 35.519
جۆرکارەساتی نیتراتی ئەمۆنیۆم
برینداربووان+٦٫٠٠٠ کەس
بێسەروشوێنان~٢١
زیانی دارایی$١٠–١٥ میلیارد

لە ئێوارەی ٤ی ئابی ٢٠٢٠ دوو تەقینەوەی بەھێز لە بەندەری بەیرووتی شاری بەیرووت، پایتەختی لوبنان ڕوویاندا کە بەلایەنی کەمەوە بوونە ھۆی کوژرانی ١٥٨ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٦٫٠٠٠ کەس.[٢][٣]

زیانەکان

[دەستکاری]

فڕۆکەخانە

[دەستکاری]

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ڕەفیق حەریری کە نزیکترین فڕۆکەخانەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە بە ١٠ کیلۆمەتر ئەوا بەشی تێرمیناڵەکەی تووشی زیان بوو.[٤] دەرگا و پەنجەرەکانی فڕۆکەخانەکە تێکشکان. سەرباری ڕووداوەکە بەڵام فڕۆکەخانەکە بەردەوامە لە گەشتەکانی.[٥]

دەستگیرکردن

[دەستکاری]

لایەنی دەسەڵاتداری لوبنان کەسانی کەمتەرخەمیان لە بەندەرەکە دەستگیرکرد و خرانە ژێر لێکۆڵینەوە.[٦]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

ناوخۆیی

[دەستکاری]

ڕۆژێک دوای تەقینەوەکە، حەسەن دیابی سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەو ڕۆژەی کردە ماتەمینی گشتی لە وڵاتەکەی.[٧] حکوومەتی لوبنان دوو حەفتەی وەک باری لەناکاو بۆ وڵاتەکەی ڕاگەیاند.[٨] سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند کە یارمەتی و پشتگیری لەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی تەقینەوەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون، هەروەها وەزارەتی تەندرووستی خەرجی بریندارەکان دەکات.[٩] سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەکاتی گەڕان لە شوێنی تەقینەوەکە، لەبەردەم تەلەفزیۆن بەچاوی فرمێسکەوە ئەوە ڕووداوەی وەک کارەساتێکی نیشتمانی وەسفکرد.[١٠] لە ڕۆژی تەقینەوەکە، حیزبوڵڵای لوبنان خەمباری خۆیان بۆ ڕووداوەکە دەربڕی و داوای یەکڕیزی خەڵکی لوبنانیان کرد،[١١] هەروەها کەمپەینێکی خوێن بەخشینیان ڕاگەیاند.[١٢]

ناڕەزاییەکان

[دەستکاری]

ڕۆژی ٦ی ئاب، ناڕەزاییەکان لەدژی حکوومەتی لوبنان دەستیپێکردەوە، ژمارەیەک خۆپشاندان لە بەردەم پەرلەمانی لوبنان کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتیان کرد.[١٣] خۆپشاندانەکان تووندوتیژی لێکەوتەوە کاتێک پێکدادان کەوتە نێوان کەسانی ناڕازی و هێزەکانی پۆلیس، پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپشاندەران گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێنا.[١٤]

نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

نوێنەری چەندین وڵات لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیی خۆیان نیشاندا لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لوبنان.[١٥][ئ] ئیسرائیل لەڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکارییەکانی پێشکەشکرد، کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی ئەم هەنگاوەی بە جوڵەیەکی نامۆ دانا بەوەی لەڕووی دیبلۆماسییەوە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندیان نییە بەڵکو لە جەنگێکی ناڕاستەوخۆدان.[٢٣][٢٤]

هەندێک لە وڵاتان هاوخەمی خۆیان بۆ لوبنان دەربڕی بە پشاندانی ئاڵای لوبنان لەسەر باڵەخانە و تەلارە دیارەکانیان لەوانەش بورجی خەلیفە لە دوبەی، بورجی ئازادی لە تاران، ستی هۆڵ لە تێل ئەڤیڤ.[٢٥] هەندێک لە سیاسییە ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل ڕەخنەیان لەو هەنگاوەنا و لوبنانیان بە دوژمنی وڵاتەکەیان دانا.[٢٦]

ڕۆژی ٦ی ئاب، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا سەردانی بەیرووتی کرد و بەمەش بووە یەکەم کەسایەتی باڵای بیانی سەردانی شارەکە بکات لەدوای ڕوودانی ئەو کارەساتە.[٢٧]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Other countries that have offered aid include: Cyprus,[١٦] Hungary,[١٧] Malaysia,[١٨][١٩] Palestine,[٢٠] the United Kingdom,[٢١] and the United States.[٢٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://www.aljazeera.com/news/2020/08/lebanon-orders-house-arrest-officials-beirut-blast-live-200805230752876.html
  2. ^ Khoury، Jack؛ Landou، Noa (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Massive explosion shakes Lebanese capital, buildings near Beirut port reportedly damaged». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Mroue، Bassem (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Massive explosion shakes Lebanon's capital Beirut». San Francisco Chronicle (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Beirut airport damaged in explosion, but flights continue». The National (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Perton، Ted (٦ی ئابی ٢٠٢٠). «Beirut Airport Continues Operation Despite Heavy Damage». SamChui.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «Beirut explosion: Updates after blast kills at least 100 people». BBC News. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Lebanon's Prime Minister Hassan Diab declares national day of mourning Wednesday, after Beirut blast». The Daily Star. ٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «Lebanon Declares 2-Week State of Emergency After Deadly Blast». VOA News. ٦ی ئابی ٢٠٢٠.
  9. ^ Cheeseman، Abbie؛ Suliman، Adela؛ Mulligan، Matthew (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Massive explosion rocks Beirut, causing injuries and widespread damage». NBC News. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ Hubbard، Ben (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Explosions Rock East Beirut». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Hezbollah Says Beirut Blasts 'National Tragedy', Sayyed Nasrallah Delays Speech». Al-Manar. ٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Hezbollah launches a blood donation campaign in favor of those injured in Beirut explosion, calls for a wide participation». Al-Manar. ٥ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ https://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-53688975
  14. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری jazeera.live.2020.08.06 نەدراوە
  15. ^ «UNIFIL statement on the explosion in Beirut». UNIFIL (بە ئینگلیزی). ٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ Christodoulides, Nikos [@Christodulides] (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Expressing our overwhelming and heartfelt sympathy to the Lebanese people. We are in communication with the Lebanese government and have informed of Cyprus's immediate readiness to assist, #Lebanon, #Cyprus, @CyprusMFA, @CyprusinLebanon» (تویت). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە – لەڕێگەی تویتەر.
  17. ^ «Hungary to Donate EUR 1 Million to Lebanon Blast Victims». Hungary Today. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Lebanon eyes state of emergency after deadly Beirut blast: Live». Al Jazeera English. ٥ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. ^ «90% of Beirut hotels damaged, state media says». CNN. ٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  20. ^ «الرئيس يعرب عن تضامنه مع القيادة والشعب اللبناني عقب انفجار بيروت». wafa.ps (بە عەرەبی).
  21. ^ Dominic Raab [@DominicRaab] (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «My thoughts and prayers are with those affected by the devastating explosion in #Beirut today. The UK stands in solidarity with the people of Lebanon and is ready to offer help and support including to those British nationals impacted» (تویت). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە – لەڕێگەی تویتەر.
  22. ^ «Beirut explosion: How the world has responded». Middle East Eye. ٥ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  23. ^ «Israel not behind Beirut blast, sources on both sides say; at least 10 killed». The Times of Israel. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  24. ^ Fitz-Gibbon، Jorge (٤ی ئابی ٢٠٢٠). «Israel uses UN channels to offer aid to Lebanon after deadly Beirut blast». New York Post. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  25. ^ Peleg، Bar (٥ی ئابی ٢٠٢٠). «Tel Aviv Shows Solidarity With Lebanon, Drawing Right-wing Ire». Haaretz. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  26. ^ Peleg، Bar (٥ی ئابی ٢٠٢٠). «Tel Aviv Shows Solidarity With Lebanon, Drawing Right-wing Ire». Haaretz. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  27. ^ «Live: Touring stricken Beirut, Macron pledges aid won't go to 'corrupt hands'». France 24. ٦ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]