بۆرسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەچەلەک[دەستکاری]

ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی بەلجیکایی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لەشاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی ١٥٩٢ ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردوە . بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین بۆرسە لە شەقامی وۆڵ ستریت (Wall Street)ەوە لە ساڵی ١٨٩٧ ەوە دامەزراوەو تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان .

ڕۆڵی بۆرسە[دەستکاری]

بۆرسە بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە ناوەندێک بۆ یەکگەیشتنی کڕیارو فرۆشیارەکان بە ئامانجی قازانجی پووڵی بەڵام ئێستا پاش پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بۆتە ھۆکارێکی بەیەکگەیشتن بۆ بەرھەمھێن یان کڕیارو فرۆشیارەکان . . بۆیە دەتوانین بڵێین بریتیە لە‌ شوێنی ئاڵوگۆڕی ‌و کڕین و فرۆشتتنی گەڵای پووڵی کە خۆی لە ئاکچە (سەم ) و پاڵپشتە پووڵیەکانەوە ( سندات مالیە ) و رێژەی قازانجە درێژخایەنەکان‌ دەبینتەوە بۆ ھەموو بەرھەمێکی بازرگانی و کارگوزاری ھەر لە بەرھەمەکانی خواردنەوە وەکوو قاوەو برنج و گەنم و جۆو گەنمەشامیەوە تا ماددەخاوەکانی وەکو پیترۆل و لۆکەو مس و پلاتین و زیوو زێڕ ئەوە سەرەڕای بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی دراوەکانی وەکو دۆلارو یۆرۆو یەن و ........ھتد ھەروەھا چالاکیە تەکنەلۆجیەکانی وەکو تیلیکۆمیونیکەیشن و بابەتەکانی ووزەو زۆر شتی تریش کە کۆمپانیا پێکنەرەکان ھەڵسەکەوت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن یان بەرھەمی دەھێنن، ئەمەو ئەو ھەموو کڕین و فرۆشتنە ڕوودەدەن بەبێ ئەوەی ھەریەکە لە کڕیار و فرۆشیارەکان نە کاڵاکان نە یەکتری ببنینن یان یەکتری بناسن بەڵام ھەموو ئەو کاڵایانە یان بەرھەمانە ‌ پشتئەستوورن بە ناووناوبانگ وباوەڕی کۆمپاکانیان و یاسای تایبەتی کە ڕێگەی لە فرت و فێڵ و ساختە گرتووە بۆیە زۆر بە دڵنیاییەوە ئەو کارانە تەنھا لەسەر کاغەزەوە دەکرێن. ڕێژەی کڕین و فرۆشتن و نرخیش دەوەستێتە سەربنەمای داوا و دانان یان پیشاندان کەواتە گەڵاپوولیەکان برتین لە ئاکچەکان کە سەرجەمیان دەکاتە سەرمایەی کۆمپانیاکان و ساڵانە قازانجەکانیان بە گوێرەی قازانجی گشتی کۆمپانیا بەسەردا دابەش دەکرێت لەگەڵ پاڵپشیەپووڵیەکان کە وەکو قەرز وان بەرامبەر بە رێژەیەکی کەمی قازانج بۆ کاتێکی دیاریکراو و ھەرکاتێک خاوەنەکانیان بۆیان ھەیە وەریبگرنەوە .

بۆرسە بۆ ئەمڕۆ وەکو شتێکی پێویستی لێھاتوە بۆ بەھێزکردنی ئابووری ووڵات و زیادکردن چالاکیەکانی ، ئەو زۆربوون و چالاکی و جموجۆڵیە لە ئەندازەبەدەرە کە ڕۆژانە لە بۆرسەکان دەکرێن وای کردوە کە سیستەمێکی گونجاوی ئۆتۆماتیکی و ئەلەکترۆنی وای بۆ بڕەخسێنن کە بتوانێ ڕۆژانە ھەڵس و کەوت بە دەیەھا بلیۆن دۆلار بکات بە تایبەتی پاش ئەوەی کە ئینتەرنێتیش ھاتە ناو ئەو پرسەوە بوە ھۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ بەرھەمھێنەکانی لە ڕووی ئاسانی کارکردن و کەمکردنەوە ڕۆتیناتی ئاڵۆز . کە ڕۆژانە بە ملیۆنان کەس لە ماڵەکانیان یان لە بیرۆیەکانیانەوە کاری وەبەرھێنان دەکەن بە بەکارھێنانی بۆرسەکان بە شێوەیەک بۆرسە لەو بوارە دەرچووە کە تەنھا کەسانێکی پیشەزان پێیەوە ھەڵبستن بەڵکو ھەموو کەسێک ئێستا دەتوانی ڕۆژانە ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات .

گرنگترین بۆرسەکانی جیھان[دەستکاری]

گرنگترین و ناودارترین بۆرسەکانی جیھان بریتین لە بۆرسەی نیۆیۆرک، لەندەن، تۆکیۆ، پاریس، فرانکفۆرتن ئەوە جگە لە بۆرسەی نازداک کە گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجی و پیشەسازی لە خۆ گرتوەو بۆتە دووەم بۆرسە لە ئەمریکا. ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایەی کە دەیانەوێت لە نوەوە بچنە نێو بۆرسەوە دەبێت ھەندێک مەرجی قورسیان تێدا بێتە دی کە ببێتە پاڵپشتیان وەکو ئەوەی دەبێت بەلایەنی کەمەوە ژمارەی بەشداربوانی لە چەند ھەزار کەسێک کەمتر نەبێت و بەلایەنی کەمەوەو ڕێژەیەکی زۆری ئاکچەکانی لە ژێر ڕکێفی بازاڕی ئازاددا بێت واتە ئامادەبێت بۆ سەودایی پێکردنی ئازاد بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت یان تەمەنی لە چەند ساڵێکی دیاریکراو کەمتر نەبێت ئەمەش بۆ ئەوەیە تا ڕێگە بگیرێت لە کۆمپانیای ساختەو وەھمی. کەواتە ‌لە کۆمپانیا ئامادەکان تەنھا ئەو کۆمپانیایانە دەچنە نێو لیستی بۆرسەکانەوە کە‌ بارستایی و توانایەکی ئابووری گەورەتریان ھەیە لەوانی تر ئەوانی کەش کاری خۆیان دەکەن بەڵام پێیان دەوترێت کۆمپانیا نا لیستەبەندیەکان واتە لەدەرەوەی لیستەی کۆمپانیا گەورەکانی نێو بۆرسەن.

نیشاندەری موشر بۆرسە[دەستکاری]

نیشاندەر بریتیە لە پێوەری رێژەی چالاکی کۆمەڵە کۆمپانیایەکی بەتوانای بەشداربوو یان پێکنەری بۆرسە ( لە زۆربەی ووڵاتان ٣٠ کۆمپانیای ھەرەمەزن ھەڵدەبژێرن بۆ ئەو مەبەستە ) ، ئەم نیشاندەرە ھەمیشە ئاماژە بە ڕێژەی گۆڕانی نرخی ئاکچەکان دەکات بە خاڵ لە ھەردوو باری دابەزین و سەرکەوتن ، بۆ نموونە کاتێک کە نیشاندەری داوجۆنز ٣٠ خاڵ دێتە خوارەوە مانای وایە ڕێژەی نێوەندی (معدل) ی ‌ نرخی ئاکچەکانی سەر بەو کۆمپانیایانە بەڕێژەیەک دابەزیون واتا مەرج نیە ھەموو ئاکچەکانی ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایە دابەزیو بووبن بەڵکو رێژەی دابەزین لە سەرکەوتنەکا‌ن زیاترن . خاڵیش بریتیە لە بڕی گۆڕانی یەک یەکە لە نرخی ئاکچە چ بەرەو سەرو چ بەرەو خوار . بۆیە نیشاندەر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە باری گشتی بازار و کارایی و چالاکی کۆمپانیاکان. داوجۆنز یەکێکە لە گرنگترین پیشاندەرەکانی جیھان و بریتیە لە نیشاندەری بۆرسەی نیۆیۆرک دوای ئەمەش ناسداک دێت وەکوو دووم نیشاندەری ھەرە گەورە لە ئەمریکا ،ھەروەھا نیشاندەری فووتسی لە لەندەن و نیکای لە تۆکیۆ ، داکس لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ،( کاک) یش لە پاریس بریتین لە ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان .

وەبەرھێنەکانی نێو بۆرسە و جۆرەکانیان[دەستکاری]

ئەوانە دوو پۆلن یەکێکیان ئەوانەن کە سەرمایەکانیان بۆ چەند ساڵێک دەخەنە نێو ئاکچەکانی بۆرسەوە و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی نرخ و قازانج دەکەن تا کۆتایی ئەو چەند ساڵە . بەڵام پۆلی دومیان پێیان دەڵێن لێدەرەکان ( المچاربین ) ئەوانە ھەوڵدەدەن کە قازانجی لە پڕ و خێرا بکەن و ئەو ئاکچانە دەکڕن کە بەڕای ئەوان جێگەی ئومێدە بۆیە ‌ زۆرجاران تووشی ( مجازفە ) دەبن، پۆلێکی تریش ھەن کە لە نەزانینەوە دەکەونە نێو کاری بۆرسەو لەوانەیە بە ئاسانی تووشی تیاچوون یان مایە پووچی ببن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]