مورادی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موڕادی یەکەمەوە ڕەوانە کراوە)
   مورادی یەکەم
سوڵتان مورادی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان مورادی یەکەم
لە دایکبوون١٣٢٦
شوێنی لە دایکبوونبۆرسە
مردن١٣٨٩
شوێنی مردنکۆسۆڤۆ
پێش خۆیئۆرھان غازی
دوای خۆیبایەزیدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئۆرھان غازی
دایکنیلوفەر ھێلین
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان مورادی یەکەم کوڕی سوڵتان ئۆرھان و دایکی شازادەی بیزەنتی ھێلێنە کە بە نەژاد یۆنانی بوو،[١][٢][٣] دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی ئۆرھانی کوڕی عوسمان و لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بوو ئەو کاتە ساڵی ١٣٥٩ز، و ٣١ ساڵ حوکمی کرد.

شاری ئەدەرنەی گرت ساڵی ١٣٢٦ و کردی بە پایتەخت، و ھاوپەیمانی بوولگاری بیزەنتی تێکشکاند لە شەڕی ماریتزا لە ساڵی ١٣٦٣ز و وڵاتی سڕبی فەتح کرد لە دوای شەڕی قوسووە ساڵی ١٣٨٩ز کە تێیدا شەھیدکرا.

ڕێکخستنی دەسەڵاتی عوسمانییەکان[دەستکاری]

سوڵتان مورادی یەکەم سالی ٧٢٦ک بەرامبەر ١٣٢٦ز لە دایکبووە، و ئەمەش ئەو ساڵەیە کە باوکی حوکمی گرتە دەست، و چاکەی گۆڕانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ئەگەڕێتەوە لە ڕژێمی هۆزییەوە بۆ دەسەڵاتێکی بەهیز و ناونرا بە سوڵتان لە ١٣٨٣ز، ڕژێمی نووسینەوەی دانا بۆ سەرباز و سوارەکانی سباهی، و وڕژێمی دوو کەرتی بنیاتنا کە ئەوانیش ڕومللی و ئەنادۆڵ بوون.

سەرەتای دەسەڵاتی و فەتحەکانی[دەستکاری]

ئەمیری دەوڵەتی قرمان لە ئەنقەرە هەوڵیدا سوپایەک پێک بهێنێت لە میرە سەربەخۆکانی ئاسیای بچوک بۆ کوشتاری عوسمانییەکان بەڵام سەرسام بوو بە دەورەدانی ئەنقەرە بە سوپای مورادی یەکەم لەبەرئەوە ناچار بوو ڕێبکەوێت لەگەڵی و داببەزێت لە بەردەمیا و واز لە ئەنقەرە بهێنێت بۆی و کچەکەی خۆی پێدا.

دەستی گرت بە سەر شاری ئەردەنە و سوودی وەرگرت لە شوێنە تاکەکەی لەوەی دەکەوتە سەر سێ ڕووبار و بوونی قەڵا سەربازییەکان و نزیکبوونی لە کردارە سەربازییەکانەوە وایکرد کە بیکات بە پایتەخت و دەورەی زانست و مزگەوتەکانی تێدا کردەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو لە سەرباز و دادوەر و پیاوە لێهاتووەکانی دەوڵەت، و ئەدەرنە دووەم شاری گرنگی بیزەنتییەکان بوو لە دوای قوستەنتینیە، پاشان فەتحی فیلبەی گرت و بەم شێوەیە قوستەنتینیە دەورەدرابوو بە عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرەکەی ناچاربوو جزیە بدات بە عوسمانییەکان، و لەو کاتەدا فەرمانڕەوا ئەوروپیەکان داوای یارمەتییان لە پاپا و پاشاکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کرد لە دژ موسڵمانان، و پاپا بە دەم داواکەوە هات و داوای لە هەموو پاشاکانی ئەوروپا کرد کە هەڵمەتێکی خاچھەڵگری نوێ ڕێکبخەن، بەڵام پاشای سڕب چاوەڕێی ئەو پاڵپشتە خێرایەی نەئەکرد، و فەرمانڕەواکانی دەوروپشتی هەستان کە فەرمانڕەواکانی بۆسنە و ئەفلاق بوون (باشووری ڕۆمانیا) لەگەڵ ژمارەیەک سواری مەجەڕی، هاتن بەرەو ئەدەرنە لە کاتێکدا سولتان موراد سەرگەرم بوو بە هەندیک لە شەڕەکانی لە ئاسیای بچوکدا، لەگەل ئەوەشدا سوپای عوسمانی خیرا ڕووبەڕووی هێرشە کتوپڕەکەی شەویان بوویەوە و تێکشکاندنێکی گەورە تێکیان شکاندن لە نزیک ڕووباری مارتیزا، و ئەمیر سڕب نوقم بوو لە ئاوی ڕووبارەکە لە کاتی هەڵاتنیان و پاشای مەجەر بە شێوەیەکی نائاسایی ڕزگاری بوو لە مردن، و ئەم شەڕە یەکلاکەرەوە بوو بۆ سوپای عوسمانی تاکۆ فەتحی مەقدوونیا بکان.

سولتان مورادی یەکەم کچی ئەمیری کرمیانی هێنا بۆبایەزیدی یەکەمی کوری وەکو هاوپەیمانییەک لە نیوان دوو دەوڵەتەکە تا بەهێز ببن بەرامبەر دوژمنەکانیان.

گرتنی بولگاریا[دەستکاری]

وەزیر دیمورتاش پاشا هێرشی بردە سەر سڕب و بوولگار لەبەرئەوەی دواکەوتن لە دانی ئەو جیزیەی لەسەری ڕیک کەوتبوون، سۆفیای گرت ساڵی ٧٨٤ک دوای سێ ساڵ گەمارۆدان و شاری سالۆنیکی ناوداری یۆنانی گرت، و ئەمیری بولگار هەوڵیدا بچێتە ڕیزی ئەمیری سڕبەوە بۆ هێرش کردنە سەر عوسمانییەکان کاتێک سوڵتان موراد سەرگەرمی شەڕەکانی بوو لە ئەنادۆڵ، بەڵام هێزە عوسمانییەکان شکاندیان و چەند بەشێکی وڵاتەکەیان گرت، هەڵهات بۆ شاری نیکۆپۆلی، و جارێکی تر عوسمانییەکان شکاندیان و بە دیل گرتیان و سوڵتان نیوەی وڵاتەکەی گرت و نیوەکەی تری دا بە ئەمیرەکەی لە حوکمێکی نیمچەسەربەخۆدا و بەمەش بولگاریا سەربەخۆییەکەی بە کردار لە دەستدا.

سوڵتان مورادی یەکەم

فەتحی سڕب و یاخیبوونی کوری سوڵتان[دەستکاری]

ساوجی کوڕی سولتان موراد لێی یاخی بوو بە ڕێکەوتنی لەگەڵ کوڕی ئیمپڕاتۆڕی قوستەنتینیە، سوپای نارد بۆ کوڕەکەی کە کوشتیان لەگەڵ کوڕەکەی ئیمپڕاتۆڕی قوستەنتینیەدا.

سوڵتان مورادی یەکەم خۆی ئەگەڕا بە وڵاتی بەلقاندا، لازار پاشای سڕب هەوڵیدا بچێتە ڕیزی ئەلبانییەکان و جەنگان لە دژی عوسمانییەکان، بەڵام سوپا پێیان زانی پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست لە دەشتی قوسووە (کۆسۆڤۆ)، شەڕێکی گەورە کەوتەوە لە نێوان هەردوو لادا، و زاوای لازار هاتە ڕیزی موسڵمانانەوە بە خۆی و تیپەکەی کە لە دە هەزار جەنگاوەر پێک هاتبوو، و سڕبیەکان تێک شکان و پاشاکەیان بە دیلی کەوتە دەستی موسڵمانانەوە، و کوشتیانەوە لە بەرامبەر ئەو کارە ناشیرینانەی دەرهەق بە دیلە موسڵمانەکان کردبووی، و هەتا ماوەیەکی زۆر باسی ئەم شەرە دەنگی ئەدایەوە لە ئەورووپادا، و سڕب سەربەخۆیی خۆی لە دەستدا.

و لە کۆتایی شەرەکەدا سوڵتان موراد بەسەر کوژراوەکاندا ئەگەڕا، سەربازێکی سربی بریندار لە نێو کوژراوەکاندانا خەنجەرێکی لە سوڵتان دا وکوشتی ئەمەش لە ساڵی ٧٩١ک بەرامبەر ٢٠ی تەمموزی ١٣٨٩ز دابوو، و سەربازە عوسمانییەکان یەکسەر بکوژە سڕبیەکەیان کوشتەوە.

ڕێکخستنی یەکە سوارچاکەکان (سەباهی)[دەستکاری]

وەزیر (دیمورتاش پاشا) هەستا بە ڕیکخستنی یەکەی سوارەکان کە ناسرا بە (سباهی) و مانای سوارچاک دەگەیەنێت، و ئاڵای سووریان وەک هێمایەک بۆ دانرا، و ڕژێمێکی کەرتی داهێنا کە هەر یەکێک لە سەربازەکانی سباهی کەرتێک زەوی بۆ دائەبڕا و خاوەنە ڕاستییەکانی ئەیانچاند و لە قازانجەکەی بەشی سوارەکەیان ئەدا بە مەرجێک سوارەکە لەسەر بەخشینی تایبەتی خۆی ژمارەیەک سەرباز ئامادە بکات، و ڕووبەری زەوییەکە و ژمارەی سەربازەکان بە پێی پلەی سوارەکە دیاریدەکران، و ئەم سوارانەی سباهی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە یەکە سەربازییە عوسمانییەکاندا و لەو شەڕانەی کە پێکیان هێنا.

ڕەوشتی سوڵتان و بیروباوەڕی ئیسلامی[دەستکاری]

مورادی یەکەم خوێنی نەئەڕشت بۆ ئارەزوو یا موڵک بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەبوو کە ئەمیری بولگاری گرت، سوڵتان هەڵنەسا بە زەلیل کردنی بەڵکو مووچەیەیک بۆ تەرخان کرد و کردی بە فەڕمانڕەوایەکی نیمچەسەربەخۆ لە سەر نیوەی دووەمی بولگاریا، هەروەها لە ئەمیری قرمان خۆشبوو کاتێک ئەو لە پێشدا لە دژی سوڵتان ڕیکەوتنی بەستبوو و هەموو ناوچەکانیان بۆ گەڕاندەوە بە مەرجێک جزییە بدات.

مل کەچبوو لە بەردەم خوادا بۆ دوعاکردن و وباوەڕی تەواوی بەوە هەبوو کە سەرکەوتن لای خواوەیە و هەروەک لە دوعاکەیدا هاتووە پێش شەڕی قوسووە، کە لە خوا دەپاڕێتەوە نەبێت بە هۆکارێک بۆ کوشتنی موسڵمان بەڵکو موسڵمانان سەر بخات بەسەر دوژمناندا و هەروەها داوا لە خوا دەکات کە شەهید ببێت.

بەم شیوەیە سولتان موڕا مەبەستی تەنها ڕەزامەندی خوا و سەرخستنی ئیسلام بوو نەک سوودمەندی تاکەکەسی خۆی لە دەستکەوت و دەسەڵات و لە پێش مردنیدا بایەزیدی یەکەمی لە جیگەی خۆی دانا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The Fall of Constantinople, Steven Runciman, Cambridge University Press, p.36
  2. ^ The Nature of the Early Ottoman State, Heath W. Lowry, 2003 SUNY Press, p.153
  3. ^ History of the Ottoman Empire and Modern Turkey, Stanford Jay Shaw, Cambridge University Press, p.24